سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
خاكیش وەك وڵاتێك وەهایە...لهقورئاندا
نووسينى /سهروهر حسن//نووسينگهى تهفسير///خوای گەورە دەفەرموێت:{وَالْبَلَدُ الطَّيِّبُ يَخْرُجُ نَبَاتُهُ بِإِذْنِ رَبِّهِ وَالَّذِي خَبُثَ لَا يَخْرُجُ إِلَّا نَكِدًا كَذَلِكَ نُصَرِّفُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَشْكُرُونَ (58)} [الأعراف] واتە: وڵاتی بەپیت و چاك و ئاوەدان
، دار و ڕووەكی بە فەرمانی پەروەردگاری تێدا دەڕوێت، ئەوەش كە زۆنگ و پیس و بێ كەڵك بێت، شتی بێسوود و بێفەڕ نەبێت، هیچی لێ پەیدا نابێت.
خوای پەروەردگار خاكی بە وڵات ناوبردووە و ئەوەش بە لوتكەی ئیعجازی زانستی دادەنرێت، خاك بە پێكهاتەكانیەوە هەر وەك وڵاتێكە.
لێكۆڵینەوە زانستییە كشتوكاڵییەكان سەلماندوویانە هەر یەك مەتر سێجا لە خاك كە بۆ كشتوكاڵ بەكاردەهێنرێت (200 هەزار) كرم و (100 هەزار) مێروو (حشرات) و (300) كرمی ئاسایی خاك و هەزاران میكرۆب (زیندەوەری ورد)ی تێدایە... هەموو ئەوانەش بە چاوی ئاسایی نابینرێن.
هەر گرامێك لەو خاكە ملیاران بەكتریا و میكرۆبی تێدایە كە لەسەر ماددە ئەندامییەكان دەژین و دەیگۆڕن بۆ ماددەی كانزایی، بەدرێژایی ساڵ و بەبێ وەستان ئەم كارە دەكەن.
بۆ نموونە ئەو میكرۆبانە گەڵا وەریوەكان دەخۆن، ئەم كردارە پێویستی بە بوونی هەوا و ئۆكسجینی نێو خاك هەیە، بەڵام دەبێت ئەو هەوایەی نێو خاك لەكوێوە هاتبێت؟
لێرەدا حیكمەتی بوونی كرمەكانی خاك دەردەكەون، چونكە ڕۆڵێكی گرنگ دەبینن لە كردنەوەی كونی زۆر لە خاكدا و هەوایش لێیانەوە دەچێتە خاكەكەوە، واتە لە هەواگۆڕكێی خاكدا كرمی زەوی بەشداری دەكات. هەروەها سەرجەم ئەو ئاژەڵانەی لە خاكدا دەژین وەك مار و مێروولە و دووپشك، كونی زۆر لە خاكدا دروست دەكەن. جێی سەرسامییە بوترێت ئەگەر ئەو كونانەی نێو خاك نەمێنن ڕووەك لەسەر زەوی نامێنێت و ژیانیش كۆتایی دێت.
سەرجەم ئەو زیندەوەرانەی لەنێو خاكدا هەن وەك وڵاتێكی ئاوەدانیان لێكردووە، ئەوەش بەتەواوی لەگەڵ ئایەتەكەدا هاوتا دەبێت.

