سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى { ١٧ } سوڕه‌تى (الانفال) : { وَمَا رَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ وَلَـكِنَّ اللّهَ رَمَى }
نوسینى : بورهان موحه‌مه‌د ئه‌مین / ئاماده‌کردنى : چێنه‌ر / ئایه‌ته‌که:(حاكم) له (سعيد)ى کوڕى (مسيب)ه‌وه ،ئه‌ویش له باوکییه‌وه ده‌گێڕێته‌وه،ده‌ڵێت : (اُبى) کوڕى (خلف) شاڵاوى هێنا بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا
(درودى خواى له‌سه‌ر بێت) و هاوه‌ڵان ڕێگه‌یاندانزیک ببێته‌وه ،(مصعب)ى کوڕى (عمير) به‌ره‌نگارى بوویه‌وه ،به‌ڵام پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) خۆى کونێکى دۆزیه‌وه له‌نێوان گه‌رووى (اُبى) و ئه‌و زرێ یه‌ى پۆشى بوو،به حه‌ربه‌که‌ى بریندارى کرد،ئینجا (اُبى) له‌سه‌ر ئه‌سپه‌که‌ى که‌وته خواره‌وه ،خوێنیش له برینه‌که‌ى نه‌هات،به‌ڵام په‌راسوویه‌کى شکاو بۆڕه‌یه‌کى لێوه هات ،هاوه‌ڵه‌کانیشى وتیان:بۆچى ئاوا په‌کت که‌وت،خۆته‌نها برینداریه‌کى سووکه و هیچى تر،ئه‌ویش باسى ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى پێغه‌مبه‌رى کرد (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) ،که‌وا (محمد) وتویه‌تى : من (اُبى) ده‌کوژم،ئینجا وتى : سوێند بێت به‌و که‌سه‌ى گیانى منى به‌ده‌سته ،ئه‌گه‌ر ئه‌و ئازاره‌ى ڕووى له‌من کردووه ڕووى له‌خه‌ڵکى (ذي المجاز) بکردایه هه‌موو ده‌مردن و گیانیان ده‌سپارد،پاشان (اُبى) پێش ئه‌وه‌ى بگاته (مه‌ککه) مرد ، خواى گه‌وره‌ش ئایه‌تى : { وَمَا رَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ وَلَـكِنَّ اللّهَ رَمَى } ى دابه‌زاند.(أسناد)ه‌که‌ى (صحيح)ه به‌ڵام (غريب)ه.(إبن جرير) له (عبدالرحمن)ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه،ده‌ڵێت:ڕۆژى هه‌ڵگیرساندنى جه‌نگى (خيبر) پێغه‌مبه‌رى (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) داواى تیروکه‌وانێکى کرد و ڕووه‌و مۆڵگه‌و شووراى دوژمن تیرێکى هاویشت،تیره‌که‌ش دوور ڕۆیى و هه‌تا کوڕه‌که‌ى (إبن حقيق)ى له‌جێگه‌ى خۆیدا کوشت،پاشان خواى گه‌وره ئایه‌تى : { وَمَا رَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ }ه‌ى دابه‌زاند.(مرسل)ه‌و (أساد)ه‌که‌ى باشه،به‌ڵام (غريب)ه.به‌ڵام ئه‌وه‌ى مه‌شهوره ڕۆژى (بدر) هاتۆته خواره‌وه.(إبن جرير) و (إبن أبى حاتم) و (طبراني) له (حكيم)ى کوڕى (حزام)ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه،ده‌ڵێت:ڕۆژى غه‌زوه‌ى (بدر) گوێمان له ده‌نگێک بوو له ئاسمانه‌وه دابه‌زى یه سه‌ر زه‌وى ،وه‌ک ده‌نگى ورده به‌رد وابوو بکه‌وێته نێو ته‌شتێکه‌وه، پێغه‌مبه‌ريش (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) ورده‌به‌رده‌کانى هه‌ڵگرت و هه‌ڵیدا،ئه‌وه‌بوو شکستمان خوارد و دۆڕاین (مه‌به‌ستى بێ باوه‌ڕانه) ، پاشان ئایه‌تى: { وَمَا رَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ }ه دابه‌زى.

