سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ته‌فسیری سوڕه‌تى قاریعه (101)
نوسینى...(د.عائض عبدالله القرنى)....وه‌رگێڕانى...نـه‌وا محمد سعید....نوسینگه‌ى ته‌فسیر...له مه‌ککه دابه‌زیوه‌و یازده ئایه‌ته.....به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ
(الْقَاڕعَةُ )[القارعة : 1]
قیامه‌ت به‌هۆى مه‌ترسیه‌کانیه‌وه، له‌دلآن ده‌دات و کوت ده‌کات و، به‌ده‌نگه‌که‌ى جیهان ده‌هه‌ژێنآ و، خه‌ڵک واق وڕماو ده‌کات و، عه‌قڵه‌کان سه‌راسیمه ده‌کات، به‌ڕاستى قیامه‌ت گه‌وره‌ترین ڕوداوو سه‌ختترین به‌لآ و ناخۆشییه.
(مَا الْقَاڕعَةُ [القارعة : 2]
ڕوداوةكةى ضةند طةورةية، ناخؤشيةكةى ضةند ترسناكة، ضةند مةترسيدارة، ڕودانةكةى هيَندة طةورةية، كة باس ناكرآ.
(وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْقَاڕعَةُ )[القارعة : 3]
چ شتێک زانیارى ده‌ربارى ئه‌وه‌ى پێداوى؟ تۆ نازانى حاڵ و بارێکى ترسناک و، وێنه و ڕوداوى ترسێنه‌ر و، هه‌ڵوێستانى سه‌ر سوڕمێنه‌رى تێدایه.
(يَوْمَ يَكُونُ النَّاسُ كَالْفَرَاشِ الْمَبْثُوثِ )[القارعة : 4]
له ڕۆژى قیامه‌تدا، خه‌ڵک له زۆریی و ترس و له‌رزو په‌رته‌وازه‌ییان، وه‌ک په‌پوله‌ى په‌رش و بلآویان لێ دآ، که ده‌که‌وێته ئاگره‌وه، جا بیر‌و هزره‌کان لێک ده‌ترازێن و، چاوه‌کان ئابڵه‌ق ده‌بن و تیاده‌مێنن.
(وَتَكُونُ الْجِبَالُ كَالْعِهْنِ الْمَنفُوشِ )[القارعة : 5]
له‌و ڕۆژه‌دا چیا‌و شاخه‌کان وه‌ک لۆکه یان لێ دآ، که به‌ده‌ست شیده‌کرێته‌وه‌و، له‌هه‌وادا وه‌ک تۆزى لێ دآ، چونکه چیاکان، تێکده‌شکێنآ و هه‌ڵده‌ته‌کێنرآ و له شوێنى خۆى ناهێڵرآ.
(فَأَمَّا مَن ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ) [القارعة : 6]
هه‌رکه‌سآ ته‌رازوى کرده‌وه‌ى چاکه و چاکه‌کاریی قورس بوو، تاى ته‌رازوه‌که‌ى به‌لاى چاکه‌دا ده‌رکه‌وت؛ ئه‌وا پیرۆزیی و خۆزگه‌و چاو ڕۆشنى بۆ ئه‌وکه‌سه.
(فَهُوَ فِي عِيشَةٍ رَّاضِيَةٍ )[القارعة : 7]
ئه‌و که‌سه له باخچه‌کانى به‌هه‌شت دا حاڵێکى باش و پڕنازو نیعمه‌تى هه‌یه و، له‌شوێنێکى خۆش و دڵنیا و بآ ترس دایه‌و، له کۆڕى ئاشتى و شوێنى ڕابواردن و شادى و ڕوناک و خۆشیدایه.
(وَأَمَّا مَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ) [القارعة : 8]
به‌لآم که‌سێک ته‌رازوى کرده‌وه‌کانى سوک بوو، تاى ته‌رازوه‌که‌ى له‌به‌ر که‌مى خێر‌و چاکه‌کانیه‌وه، به‌لاى خوارێدا که‌وت و، خراپه‌کانى به‌سه‌ر چاکه‌کانیه‌وه بوو؛ ئه‌وا ماڵوێرانى بۆ ئه‌وکه‌سه، که‌چ شتآ چاوه‌ڕوانى ده‌کات.
(فَأُمُّهُ هَاوِيَةٌ )[القارعة : 9]
ئه‌و که‌سه به‌د به‌خت و، ڕه‌نج به‌خه‌ساره؛ ئه‌نواى دۆزه‌خه‌و شوێنى ئاگره‌و، ئه‌و به هیلاک چونه‌ش به هۆى سه رپێچى کردنى خواى خاوه‌ن ده‌سه‌لآته‌وه‌یه، بۆیه‌ش پێی ده‌گوترآ(هاوية)، چونکه خاوه‌نه‌که‌ى ده‌هاوێته بنى بنه‌وه‌ى دۆزه‌خه‌وه.
(وَمَا أَدْرَاكَ مَا هِيَهْ) [القارعة : 10]
تۆچوزانى ئه‌م (هاوية)یه چییه؟ خاوه‌نه‌که‌ى به‌لاى ڕوخسارییه‌وه ده‌که‌وێته بنى بنه‌وه‌ى، که دور وقۆڵه، تابه کۆتبه‌ند و زنجیر و ئاسن و ژه‌قنه موت و زوخاوه‌وه، ئازار‌و ژان بچێژآ.
(نَارٌ حَامِيَةٌ) [القارعة : 11]
(هاوية) ئاگرێکى هه‌ڵگیرساوه‌و، دۆزه‌خێکى داخراوه‌و ، ئاگرێکى سوتێنه‌ره، که‌بڵێسه‌که‌ى سارد نابێته‌وه‌و گڕه‌که‌ى خامۆش نابێته‌وه‌و، سوته‌مه‌نیه‌که‌ى دانامرکێته‌وه.

