سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پارێزگاریکردن له نوێژى جه‌ماعه‌ت
نوسینى: ناصح ئیبراهم
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : [وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآَتُوا الزَّكَاةَ وَارْكَعُوا مَعَ الرَّاكِعِينَ] ٤٣ البقره : واته نوێژه‌کانتان به‌چاکى ئه‌نجام بده‌ن به دروشمه‌کانیانه‌وه و زه‌کات بده‌ن , له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا به جه‌ماعه‌ت نوێژ ده‌که‌ن , ئێوه‌ش له‌گه‌ڵیاندا نوێژه‌کانتان بکه‌ن . چونکه ئه‌وه مایه‌ى یه‌کگرتنتانه وواتان لێده‌کات به‌هاناو هاوارى یه‌کتره‌وه بچن .
پێشه‌وا [ إبن كثير] ده‌ڵى : خواى گه‌وره فه‌رمانى کردووه به ئوممه‌تى محمد صلى الله علية وسلم کڕنووش به‌رن له‌گه‌ڵ کڕنۆش به‌راندا و له‌گه‌ڵیان بن و له‌وان بن و به‌جه‌ماعه‌ت نوێژه‌کانیان بکه‌ن .زۆر له‌زانایان ئه‌م ئایه‌ته‌یان کردووه به به‌ڵگه له‌سه‌ر فه‌رزبونى نوێژى به کۆمه‌ڵ .
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت : [ صلاة الجماعة تفصل صلاة الفذ بسبع وعشرين درجة ] واته: نوێژى جه‌ماعه‌ت خێرى بیست و حه‌وت نوێژى ته‌نیاى هه‌یه.
* هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تى : [مامن ثلاثة في القرية ,ولابدو ,ولاتقام فيهم الصلاة إلاقد أستحوذ عليهم الشيطان , فعليك بالجماعة فإنما يأكل الذئب القاصية ] . واته: ئه‌گه‌ر سێ که‌س پێکه‌وه بوون جاگوند نشین بوون یا کۆچه‌رى به‌کۆمه‌ڵ نوێژیان نه‌کرد , ئه‌وه شه‌یتان زاڵ بووه به‌سه‌ریاندا , که‌واته ئه‌ى موسڵمان به‌جه‌ماعه‌ت نوێژه‌کانت بکه له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تى موسڵمانان به , چونکه گورک ئه‌و مه‌ڕه ده‌خوات که‌ته‌نهایه.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: [ والذى نفسي بيدة لقد هممت أن أمر بحطب فيحطب , ثم أمر بالصلا‌ة فيؤذن لها , ثم امر رجلا فيؤم الناس , ثم أخالف إلى رجال فاحرق عليهم بيوتهم ]. واته: سوێند به‌و که‌سه‌ى گیانى منى به‌ده‌سته که خوایه نیازم کرد فه‌رمان بده‌م چه‌ند که‌سێک دار له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن , قامه‌ت بکرێ ویه‌کێک له‌خۆیان دابنێم پێش نوێژییان بۆ بکات , خۆشم له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى داره‌کانیان پێه بڕۆم ماڵى ئه‌و که‌سانه بسوتێنم به سه‌ریاندا که ئاماده‌ى جومحه‌و جه‌ماعه‌ت نابن .
له ئه‌بو هوره‌یره ره‌زاى خواى لێ بێ هاتووه ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ر خوا صلى الله علية وسلم فه‌رمویه‌تى :[ ليس صلاة أتقل على المنافقين من الفجر والعشاء , ولو يعلمون ما فيهما لآتوهما ولوحبوا ].واته: هیچ نوێژێک وه‌ک نوێژى به‌یانى و عیشا قورس نیه له‌سه‌ر مونافیقه‌کان, ئه‌گه‌ر ده‌تانزانى چه‌نده فه‌زڵ و چاکه‌یان تێدایه به گاگۆڵکه‌ش بوایه خۆتان ده‌گه‌یاندێ.
ئوم ده‌رداْ ره‌زاى خواى لێ بێ وتى: ئه‌بو ده‌ردا هاته‌وه بۆ ماڵ زۆر توڕه بوو, پێم وت : چى واتوڕه و بێ تاقه‌تى کردووى؟. فه‌رموى: سوێند به‌خوا هیچ شتێک نابینم له‌ناو ئومه‌تى پێغه‌مبه‌ردا صلى الله علیه وسلم وه‌ک خۆى مابێته‌وه و گۆڕانکارى تێدا نه‌کرابێ ته‌نها نوێژى جه‌ماعه‌ت نه‌بێ که به کۆمه‌ڵ ده‌کرێ . مه‌به‌ستى ئه‌وه بوو نوێژه‌کان که‌م و کوڕى و گۆڕانکاریان تێدا کراوه , ئه‌وه له کۆتایى ژیانى ئه‌بو ده‌رداْ و کۆتایى خه‌لافه‌تى عوسمانى کوڕى عه‌ففاندا ڕه‌زاى خواى لێ بێ بووه , ئه‌بێ ئێمه حاڵمان چى بێ له‌م سه‌رده‌مه‌دا ؟!.

