سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سه‌رپێچیه‌کانى نوێژخوێنان له پۆشاکدا .. ٧- نوێژکردن به پۆشاکى حه‌رامه‌وه:
وه‌رگێڕانى : ناصح ئیبراهیم سازانى / هه‌ندێ که‌س له‌وانه‌ى که بازرگانى به که‌لوپه‌لى حه‌رامه‌وه ده‌که‌ن, یان له شوێنێک کار ده‌که‌ن که که‌لوپه‌لی حه‌رام وه‌به‌رده‌هێنێ, موچه‌که‌یان هه‌مووى
حه‌رامه, خۆراکی حه‌رام ده‌خۆن, پۆشاکی حه‌رام ده‌پۆشن, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدابه‌و پۆشاکه حه‌رامه‌وه نوێژده‌که‌ن. لێره‌دا پرسیارێک دێته پێشه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا نوێژکردن به پۆشاکى حه‌رام و زه‌وت کراوه‌وه دروسته یان نا؟.
ریوایه‌ت کراوه که هه‌ر که‌سێک پۆشاکێک بکڕێت به ده درهه‌م, درهه‌مێکى حه‌رامى تێدا بێت, خواى گه‌وره نوێژى لێ وه‌رناگرێت له‌به‌ر ئه‌و درهه‌مه حه‌رامه‌ى که تێى که‌وتووه .
له ئه‌بو هوره‌یره ره‌زاى خواى لێ بێ هاتووه ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: (لأن يجعل أحدكم في فيه ترابا خير له من أن يجعل في فيه حراما) . واته: هه‌ر یه‌ک له ئێوه ئه‌گه‌ر گڵ بخوات باشتره له‌وه‌ى ماڵى حه‌رام بخوات.
له (یوسف کوڕی الأسباط) ه‌وه هاتووه ده‌ڵێ: کاتێ گه‌نجێک خواپه‌رستى ده‌کات, شه‌یتان به هاوکارانى ده‌ڵێ: سه‌یر بکه‌ن بزانن خۆراکه‌که‌ى حه‌رامه یان حه‌لآڵه؟ ئه‌گه‌ر حه‌رام بوو, ده‌ڵێ: وازى لێ بهێنن با خۆی ماندوو بکات, ته‌نها نه‌فسی خۆی به‌سه بۆ گومڕاکردنى, چونکه خۆ ماندووکردنى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا خۆراکه‌که‌ى حه‌رامه به که‌ڵکى نایه‌ت.
(عبدالله کوڕی المبارک) ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر درهه‌مێکى شوبهه بده‌مه دواوه چاکتر له‌لام له‌وه‌ى سه‌د هه‌زار سه‌د هه‌زار ببه‌خشم هه‌تا ده‌گاته شه‌ست سه‌د هه‌زار.
ئه‌گه‌ر که‌سێک به پۆشاکى زه‌وت کراوه‌وه نوێژ بکات ئایا نوێژه‌که‌ى دروسته یان نا؟
وه‌لآم: له وته‌ى مه‌شهورى ئیمام ئه‌حمه‌ددا هاتووه که نوێژکردن به پۆشاکى زه‌وت کراوه‌وه دروست نیه, به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى که به عه‌مامه یان به ئه‌نگوستیله‌ى ئاڵتونى زه‌وت کراوه‌وه نوێژ بکات, بێگومان نوێژه‌که‌ى دروسته چونکه نوێژه‌که له‌سه‌ر ئه‌وه دانه‌مه‌زراوه, دروستیه‌که‌ى پێچه‌وانه‌ى پۆشاکه.
حه‌نه‌فیه‌کان و ئیمام شافیعى و مالیک و زۆرینه ده‌ڵێن: نوێژه‌که‌ى دروسته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که پۆشاکه‌که حه‌رامه, ئه‌مه‌ش ریوایه‌تى ئیمام ئه‌حمه‌ده, چونکه حه‌رامیه‌که‌ى تایبه‌ت نیه به‌نوێژه‌که‌وه, قه‌ده‌غه‌کردنى زه‌وت کراوه‌که ناگه‌ڕێته‌وه بۆ نوێژه‌که‌و رێگر نیه بۆ دروستى. وه‌ک چۆن پۆشاکه چڵکنه‌که‌ى ده‌شوات به ئاوى زه‌وت کراو, به یه‌کده‌نگى زانایان پاک ده‌بێته‌وه .

