سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
( عبدالله‌ی كوڕی مه‌سعود ) یه‌كه‌مین كه‌س به‌ئاشكرا قورئانی خوێند .. ( به‌شی دووه‌م)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ... وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ له‌به‌ر جه‌نجاڵى ژیان نه‌ده‌بینرا...
بگره دوور له قه‌ره‌باڵغیشى...!!
هیچ جێگایه‌کى نه‌بوو له‌نێو ئه‌و که‌سانه‌دا که خاوه‌نى سامانێکى زۆر بوون، یا له‌نێوان ئه‌وانه‌دا که خاوه‌نى جه‌سته‌یه‌کى به‌هێز بوون، یا له‌نێوئه‌وانه‌دا که شتێک پله‌و پایه‌یان پێ‌درابوو..
ئه‌و ماڵ و سامانى نه‌بوو.. جه‌سته‌یشى له‌ڕ و لاواز.. له پله وپایه‌شدا نه‌ناسراو.. به‌لآم ئیسلام له‌برى هه‌ژارییه‌که‌ى باشترى پێ به‌خشى و به‌ختێکى زۆرى له گه‌نجینه‌کانى (کیسرا) و گه‌وهه‌ره‌کانى (قه‌یسه‌ر)ى پێده‌دا..!!
له‌برى ئه‌و جه‌سته لاواز و بێ هێزه‌ى، ویستێکى پێ ده‌به‌خشێت که سته‌مکاران له‌ناو ده‌بات و، به‌شدارى ده‌کات له گۆڕینى داهاتووى مێژوودا..!!
له‌جێى ونبوونه‌که‌یدا نه‌مریى و زانست و پایه‌یه‌کى پێده‌به‌خشێت که له پێشه‌وه‌ى زانایانى مێژوودا بێت..!
راستێتى پێغه‌مبه‌ری ( صلى الله عليه وسلم) تێیدا به‌دى هات، ئه‌و رۆژه‌ى پێى فه‌رموو:
تۆ گه‌نجێکى فێرکراویت، په‌روه‌ردگار فێرى کرد، تا بوویه شاره‌زاى نێوئوممه‌ت و، راگرى ئه‌و که‌سانه‌ى هه‌موو قورئانیان له‌به‌ر بوو..
له‌باره‌ى خۆیه‌وه ده‌ڵێت:
له ده‌مى پێغه‌مبه‌ره‌وه ( صلى الله عليه وسلم) حه‌فتا سوره‌تم وه‌رگرتووه، که‌س لێم ناباته‌وه تێیاندا.. وه‌ک ئه‌وه‌ى خوا ویستبێتى پاداشتى بداته‌وه، ئه‌و کاته‌ى ژیانى خۆى خسته مه‌ترسییه‌وه له پێناوى ئه‌وه‌ى قورئان به ده‌نگى به‌رز بخوێنێت و له هه‌موو جێگایه‌کى (مةككة)دا بلآوى بکاته‌وه له سالآنى ده‌ربه‌ده‌رى و ئه‌شکه‌نجه‌دان و خواى گه‌وره‌ش به‌هره‌ى جوان خوێندنه‌وه و راست تێگه‌یشتنى واتاکانى پێ به‌خشیبوو..
پێغه‌مبه‌ریش ( صلى الله عليه وسلم) هاوه‌ڵه‌کانى راده‌سپارد که شوێن پێى (ئیبن مه‌سعود) هه‌ڵبگرن و ده‌یفه‌رموو:
ده‌ست بگرن به رێگه‌ى کوڕى (ئوم عه‌بد)ه‌وه...
رایده‌سپاردن که لاسایى خوێندنه‌وه‌که‌ى ئه‌و بکه‌ن و، لێیه‌وه فێر ببن که چۆن قورئان بخوێننه‌وه.
پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم) ده‌یفه‌رموو:
ئه‌و که‌سه‌ى که حه‌ز ده‌کات قورئان وه‌ک خۆى که هاتۆته خواره‌وه ببیستێت، ئه‌وا با گوێ له کوڕه‌که‌ى (ئوم عه‌بد) بگرێت...
زۆر جاریش پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم) حه‌زى ده‌کرد که گوێبیستى قورئان بێت له زارى (ئیبن مه‌سعود)ه‌وه...
رۆژێکیان پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم) بانگى کرد و، پێ ى فه‌رموو:
قورئانم بۆ بخوێنه‌ره‌وه ئه‌ى (عبدالله)...
(عبدالله) وتى:
من بۆتى بخوێنمه‌وه، له‌کاتێکدا که بۆ تۆ هاتۆته خواره‌وه، ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم) ؟!
پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم) پێى فه‌رموو:
پێم خۆشه که له که‌سانى دیکه‌وه گوێبیستى بم..
(ئیبن مه‌سعود) ده‌ستى کرد به خوێندنه‌وه له سوره‌تى (النساء) هه‌تا گه‌یشته ئه‌و ئایه‌ته‌ى خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [فَكَيْفَ إِذَا جِئْنَا مِنْ كُلِّ أُمَّةٍ بِشَهِيدٍ وَجِئْنَا بِكَ عَلَى هَؤُلاَءِ شَهِيدًا، يَوْمَئِذٍ يَوَدُّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَعَصَوْا الرَّسُولَ لَوْ تُسَوَّى بِهِمْ الأَرْضُ وَلاَ يَكْتُمُونَ اللَّهَ حَدِيثًا] النساء ٤١-٤٢.
پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم) خۆى بۆ نه‌گیرا و گریا و، چاوه‌کانى پڕ له ئه‌سرین بوون، به ده‌ستى ئاماژه‌ى بۆ (ئیبن مه‌سعود) کرد: که... ئه‌وه‌نده به‌سه... ئه‌ى (ئیبن مه‌سعود) هێنده به‌سه...
(ئیبن مه‌سعود) له‌باره‌ى ئه‌و به‌خششه‌ى خواى گه‌وره پێى داوه ده‌دوێت و ده‌ڵێ:
سوێند به‌خوا هیچ ئایه‌تێکى قورئان نیه که نه‌زانم له‌باره‌ى چییه‌وه هاتۆته خواره‌وه و، هیچ که‌س نیه له‌من شاره‌زاتر بێت له قورئان، خۆ گه‌ر بزانم که‌سێکى دیکه هه‌یه له من شاره‌زاتر بێت ده‌توانم به‌سوارى وشتر پێى بگه‌م، ئه‌وا خۆمى ده‌گه‌یه‌نمێ و، منیش له‌ئێوه چاکتر نیم!!!
هاوه‌لآنى پێغه‌مبه‌رى خواش ( صلى الله عليه وسلم) له‌باره‌ى ئه‌و پێشه‌نگیه‌یه‌وه شایه‌تیان بۆ داوه.
ئه‌میرى باوه‌ڕداران (عومه‌ر) له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێت:
لێوان لێوه له شاره‌زایى..
(ئه‌بوموساى ئه‌شعه‌ری)يش ده‌ڵێت:
له‌باره‌ى هیچ شتێکه‌وه پرسیارمان لێ مه‌که‌ن تا ئه‌و ده‌ریاى زانیاریه‌تان له‌ناودایه.
ته‌نها پێشنگێتى له قورئان و فقهدا جێى ستایش نه‌بوو و به‌س.. به‌ڵکو له پارێزکارى و ته‌قواشدا هه‌ر له پێشه‌وه بوو.
(حذيفه) له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێت:
هیچ که‌سێکم نه‌بینیوه وه‌ک (ئیبن مه‌سعود) له پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم) بکات له هه‌ڵس و که‌وت و خوو ڕه‌وشت و ئاکاریدا..
هاوه‌لآنى پارێزکارى پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم) ده‌یانزانى که (ئیبن ئوم عه‌بد) له نزیکترین که‌سیانه له خواوه..!!
رۆژێکیان چه‌ند هاوه‌ڵێک لاى (عه‌لى کوڕى ابوطالب) دانیشتبوون و پێیان وت:
ئه‌ى ئه‌میرى باوه‌ڕداران، هیچ که‌سمان نه‌بینیوه له ره‌وشت جوانى و نه‌رم و نیانى و زانین و، خۆشى هاونشینى له‌گه‌ڵى و، پارێزکاریدا چاکتربێت له (عبدالله ى کوڕى مه‌سعود)...
ئیمامى (عه‌لى) وتى:
سوێندتان ده‌ده‌م به‌خوا، له‌ناخى دڵتانه‌وه بوو...؟؟
وتیان: به‌ڵێ...
وتى: خودایه تۆ شاهید به... خودایه منیش هه‌مان ئه‌وه‌ى ئه‌وان وتیان ده‌یڵێمه‌وه، یان چاکتر له‌وه..
ئه‌و قورئانى خوێند و حه‌لآڵه‌که‌ى حه‌لآڵ کرد و، حه‌رامه‌که‌یشى حه‌رام کرد.. شاره‌زا بوو له ئایندا، له سوننه‌تیشدا زانا بوو..!! ( کۆتایى به‌شى دووه‌م )

