ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

دایكی موسـا لەسـەر حسابی فیرعەون شـیر بە كوڕەكەی دەدات..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

دایكی موسـا لەسـەر حسابی فیرعەون  شـیر بە كوڕەكەی دەدات..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان
نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى //نووسينگه‌ى ته‌فسير///خانەوادەی فیرعەون تێكڕا هەموویان دڵخۆش بوون بەوەی كە منداڵە شیرەخۆرەكە مەمكی ئەم ژنەی گرتە دەم (كە دایكی بوو‌و ئەوانیش نەیاندەناسی)، بەم شێوەیە ژیانی رزگار كرا‌و هیچ كەسێكیش بیری لەوە نەدەكردەوە كە ئاخۆ ئەمە دایكی بێت!!
ئینجا فیرعەون بە رەسمی دایكی (موسا)ی دامەزراند بە دایەن‌و شیردەر‌و بەخێوكەر‌و هەڵسوڕێنەری كاروباری‌و بایەخ پێ‌دەری گشت ئەرك‌و فەرمانێكی. لە بەرامبەر ئەم كارەشدا فیرعەون كرێ‌ی بۆ دانا.
بەراستی ئەمەش لە كارە سەرسوڕهێنەرەكانی خودای پەروەردگارن، چونكە ئەگەر موسا لەلای دایكی بمایەتەوە، دایكی نەیدەتوانی بیپارێزت، بەڵكو لەبەردەم مەترسی لەناوبردن دابوو، هەروەها ئەگەر موسا لە ماڵی فیرعەوندا شیری دایەنێكی تری بخواردایە، ئەوا لە سۆز‌و عەتف‌و بەزەیی دایكی بێ‌بەش دەبوو، دایكیشی هەست‌و سۆزی خۆی بۆ رانەدەگیرا‌و دڵنیا‌و ئاسوودەش نەدەبوو لەو كوڕەی.
خودا خواستی خۆی بۆ موسا ئەوەبوو لە پیلانی فیرعەون رزگار ببێت، هەروەها خودا خواستی لەوەش بوو كە سندووقەكە (موسا) بەرەو كۆشكی فیرعەون ببات، پاشان خوازیاری ئەوەش بوو كە دڵی ژنەكەی فیرعەونی بۆ نەرم ببێت‌و خۆشی بوێت، ئیرادەشی لەسەر ئەوەبوو مەمكی هیچ دایەنێكی دی لە ماڵی فیرعەوندا نەگرێتە دەم.
خواست(ئیرادە)ێكی دیكەی خودا ئەوەبوو بگەڕێنرێتەوە بۆ لای دایكی‌و لەنێوان ماڵی دایكی‌و كۆشكی فیرعەوندا هات‌و چۆی پێ‌ بكرێت. ئیرادەشی وابوو هیچ كەسێك لەسەربازان‌و خزمەتكارانی فیرعەون گومان نەكەن لەوەی كە ئەم ژنە دایكییەتی.
ئینجا ئیرادەیەكی تری خودا ئەوەبوو دایكی خۆی لەسەر حساب‌و دارایی فیرعەون كاری شیر پێ‌دان‌و لەباوەش گرتن‌و خزمەتكردنی ئەنجام بدات‌و، لەپارەی خودی فیرعەونیش كرێ‌ی خۆی وەربگرێت.. ئەم هەموو خواست‌و ئیرادەیەی خودا لەم كاروبارانەدا بۆ هەڵوەشاندنەوەو پەكخستنی خواستی فیرعەون بووەو، بۆ پووچەڵاكردنەوەی پیلان‌و ستەمی فیرعەون بووە.. جا ئیتر ئەنجامی كاروباری خوازراوی خودا لەكوێ‌‌و، ئەنجامی كاری خوازراوی فیرعەون لەكوێ‌؟! كێیە ئەو كەسەی بتوانێت خواستی خودا ڕاگرێت؟! بێگومان هیچ شتێكیش بەبێ‌ خواستی خودا لەئارادا نابێت.. جا قوڕ بەسەر فیرعەون‌و قوڕ بەسەر هەر (خۆ بەفیرعەون دانەرێكیش) كە لەسەر شێوازی فیرعەون هەڵس وكەوت دەكات‌و، كە لە راستیشدا زۆر بچووك‌و لاوازە لەبەردەم خواستی خودای گەورەدا.
ئەم حاڵەتەی دایكی موساش، كە (لەسەر حساب‌و كرێ‌ی دارایی فیرعەون شیری بە كوڕەكەی داوە)، بووە بە پەندێك بۆ هەركەسێك، كە كاری چاكە بكات‌و ئەركی خۆی جێبەجێ‌ بكات، پاشان كرێ‌‌و هەقی خۆیشی لەسەر وەربگرێت.. لەم بارەیەوە فەرمودەیەكی پێغەمبەری خودا صلى الله عليه‌ وسلم هەیە، كە (ابوداود) لە (جبیری كوڕی نفیر)‌و ئەویش لە پێغەمبەری خوداوە صلى الله عليه‌ وسلم گێڕاوێتییەوە، كە فەرموویەتی: ((مثل الذین یغزون من أمتی ویأخذون الجُعل، ویتقوّون به علی عدوهم، مثل أم موسی ترضع ولدها وتأخذ أجرتها)واتە: (نموونەی ئەو موجاهیدانەی كە لە نەتەوەی منن‌و بۆ جیهاد دەچن‌و دەسكەوت‌و پاداشتێكی دنیاییشی لەسەر وەردەگرن‌و بەهۆیەوە خۆیان لەسەر دوژمن پێ‌ بەهێز دەكەن، وەك نموونەی دایكەكەی موسایە كە هەرچەندە شیری بەكوڕەكەی خۆی دەدا پاداشت‌و كرێشی لەسەر وەردەگرت).
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز