سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
حیكمـەت لەو گەشـتە سـەرسـوڕهێنەرەی موســادا..چيرۆكه قورئانيهكان
نووسنى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى / نووسينگهى تهفسير ///لەوانەیە هەندێك كەس هەڵوێستە لە ئاست ئەم بەسەرهاتەدا بكەنو پرسیاریش دەربارەی حیكمەتی ئەم گەشتە ئاڵۆزەی موسا-سڵاوی لێبێت- بكەن كە لەكاتێكدا موسا لای دایكی دەبێتو، خوداش لە فێڵاو تەڵەكەو ستەمی فیرعەون
دەیپارێزێت، ئیدی بۆچی ئاوی دەریا بۆ ماڵی فیرعەونی بباتو، پاشان فیرعەونیش بیگەڕێنێتەوە بۆ لای دایكی..؟!!
بەراستی لەم كاری قەدەری پڕ لە حیكمەتی ئیلاهییەو لەم موعجیزەی هەڵسوڕاندنی كاروبارە پەروەردگارێتییەدا چەندەها حیكمەتو پەندو دانایی هەیە كە لێرەدا هەندێكیان دیاری دەكەین.
1- بێگومان خودا لەمەدا دەیەوێت فڕوفێڵی ستەمكارانەی فیرعەون لەنێو بباتو، ئەوەش بۆ خەڵكی روون كاتەوە، كە چۆن خواستی فیرعەون لەبەرامبەر خواستی خوادا پەكی دەكەوێت.
2- بێگومان خودا لەمەداو لەرێی ئەم گەشتەوە دەیەوێت چەندین وانەو پەندو ڕێنماییی باوەڕدارێتی بخاتە بەرچاوی باوەڕداران، كە دەربارەی تواناو تەگبیری خودانو، دەربارەی بەجێگەیاندنی خواستو ئیرادەو بەدیهێنانی ویستو بڕیارێتیو پاشان دەربارەی لاوازیو بێتوانایی ئەو كەسانەشە كە دژایەتی خودا دەكەنو شەڕ لەگەڵا باوەڕداران دەكەنو پیاوچاكان ئازار دەدەنو، ئینجا دەربارەی پارێزگاری خودا بۆ بەندە چاكو ساڵحەكانیو هەڵسوڕاندنی رەوتی كاروباریش بۆ بەدیهێنانی ئەو پارێزگارێتییە.
3- بێگومان خودا دەیەوێت ئامڕازی لەبارو سەركەوتوو بۆ پاراستنی موسا لە زوڵمو فڕوفێڵی فیرعەون دابین بكاتو، دەیەوێت موسا لەئامێزی دایكی خۆیدا بژیو لە مەمكی دایكی شیر بخواتو تەنانەت بەوپەڕی هێمنیو ئارامییەوە شیری دایكی بخواتو لەسەر حیسابو ئەركی داراییی فیرعەونیش شیرەكەی دایكی پێبدرێت.
4- بێگومان خودا دەیەوێت چەندین نموونە لە كەسانی چاكو خێرخوازی نێو خودی ماڵەكەی فیرعەونمان بۆ دەرخات، یەكێك لەو كەسە چاكو بە ئەمەكانەش ژنەكەی فیرعەونە كە موسای كۆرپەی خۆشویستو بەرگریی لێكرد. دیارە ماڵی خراپكارو بێباوەڕ لەكەسانی چاكو خێرخواز خاڵی نییەو نموونەی ئەم جۆرە مافپەروەرانەی هەر تێدا هەڵدەكەوێت.
5- بێگومان خودا دەیەوێت هەندێك چاكە لەگەڵا موسادا بكاتو هەندێك نیعمەتو بەخششی خۆییو، سەرپەرشتیكردنی پێنیشان داتو چەند موعجیزەیەكیشی لە ژیانیدا بۆ بەدی بهێنێت.
6- بێگومان خودا دەیەوێت چەند سەربازێكی نادیاری خۆیمان پیشان بدات كە لەم گەشتەدا دەركەوتوون.
ئەمانەی پێشوو هەندێك لەو حیكمەتانە بوون كە لەم كارە جوان رێكخراوەی خوادا بەدیمان كردووەو كە لەو گەشتە سەرسوڕهێنە ئاڵۆزەدا ڕەنگ دەدەنەوەو، خوداش هەر خۆی زانایە بە حیكمەتەكان.. والله أعلم..

