سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
( عبدالله‌ی كوڕی مه‌سعود ) یه‌كه‌مین كه‌س به‌ئاشكرا قورئانی خوێند .. ( به‌شی سێ یه‌م)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ... وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم) كه باسی (عبدالله ی كوڕی مه‌سعود)یان ده‌كرد، ده‌یانوت:
كاتێ رێ له ئێمه ده‌گیرا، روخست به‌و ده‌درا، هه‌رچیه‌ك ئێمه ئاماده‌ی نه‌بوین، ئه‌و ئاماده‌ی بوو).
مه‌به‌ست له‌مه ئه‌وه‌بوو كه (عبدالله) زۆر ده‌رفه‌تی له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه ( صلی الله علیه وسلم) بۆ ده‌ڕه‌خسا كه بۆ كه‌سی دیكه نه‌ڕه‌خسابوو، له‌هه‌موو كه‌س زیاتر ده‌چووه ماڵه‌كه‌ی، زیاد له كه‌سانی دیكه‌ش له خزمه‌تیدا داده‌نیشت... جیا له هه‌موو هاوه‌ڵانی دیكه جێگه‌ی نهێنی و په‌نهانی بوو، ته‌نانه‌ت به (صاحب السواد) ناویان ده‌برد، واته خاوه‌نی نهێنی..
ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ری ده‌ڵێت:
(پێغه‌مبه‌رم ( صلی الله علیه وسلم) بینی، وام ده‌بینی كه ئیبن مه‌سعود له كه‌س وكاری بێت)..
ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم) خۆشه‌ویستیه‌كی زۆر مه‌زنی به‌رانبه‌ری هه‌بوو، پارێزكاری و زرنگی و، ده‌روون به‌رزییه‌كه‌ی خۆش ده‌ویست... هه‌تا پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم) له‌باره‌یه‌وه فه‌رمووی:
((گه‌ر به‌بێ راوێژی موسڵمانان كه‌سێكم بۆ ئه‌میری دیاری بكردایه، ئه‌وا فه‌رمانم ده‌كرد كه كوڕی (ئوم عه‌بد) دابنێن).))...
پێشتریش راسپارده‌ی پێغه‌مبه‌رمان بۆ هاوه‌ڵانی خسته روو:
((ده‌ست بگرن به رێگه‌ی كوڕی (ئه‌م عه‌بد)ه‌وه))...
ئه‌م خۆشه‌ویستی و، متمانه پێكردنه كردبوویانه شایسته‌ی ئه‌وه‌ی كه زۆر نزیك بێت له پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم) و، ئه‌وه‌ی به‌و به‌خشرا به‌كه‌سی دیكه نه‌درا كاتێك پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم) پێی فه‌رموو: ((مۆڵه‌ت خواستنت بۆ لای من ئه‌وه‌یه په‌رده به‌رز بكه‌یته‌وه))..
ئه‌مه‌ش مافی مۆڵه‌ت پێدانی بوو كه له هه‌ر كاتێكدا بیه‌وێت، شه‌و بێت یا رۆژ، له ده‌رگای ماڵی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم) بدات.
به‌مجۆره هاوه‌ڵانی له‌باره‌یه‌وه ده‌یانوت:
(ئه‌گه‌ر رێگری له ئێمه بكرایه مۆڵه‌ت به‌و ده‌درا، له‌هه‌ر جێیه‌ك نه‌بوینایه ئه‌و ئاماده ده‌بوو)..
له‌راستیشدا (ئیبن مه‌سعود) شایانی ئه‌و رێزلێنانه بوو.. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه تێكه‌ڵاوییه‌كه‌ی به‌و جۆره نزیك بوو، ده‌یتوانی زۆر خانه‌خوێی بێت، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا (ئیبن مه‌سعود) ته‌نها ملكه‌چی و رێز و ئه‌ده‌بی پێی زیادی ده‌كرد..
له‌وانه‌یه چاكترین شتیش بۆ ده‌رخستنی ئه‌و ئاكار شیرینه تێیدا، روخساری بێت كاتێك له‌باره‌ی پێغه‌مبه‌ری خواوه ( صلی الله علیه وسلم) ده‌دوا له‌پاش وه‌فاتی..سه‌ره‌ڕای زۆر كه‌م قسه‌كردنی له‌باره‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه ( صلی الله علیه وسلم) ، ده‌بینین كاتێك لێوی بجوڵاندایه تا بڵێت: گوێم لێ بوو پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم) ده‌دوا و ده‌یفه‌رموو... موچڕكه‌ی توند ده‌یگرت و شپرزی و دڵه‌ڕاوكێی پێوه دیار بوو، له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بادا له‌بیری بكات و پیتێك له جێگای پیتێكی دیكه دابنێت..!!
با گوێبیستی براكانی بین كه له‌باره‌ی ئه‌و دیارده‌یه ده‌دوێن:
(عه‌مری كوڕی مه‌یمون) ده‌ڵێت:
{ساڵێكیان چوومه خزمه‌ت (عبدالله ی كوڕی مه‌سعود)، گوێم لێ‌نه‌بوو له‌باره‌ی پێغه‌مبه‌ری خواوه ( صلی الله علیه وسلم) بدوێت، كه‌چی رۆژێكیان باسی فه‌رمووده‌یه‌كی كرد به‌سه‌ر زاریدا هات: پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی، ناڕه‌حه‌ت بوو تا بینیم ئاره‌قه به نێوچه‌وانیدا هاته خوارێ، پاشان-وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌بیری هاتبێته‌وه- وتی: ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی نزیك بوو له‌مه}...!!
(عه‌لقه‌مه‌ی كوڕی قه‌یس)یش ده‌ڵێت:
{عبدالله ی كوڕی مه‌سعود ئێوارانی هه‌موو پێنج شه‌ممه‌یه‌ك وتاری ده‌دا، له هیچ ئێواره‌یه‌كیان گوێم لێ‌نه‌بوو بڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی.. ته‌نها جارێك نه‌بێت.. سه‌یرم كرد خۆی دابوو به‌سه‌ر گۆچانه‌كه‌یدا، گۆچانه‌كه‌ی ده‌له‌رزی و، ده‌جوڵایه‌وه‌و خۆی نه‌ده‌گرت}..!!
(مه‌سروق)یش له (عبدالله)وه بۆمان باس ده‌كات:
{رۆژێكیان (ئیبن مه‌سعود) وتاری ده‌دا وتی: گوێم لێ بوو له پێغه‌مبه‌ری خواوه ( صلی الله علیه وسلم) ... دوای ئه‌وه له‌رزی و جله‌كانیشی له‌رانه‌وه.. پاشان وتی: وه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌رموو... یان نزیك له‌وه.}..!!
رێز و به‌رز ڕاگرتنی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم) لای ئه‌و گه‌یشتبووه ئه‌و ئاسته زۆر مه‌زنه، ئه‌مه‌ش له زیره‌كیه‌كه‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، به‌ر له‌وه‌ی كه له ته‌قواكه‌یه‌وه بێت..!!
چونكه ئه‌و پیاوه‌ی زیاد له كه‌سانی دیكه هاوده‌مێتی پێغه‌مبه‌ری ( صلی الله علیه وسلم) كردبێت، به‌ڕاستی له پله‌و رێزی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ( صلی الله علیه وسلم) تێگه‌یشتبوو.. پاشان هه‌ڵس و كه‌وتیشی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم) دا كاتێك كه له ژیاندا بوو، له باسكردنیشیدا پاش مردنی، خووڕه‌وشتێكی نایاب بوو..!!
* * *
له‌هیچ گه‌شت و ئاوه‌دانیه‌كدا له پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم) دانه‌ده‌بڕا...
هه‌موو دیمه‌نه‌كان و، تێكڕای جه‌نگه‌كانی بینی... له رۆژی به‌دریشدا له به‌رامبه‌ر ئه‌بو جه‌هلدا رۆڵێكی هه‌بوو شایانی باسكردن بوو، كه له‌و رۆژه پایه بڵنده‌دا شمشێری موسڵمانان له‌ناویان برد...
جێ‌نشینه‌كانی پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵانی رێز و قه‌دری ئاشنا بوون و... ئه‌میری باوه‌ڕداران (عومه‌ر) كردیه سه‌رپه‌رشتی (بیت المال) له كوفه، كاتێكیش ناردی به خه‌ڵكه‌كه‌ی وت:
{سوێند به‌و خوایه‌ی كه هیچ خوایه‌كی دیكه نیه جگه له‌و، ئێوه‌م له‌خۆم له‌پێشتر داناوه، ده‌ی ئێوه‌ش لێ‌ی وه‌رگرن و لێ‌ی فێر بن}..
خه‌ڵكی كوفه‌ش به‌جۆرێ خۆشیان ویستبوو كه كه‌سی دیكه‌یان پێشتر له‌و زیاتر خۆش نه‌ده‌ویست.. و كه‌سیشیان دوای ئه‌و خۆش نه‌ویستووه..
یه‌كده‌نگی خه‌ڵكی كوفه‌ش له‌سه‌ر خۆش ویستنی مرۆڤێك، كارێكه له موعجیزه ده‌كات..
چونكه ئه‌وان یاخیبوو و گێره شێوێن بوون و، له‌سه‌ر یه‌ك خواردن ئارامیان نه‌ده‌گرت..!! توانای هێمنی و ئاشتیان نه‌بوو..
خۆشه‌ویستیان به‌رانبه‌ری گه‌یشتبووه ئه‌و ئاسته‌ی، كاتێك خه‌لیفه‌ی موسڵمانان (عوسمان) ویستی له‌سه‌ر كوفه لای ببات، له ده‌وری كۆبوونه‌وه و، پێیان وت: (له‌لامان بمێنه‌ره‌وه‌و مه‌ڕۆ، ئێمه‌ش ناهێڵین تووشی هیچ خراپه‌یه‌ك بیت لێ‌ی)..
به‌ڵام (ئیبن مه‌سعود) به چه‌ند وشه‌یه‌ك وه‌ڵامی دانه‌وه كه ده‌روون به‌رزی و ته‌قوای ده‌خاته روو، پێی وتن:
{گوێڕایه‌ڵی ئه‌وم له‌سه‌ره و، ئه‌وه ده‌بێته هۆی ئاژاوه و ئاشووب و، منیش پێم خۆش نیه كه یه‌كه‌مین كه‌س بم ده‌رگاكانی واڵا بكه‌م}..!!
ئه‌م هه‌ڵوێسته پایه‌بڵنده پارێزكاره ده‌مانگه‌یه‌نێته هه‌ڵوێستی (ئیبن مه‌سعود) له ئاست خه‌لیفه‌ی موسڵمانان (عوسمان)... كه گفتوگۆ وجیاڕایی له‌نێوانیاندا دروست بوو تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی موچه و یارمه‌تی (عبدالله) له (بیت المال) بڕا.. له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا ته‌نها وشه‌یه‌كی خراپی به‌رانبه‌ر (عوسمان) نه‌دركاند... به‌ڵكو هه‌ڵوێستی پارێزگاری لێ‌كردن و به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی هه‌بوو، كاتێك بینی پیلان گێڕان له سه‌رده‌می (عوسمان)دا ده‌گۆڕێت بۆ ئاژاوه‌گێڕی.. و كاتێك هه‌وڵه‌كانی له‌ناوبردنی (عوسمان)ی بیست، وته به‌نرخه‌كه‌ی وت:
{گه‌ر بیكوژن، كه‌سی وه‌ك ئه‌ویان پێ ناكرێته جێ نشین}..
هه‌ندێك له هاوه‌ڵانی (ئیبن مه‌سعود) ده‌ڵێن:
{هه‌رگیز نه‌مان بیستووه (ئیبن مه‌سعود) قسه‌یه‌كی خراپ به عوسمان بڵێت}....... (کۆتایى به‌شى سێ یه‌م)

