سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
هەندێك سـەربازی خودا لەم گەشـتەدا..چيرۆكه قورئانيهكان
نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى//نووسينگهى تهفسير///قورئانی پیرۆز هەندێك سەربازی نادیاریی خودای پێناساندووین كە لە پاراستنی موساو لە گەڕاندەوەشیدا بۆ لای دایكی رۆڵی خۆیان گێڕاوە، وەك:
1- ئەو سندووقەی موسای تیا دانرا.
2- ئەو دەریایەی سندووقەكەی هەڵگرت.
3- دڵی ئەو ژنەی هاوسەری فیرعەون كە بۆ موسا نەرم بووو پڕبوو لە سۆزو خۆشەویستیش بۆی.
4- هەردوو لێوی موسا خۆی، كە قایل نەبوون بە گرتنی هیچ مەمكێك، تا ئەو كاتەی دایكی دێتو موسا دەچێتەوە ئامێزی.
خودای مەزن لە بە سەربازكردن (تجنید)ی ئەم شتە نادیارانەدا ئەو بەڵگەیە دەخاتە روو كە بێگومان خودا هەموو سەربازێكی لە ئاسمانەكانو زەویدا هەیەو هەر خودای پاكو بێخەوش خۆیشی بەخواستو ئارەزووی ئیلاهیانەی خۆی هەر شتو كەرەسەو كەسێك دەخاتە گەڕ بۆ هەر شتو كەرەسەو كەسێك، وەك فەرمووشیەتی:واتە: (هیچ كەسێك لە ژمارەو ماهیەتو دەسەڵاتی سەربازانی خودای پەروەردگارت ئاگادارو زانا نییە تەنها زاتی خودا خۆی نەبێت).
بەسەربازكردنو بەگەڕخستنی ئەو چوار جۆرە سەربازەش كە نە عەقڵاو هوشیاریو زانینو خواستیان هەبووە (وەك لە رواڵەتی مەسەلەكەوە دیارە) وەڵامێكی كاریگەرە بۆ ئەو مەتریالیستو ماددەپەرستانەی كە نكووڵی لە راستییەكانی پشت ماددە دەكەنو دان بە هیچ سیفەتێكی عەقڵدارێتی، یان گیاندارێتی، یان هوشیاریی، یان ئیدراكی مەخلوقانی تری غەیری ئینسان دانانێن. ئەو ماددەپەرستانە ئەوە بە هۆشو عەقڵیاندا ناچێت كە دوو لێوی منداڵێكی شیرەخۆرە لە رۆژانی سەرەتای تەمەنیدا توانای جیاكردنەوەو هەڵبژاردنی هەبێتو بتوانێت هەرچی مەمكو شیری ئافرەتانی شیردەرە رەت كاتەوەو تەنها سور بێت لەسەر مەمكێكی تایبەتی كە مەمكی دایكی خۆیەتی.
بێگومان ئەم مەسەلەیە لە ڕواڵەتی خۆیدا سەیرو نامۆیە، بەڵام خۆ عەقڵی مرۆڤی خاوەن باوەڕو هوشیارو بەرچاورۆشن ئەمە بە كۆسپێكی لەناكاوی خۆی نابینێت، چونكە ئەمە لە بازنەی مەسەلە ماقووڵەكاندایە كە خودا خۆی خواستی لەسەر ئەوە بووە، خودا خۆی فەرمانی بە دوو لێوی ئەو كۆرپەیە كردووە كە هیچ مەمكێك نەگرێتە دەمو، هەموو دایەنەكانیشی لێحەرام كردبوو.
هەروەها عەقڵی مرۆڤی باوەڕدار تەسلیم بەو ڕاستییە دەبێت كە بێگومان ئیرادەی خودا ڕاپەڕێنراوەو، خوداش كردەو بكەری هەر شتێكە كە بیەوێت، هەموو دروستكراوو مەخلوقاتێكی نێو گەردوونیش ڕاپەڕێنەری فەرمانەكانی خوداو بەجێهێنەری خواستو ئیرادەی خودان.

