سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سه‌رپێچیه‌کانى نوێژخوێنان له پۆشاکدا .. ٥- کۆکردنه‌وه‌ى پرچ و پۆشاک:
وه‌رگێڕانى : ناصح ئیبراهیم سازانى/ له (ئیبن عه‌باس)ه‌وه ره‌زاى خوایان لێ بێ هاتووه ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تى: (أُمِرْتُ أَنْ أَسْجُدَ عَلَى سَبْعٍ وَلاَ أَكْفِتَ الشَّعْرَ وَلاَ الثِّيَابَ) . واته: فه‌رمانم پێکراوه‌له‌سه‌رحه‌وت
ئه‌ندام سه‌جده به‌رم و پرچ و پۆشاکم کۆنه‌که‌مه‌وه.پێشه‌وا (نه‌وه‌وى) ده‌ڵێ: فه‌رموده‌ى (لا نَكفِت الشعر ولا الثياب). به نونى سه‌ره‌و فاى ژێره واته پرچ و پۆشاک کۆنه‌کرێته‌وه,(والكفت) واته پێکه‌وه کۆکردنه‌وه, هه‌روه‌ها له‌م فه‌رمایشته‌ى خواشدا هه‌ر ئه‌م مانایه ده‌گه‌یه‌نێ که ده‌فه‌رموێت: {أَلَمْ نَجْعَلِ الْأَرْضَ كِفَاتاً } المرسلات: ٢٥. واته: ئایا ئێمه زه‌ویمان نه‌کردۆته کۆکه‌ره‌وه بۆ زیندوان و مردووان.( کۆکردنه‌وه‌ى پرچ له‌پشتى سه‌ر ) زانایان کۆ و یه‌گده‌نگن له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌کردنى نوێژى ئه‌و که‌سه‌ى که پرچ و پۆشاکى کردوه‌ته‌وه یان پرچى کۆده‌کاته‌وه‌و ده‌یکات به په‌لکه یان لولى ده‌کات له‌ژێر مێزه‌ره‌که‌یدا هه‌موویان قه‌ده‌غه‌کراون و زانایان یه‌ک ده‌نگن له‌سه‌رى, ئه‌مه‌ش که‌راهه‌تى ته‌نزیهیه نوێژه‌که‌ى دروسته به‌لآم ته‌واو نیه.زانایان ده‌ڵێن: حیکمه‌ت له‌وه‌دا که کراهه‌تى هه‌یه ئه‌وه‌یه پرچه‌که له‌گه‌ڵیدا سه‌جده ده‌بات .پێشه‌وا (ئیبن حه‌جه‌ر) ده‌ڵێ: مه‌به‌ست له کۆکردنه‌وه‌ى پرچ و پۆشاک به ده‌سته‌کانى ڕواڵه‌تى فه‌رمووده‌که‌ى ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت قه‌ده‌غه‌کردنه‌که بۆ کاتى نوێژه .جارێکیان پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) پیاوێکى بینى پرچی کۆکردبووه‌وه له‌پشتى سه‌رى فه‌رمووى: (إِنَّمَا مَثَلُ هَذَا مَثَلُ الَّذِى يُصَلِّى وَهُوَ مَكْتُوفٌ) . واته: به‌ڕاستى وێنه‌ى ئه‌م پیاوه وه‌ک که‌سێکه به به‌ستراوه‌یی نوێژ بکات.هه‌روه‌ها فه‌رمووى: (ذَلِكَ كِفْلُ الشَّيْطَانِ. يَعْنِى مَقْعَدَ الشَّيْطَانِ. يَعْنِى مَغْڕزَ ضُفُڕهِ) . واته: ئه‌وه جێگه‌ى دانیشتنى شه‌یتانه. واته: شوێنى کۆکردنه‌وه‌ى پرچه‌که‌ى.و (كان لا يفترش ذراعيه) . واته: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) باسکه‌کانى رانه‌ده‌خست. بل (كان يرفعهما عن الأرض ويباعدهما عن جنبيه حتى يبدو بياض إبطيه من ورائه) . واته: به‌ڵکو به‌رزى ده‌کردنه‌وه له زه‌وى و دوورى ده‌خستنه‌وه له لاکانیه‌وه هه‌تا بن هه‌نگڵه‌کانى ده‌رده‌که‌وت بۆ که‌سێک له پشتیه‌وه وه‌ستا بێت. و(حتى لو أن بهمة أرادت أن تمر تحت يديه مرت) .
واته: به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر به‌رخۆله‌یه‌ک بیویستایه به ژێر باڵیدا تێپه‌ڕ ببێ تێپه‌ڕ ده‌بوو.وه زۆر زیاده‌ڕۆیی تێدا ده‌کرد تاکو هاوه‌لآن ده‌یانوت: (إن كنا لنأوي لرسول الله صلى الله عليه و سلم مما يجافى بيديه عن جنبيه إذا سجد) . واته: ئێمه دڵمان ده‌سووتا بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌نده ده‌سته‌کانى دوور ده‌خسته‌وه له لاکانى که سه‌جده‌ى ده‌برد.

