سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
( عبدالله‌ی كوڕی مه‌سعود ) یه‌كه‌مین كه‌س به‌ئاشكرا قورئانی خوێند . ( کۆتایى )
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ... وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ خوای گه‌وره هه‌روه‌ك چۆن ته‌قوای پێ به‌خشیبوو، به‌هه‌مان شێوه داناییشی پێدابوو.
توانایه‌كی زۆریشی هه‌بوو له به‌دی كردنی قوڵایی ناخه‌كان و، گوزارشت كردن لێی به جوانی و راست و دروستی.. بۆ نمونه با گوێ‌بگرین له كاتێكدا كه ژیانی مه‌زنی (عومه‌ر) كورت ده‌كاته‌وه و له چڕكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ردا ده‌ڵێت:
(موسڵمان بوونی رزگاركردن(فتح) بوو.. كۆچكردنیشی سه‌ركه‌وتن بوو.. جێ‌نشینیه‌كه‌شی ره‌حمه‌ت بوو)...
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به رێژه‌یه‌تی كات (نسبیه الزمان) ناوی ده‌به‌ین، ده‌دوا و ده‌یوت:
(په‌روه‌ردگارتان شه‌وو رۆژی لا نیه.. رۆشنایی ئاسمانه‌كان و زه‌ویشی له رووناكی روخساریه‌وه‌یه)..!!
ده‌رباره‌ی كار و گرنگێتی له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاكاری خاوه‌نه‌كه‌یدا ده‌دوا و ده‌یوت:
(من سه‌رزه‌نشتی پیاوێك ده‌كه‌م، كه ببینم ده‌ست به‌تاڵا بێت و.. هیچ ئیشێكی دونیا و.. هیچ كارێكی دواڕۆژی نه‌بێت)..
له وته كۆكراوه‌كانیشی:
(باشترین ده‌وڵه‌مه‌ندی، ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌روونه‌و، چاكترین تێشووش ته‌قوایه و، خراپترین كوێریش كوێری دڵه و، مه‌زنترین هه‌ڵه‌ش درۆكردنه، خراپترین كاسبێتی سوخواردنه و، خراپترین خواردنیش خواردنی ماڵی هه‌تیوه، ئه‌و كه‌سه‌یشی كه خۆ بگرێت خوای گه‌وره لێی خۆش ده‌بێت، هه‌ركه‌سیش لێ‌بورده‌بێت، خودا‌ش لێی ده‌بوورێت)..
* * *
ئا ئه‌مه‌یه (عبدالله ی كوڕی مه‌سعود)ی هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم) .
ئه‌مه‌یش گۆشه‌یه‌كی ژیانه مه‌زنه شكۆداره‌كه‌یه‌تی، كه خاوه‌نه‌كه‌ی له پێناوی خودا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و ئاینه‌كه‌یدا گوزه‌راندی..
ئه‌وه‌تا ئه‌و پیاوه‌ی كه لاشه‌ی وه‌ك قه‌باره‌ی چۆله‌كه وابوو..!!
لاواز، كورت، له‌وه‌دا بوو كه خه‌ڵكی دانیشتوو له باڵادا له ئاستی ئه‌مدا بێت، له‌كاتێكدا ئه‌م به‌پێوه وه‌ستابێت...
دوو لاقی لاواز وباریكی هه‌بوو.. رۆژێكیان پێیان سه‌ركه‌وته سه‌ر دارێك تا خورما بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم) لێ‌بكاته‌وه.. هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم) باریكییه‌كه‌یان به‌دی كرد پێكه‌نین، پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی:
{به قاچه‌كانی( ئیبن مه‌سعود) پێده‌كه‌نن، كه له كێشانه‌دا لای خوای گه‌وره قورسترن له كێوی( ئوحود)}..!!
به‌ڵێ.. ئا ئه‌مه ئه‌و هه‌ژار و كرێ‌گرته لاوازه بێ‌هێزه‌یه.. كه ئیمان و دڵنیاییه‌كه‌ی كردیه پێشه‌وای پێشه‌نگانی چاكه و رێنوێنی و رووناكی..
پشكی خۆی له‌سه‌ر سه‌رخستنی خوا و به‌خششی پێ‌بڕا، به‌وه‌ی كه كردیه یه‌كێك له ده هاوه‌ڵه یه‌كه‌مینه‌كه‌ی نێو هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم) ئه‌وانه‌ی له‌كاتێكدا له‌سه‌ر زه‌وی بوون مژده‌ی ره‌زامه‌ندی خوا و به‌هه‌شتیان پێدرا..
له هه‌موو جه‌نگه براوه‌كانیشدا به‌شداری كرد له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم) و.. جێ‌نشینه‌كانیدا پاشی ئه‌و.. له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا بینی مه‌زنترین دوو ئیمبراتۆریه‌تی جیهان رزگارده‌بن و ده‌روازه‌كانیان به ملكه‌چی و گوێڕایه‌ڵی له‌به‌رده‌م به‌یداخه‌كانی ئیسلام و ویسته‌كه‌یدا واڵا بن..
پله‌وپایه‌كانی دی كه به شوێن موسڵمانێكدا ده‌گه‌ڕا پڕی بكاته‌وه و، سه‌روه‌ت و سامانی زۆریان كه‌وتبووه ده‌ست، به‌ڵام هیچ كام له‌وانه له‌و واده‌و به‌ڵێنه‌ی دوور نه‌خسته‌وه كه دابووی به خودا و پێغه‌مبه‌ری خوا و ( صلی الله علیه وسلم) .. هیچ رێگرێك له دڵنیایی بۆ لای خوا و ملكه‌چی و خاكه‌رایی و په‌یڕه‌وی ژیانی لانه‌دا..
له‌خۆزگه و ئاواته‌كانی ژیانیش ته‌نها خۆزگه‌یه‌كی هه‌بوو، هه‌موو جارێك خۆزگه‌ی بۆ ده‌خواست و دووباره‌ی ده‌كرده‌وه‌و گۆرانی به باڵادا ده‌وت و، ئومێدی ده‌خواست كه پێی بگات..
ده‌با گوێ له خۆی بگرین بۆمانی باس بكات:
{له جه‌نگی ته‌ببوكدا له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم) بووم نیوه شه‌و هه‌ستام.. بڵێسه‌ی ئاگرێكم بینی له‌لایه‌كی سه‌ربازگه‌كه‌وه به شوێنی‌دا ته‌ماشام كرد، سه‌یرم كرد ئه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا و ( صلی الله علیه وسلم) ، ئه‌بوبه‌كر و عومه‌ره‌و، عبدالله ی قاچ باریك مردووه و ئه‌وان چاڵی بۆ هه‌ڵده‌كه‌نن، پێغه‌مبه‌ری خواش له چاڵه‌كه‌یدایه، ئه‌بوبه‌كر وعومه‌ریش ده‌یده‌نه ده‌ستی، پێغه‌مبه‌ریش ( صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: براكه‌تانم بده‌نه ده‌ست.. دایانه ده‌ستی، كاتێك ئه‌لحه‌ده‌كه‌ی ئاماده كرد فه‌رمووی، خودایا من ئێواره‌م كرده‌وه‌و لێی رازی بووم تۆش لێی رازی به.. خۆزیا من خاوه‌نی ئه‌و چاڵه بوومایه}..
ئه‌وه تاكه ئاواتی بوو له دنیادا ده‌یخواست..
ئه‌ویش-وه‌ك ده‌بینین- ئه‌و شته ناخوازێت كه خه‌ڵك به ئاواتیه‌وه‌ن له‌سه‌ربه‌رزی و ده‌وڵه‌مه‌ندی و پله‌و پایه و ناوبانگ...
چونكه ئه‌وه ئاواتی پێاوێكی دڵفراوانی ده‌روون به‌رز و یه‌قین پته‌و بوو.. پیاوێك خوای گه‌وره هیدایه‌تی دابێت و پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم) په‌روه‌رده‌ی كردبێت و قورئان پێشڕه‌وی بكات..!!

