سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
خـودا موسا بۆ لای دایكی دەگەڕێنـێتەوە..چيرۆكه قورئانيهكان
نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى/نووسينگهى تهفسير///خوشكەكەی موسا لە كاتێكی گونجاودا خۆی گەیاندە لای تاقمەكەی فیرعەونو ئامادەییی خۆی بۆ هەر كارو خزمەتگوزارییەك دەربڕی، چونكە ئەوانیش زۆر سووربوون لەسەر هێشتنەوەی ئەو منداڵە بەهەر ئامڕازێك بێت، دەبوایە ژیانی رزگاركەنو، هەر وتەو ڕاوێژێكیش لە هەركەسێكەوە بێت وەریگرنو كاری پێبكەن.
لەو كاتە گونجاوو دەرفەتە ڕەخساوەدا خوشكەكەی موسا خۆی لە مەسەلەكە هەڵقورتاندو، بەشێوەیەكی وەها لەباریش چووە پێشەوە، كە هیچ گومانێكی لێنەكرێت، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر وریاییو بێداریی خۆیو، لەسەر بەهرەو سەلیقەو جوانیی پلان دانانو، زیرەكیو راستیی تێفكرینو تێڕوانینی. ئەوەبوو پێی گوتن: [له القصص]. واتە: (ئایا ناونیشانی ماڵاو خانەوادەیەكتان پیشان دەم، كە دەتوانن ئەم منداڵەتان بەچاكی بۆ پەروەردە بكەنو دڵسۆزو خەمخۆریشی بن؟!)
جا لەم ئایەتەدا لە وتەی ئەم كیژە (خوشكی موسا) ورد بەرەوە:(ئایا پیشانتان بدەمو پێتان بڵێم)، ئەو بەم پرسیاركردنەی كە دەلالەت لەهاندانو هەڵنان دەكاتو بە دركاندنێكی پڕ سۆزو میهرەبانیشەوە ڕاوێژیان دەخاتە بەرچاو، لەكاتێكدا ئەوان لەبەرامبەر ئەم جۆرە پرسیارو پرسو رایە هیچ وەڵامێكی تریان جگە لە ئەرێكردنو بەڵێ گوتن بەدەستەوە نییە. جا داخۆ ئەم كیژە چییان پیشان دەداتو بۆ كوێ رێنوێنییان دەكات؟!
بێگومان بۆ لای دانیشتوانی ماڵێك كە ئەركی بەخێوكردنی ئەو منداڵە شیرەخۆرە هەڵگیراوەیەی سەركەناری دەریایان بۆ بە ئەستۆ دەنێن، واتە بۆ بنەماڵەی فیرعەونی بەخێو دەكەن.
هەم دیسان هەر ئەو ماڵەی كە ئامادەن بەخێوی بكەن دەتوانن زۆر بەچاكی پەروەردەو سەرپەرشتی بكەنو زۆر سوورو پەرۆشن لەسەر بایەخ پێدانیو دڵسۆزی بۆی. دڵسۆزیش لە مانای وە بەدی دەكرێتو راڤەی ماناكەشی دەكرێت، چونكە (اخلاص) لە (نصح)ەوە بۆ شیرەخۆرەكە(الرضيع) هەر بەمانای سووربونو دڵسۆزیو بایەخ دان دێت.
ئینجا بنەماڵەو خانەوادەی فیرعەون بەم راوێژەی ئەو كیژە رازی بوون، تەنانەت هیچ كەسێكیشیان گومانیان لە شێوازی دڵسۆزیی ڕادەربڕینەكەیو لە ڕادەی پیشاندانی ئارەزوشی بۆ یارمەتیدانیان نەدەكرد. بەبیروخەیاڵی هیچ كەسێكیشیاندا ئەو بۆچوونە ڕەت نەبوو كە گوایە ئەمە خوشكی موسا بێت. پاشان هیچ كەسێك لەوان لەو بڕوایەدا نەبوو كە ئەم منداڵە شیرەخۆرەیە دەگەڕێتەوە بۆ نێو باوەشی دایكی خۆی.
بەم ڕەنگە خودا موسای بۆ لای دایكی گەڕاندەوە، وەك دەفەرموێت:. واتە: (بەم ڕەنگە گێڕامانەوە بۆ لای دایكی، تا دایكی دڵنیاو ئاسوودە بێتو چاوی بەدیتنی ڕوون بێتەوەو چیدی خەمبارو دڵتەنگ نەبێتو، بەچاكییش بۆی روون بێتەوە كە بەڵێنی خودا هەقەو راستەو هەر بەدیی دێت، بەڵام زۆربەی خەڵكی ئەم راستییە نازاننو هەستی پێناكەن).
لە دەستەواژەیدا ئهوەی لێ تێدەگەین كەوا خودا موسای بۆ لای دایكی گەڕاندۆتەوە چونكە هەر دایكی لەپێشترو شایان ترە بۆیو هەر ئەویش شایستەی لەئامێزگرتنیو بەخێوكردنێتی.
خودا بەم گەڕاندنەوەیەی كۆرپەكە بۆ لای دایكەكە راستیی بەڵێنی پێشووی بۆ دەسەلمێنێت كە پێی فەرمووە ئێمە هەر بۆ لای تۆی دەگەڕێنینەوە.
خودا بۆیە گەڕاندییەوە بۆ لای تاكو چاوی پێ روون بێتەوەو دڵشاد بێتو لە ئامێزی بگرێتەوەو شیری خۆی پێ بدات.. خودا بۆیەش گەڕانییەوە بۆ لای تاكو چیدی خەفەت بۆ دیارنەمانو ون بوونی نەخواتو لە شەوقو پەرۆشیدا خۆی بۆ لەنێو نەبات.. خودا ئەم نیعمەتو میهرەبانیانەی خۆی بەیادی موساش هێناوەتەوە كاتێك گەورەبووەو ئەركی پێغەمبەرێتیی پێگەیاندووەو داوای لێكردووە بچێت بۆ لای فیرعەونو پەیامی خودای تێبگەیەنێت.. وەك پێی دەفەرموێت. واتە: (ئەی موسا ئەوەشت لەیاد بێت كە كاتێك خوشكەكەت بەدوات دا هاتبوو بە دانیشتوانی نێو كۆشكی فیرعەونی گوت: ئایا دایەنێكی واتان پیشان دەم كە بتوانێت بەخێوی بكات؟ ئەوانیش بەوە قایل بوونو بەم رەنگە تۆمان بۆ لای دایكت گەڕاندەوە تاكو بەدیتنت دڵشاد بێتو خەفەت نەخوات).

