ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

ئەو ماسولكانەی بەدەوری ئێسكەكاندا هەن...له‌قورئاندا

ئەو ماسولكانەی بەدەوری ئێسكەكاندا هەن...له‌قورئاندا

نووسينى /سه‌روه‌ر حسن //نووسينگه‌ى ته‌فسير///ڕوویەكی تر لەو ڕوانەی قورئانی پیرۆز دەربارەی قۆناغەكانی دروستبوونی مرۆڤ لە منداڵدانی دایكیدا باسی لێوە دەكات، لەو ئایەتانەدا دەردەكەوێت كە باسی دروستبوونی ئێسكەكان دەكەن لە سەرەتادا و بە دوایدا ماسولكەكان.

{ثُمَّ خَلَقْنَا النُّطْفَةَ عَلَقَةً فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا ثُمَّ أَنْشَأْنَاهُ خَلْقًا آخَرَ فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ (14)} [المؤمنون]، واتە: لەوەودوا نوتفەكەمان كردووە بە خۆهەڵواسەرێك، پاشان خۆهەڵواسەرەكەمان كردووە بە گۆشتپارەیەك ، ئینجا (شێوازی) گۆشتپارەكەمان بە پەیكەری ئێسك گۆڕیوە و بەگۆشت پەیكەری ئێسكەكەمان داپۆشیوە، ئەوسا لەشێوەیەكی تردا دەرمانهێناوە. بەڕاستی خوای مەزن بەرز و پیرۆز و موبارەكە و چاكترین بەدیهێنەر و چاكترین دروستكارە.
پسپۆڕەكانی زانستی كۆرپەلەزانی (ئەو زانستەی لێكۆڵینەوە و بەداداچوون بۆ گەشەكردنی كۆرپەلە دەكات لە منداڵدانی دایكدا) تا ماوەیەكی نزیك وەهایان دانابوو ئێسك و ماسولكەكان لەیەككاتدا دروستدەبن. لەبەر ئەم هۆیە و بۆ ماوەیەكی درێژیش هەندێكجار خەڵك پڕوپاگەندەی ئەوەیان دەكرد كە ئەم ئایەتە دژە لەگەڵ ڕاستییە زانستییەكاندا، بەڵام توێژینەوە مایكرۆسكۆبیە پەرەسەندووەكان كە توانراوە بەهۆی پێشكەوتنی تەكنەلۆژیاوە ئەنجام بدرێن ئەوەیان ئاشكراكرد كە نیگا (وەحیە) قورئانییەكە تەواو ڕاست و دروستە.
ئەو توێژینەوە مایكرۆسكۆبییانە سەلماندیان كە گەشەسەندنی كۆرپەلە لەناو منداڵدانی دایكدا بەتەواوی وەك ئەوەیە كە ئایەتەكانی قورئان وەسفیان كردووە. یەكەمجار شانەی كڕكڕاگەیی دروست دەبێت و دەگۆڕێت بۆ ئێسكی كۆرپەلە، پاشان لەدوای ئەوە خانەكانی ماسولكە دروستدەبن كە دەكەونە نێوان شانەكانی دەوری ئێسك، پاشان لەگەڵ یەك كۆدەبنەوە و پێكدێن بۆ ئەوەی دەوری ئێسك بدەن. 
بڵاوكراوەیەكی زانستی لەژێر ناونیشانی (تكون اڵانسان – دروستبوونی مرۆڤ) و لە كتێبی (Embrology with Islamic edition) سەرجەم بابەتەكە بەمجۆرە ڕاڤە دەكات: "لەماوەی هەفتەی حەوتەمدا ئێسكەپەیكەر بە لەشدا دەست بەبڵاوبوونەوە دەكات و ئێسك شێوە ئاساییەكەی وەردەگرێت. لە كۆتایی هەفتەی حەوتەم و لەماوەی هەفتەی هەشتەمدا ماسولكەكان دۆخی خۆیان بەدەوری ئێسكەكاندا وەردەگرن". 
بەكورتی باسەكانی قورئانی پیرۆز بۆ قۆناغەكانی دروستبوونی كۆرپەلە بەتەواوی لەگەڵ دوزینەوەكانی زانستی كۆرپەلەزانی نوێدا تەبان. 
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز