سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکه‌وه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
گۆڕانکارى
م.عوسمان رشيد
هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن بهبڕواى ته‌واو پێویستى به خۆ گۆڕین و ئیراده‌یه، پێویستى به‌گۆڕانکارییه له‌ژیانیدا، قورئان ده‌فه‌رموێت :[ ذلِكَ بأَنَّ اللهَ لَمْ يَكُ مُغَيَّرَاً نِعمَةً أنْعَمَها عَلى قَومٍ حتى يُغَيِّرُوا ما بِأَنْفُسهِم وأنَّ اللهَ سميعٌ عَليمٌ ] (الأنفال:53 ) واته: بێگومان خوا هیچ نازونیعمهتێکى نه‌گۆڕیوه کهبهخشیبێتى به‌هه‌ر گه‌لێک، هه‌تا ئه‌وان ئه‌وه‌ى به‌خۆیان ده‌کرێت نه‌یگۆڕن، به‌ڕاستى خواى گه‌وره بیسه‌رو زانایه ...
یان ده‌فه‌رموێت :[ إنَّ الله لايُغَيِّرُ ما بقومٍ حتى يُغَيَّروا ما بِأَنفُسِهِمْ ] (الرعد:11 )
واته: به‌ڕاستى خوا بارودۆخى هیچ گه‌لێک ناگۆڕێت، تا حاڵى خۆیان نه‌گۆڕن و ئه‌وه‌ى فه‌رمانیان پێدراوه نه‌یکه‌ن..به‌ڵێ مێژووش ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه کهمرۆڤــ ناتوانێت داهاتوویه‌کى پرشنگدار و شارستانێتییهکى پێشکه‌وتوو بۆخۆى بنیات بنێت، تاوه‌کو مرۆڤه‌کان دڵ‌و ده‌روونیان چاک نه‌که‌ن و له‌خۆیانه‌وه ده‌ست پێنه‌که‌ن...
گۆڕانکاریش پێویستى بهجددیهت و به‌رنامه ڕێژى هه‌یه‌و ئینجا له‌گه‌ڵ به‌کارهێنانى هه‌موو هۆکارێکدا ده‌بێت پشت به‌خوا ببه‌ستێ [ فإذا عَزَمتَ فَتَوَكَّل على اللهِ إنَّ اللهَ يُحِبُّ المتَوَكِّلِينَ ] (آل عمران : 159 ) ...
ئنجا له‌م هه‌وڵه‌شدا نابێت کۆڵ بدات، به‌ڵکو تووشى هه‌رچى بوو، یان هه‌ر جارێک که‌وت، ده‌بێت هه‌ستێته‌وه‌و خۆى بتهکێنێو ده‌ست پێبکاته‌وه ، ده‌ڵێن: کابرایه‌ک ئه‌سپێکى پیرى ده‌بێت ، ده‌که‌وێته چاڵێکى قوڵه‌وه‌و هه‌رچى ده‌کات بۆى ده‌ر نایه‌ته‌وه، بۆیه دڵی نایه هه‌روا به‌جێى بهێڵێ له برسا بمرێ، بڕیار ده‌دات له‌گه‌ڵ یه‌ک دوو برادهریا که خۆڵ بکه‌ن به‌سه‌ریا، دواى ئه‌وه‌ى به‌خاکه‌ناز خۆڵ ده‌که‌ن به‌سه‌ریا پاش ماوه‌یه‌ک هه‌رگوێیان له‌ده‌نگى ئه‌سپه‌که ده‌مێنێ لایان سه‌یر ده‌بێت، که‌سه‌یر ده‌که‌ن چى ئه‌مان خۆڵ ده‌که‌نه سه‌ر پشتى ، ئه‌و خۆى ده‌ته‌کێنێ و ده‌یکاته ژێر پێیه‌وه و خۆى پێ به‌رز ده‌کاته‌وه ، وورده وورده تا به‌رز ده‌بێته‌وه و دوایى ده‌رى ده‌هێننه‌وه... جائه‌مه حیکمه‌ت و ژیرى ئه‌سپه‌که بوو که به‌ڕاستى له‌لاى مرۆڤیش هه‌روایه...
گۆڕانکارى لێزانینى ده‌وێت
شێخێکى به‌توانا هه‌بوو مه‌شقى به قوتابیه‌کانى ده‌کرد له‌سه‌ر بانگه‌واز کردن، شه‌ش مانگ له‌بارى تیۆرى و سێ مانگ له‌بوارى پراکتیکدا، خوێندکارێک کهلهبهرنامهى تیۆریدا سه‌رکه‌وتو بوو چاوه‌ڕێی سێ مانگى به‌رنامه‌ى پراکتیکى نه‌کردو چوو بۆ گوندێکى دوور بۆ بانگه‌واز کردن، له‌یه‌که‌م هه‌ینیدا ئیمامى مزگه‌وته‌که که پیاوێکى نه‌شاره‌زا بوو، له وتاره‌که‌یدا کۆمه‌ڵێ شتى باسکرد کهناتهواو دوور بوون له ڕاستیه‌وه، ده‌موده‌ست خوێندکاره‌که هه‌ستاو هاوارى کرد: ( ئةم ئيمامة درؤزنةو نةخواو نةثيَغةمبةر (ص) شتیان وایان نه‌وتووه)، ئیمام به‌رپه‌رچى دایه‌وه که ئه‌م لاوه کافره‌و شایه‌نى سزادانه !!
نوێژکه‌ران که‌وتنه لێدانى لاوه‌که و هه‌موو گیانیان شکاند، پاشان خوێندکاره‌که گه‌ڕایه‌وه لاى شێخهکهى بهسهروچاوى شکاوه‌وه . شێخ پێی ووت ڕێگام بده نموونه‌یه‌کى چاکت نیشان بده‌م بۆ بانگه‌واز کردن ...
ڕۆژى هه‌ینى داهاتوو به‌یه‌که‌وه چوونه‌وه هه‌مان مزگه‌وت، بینیان ئیمامى مزگه‌وته‌که له‌سه‌ر هه‌مان شێوازى پێشوو وتارى ده‌خوێنده‌وه ، پاش ئه‌وه‌ى شێخ گوێى له وتاره‌که گرت هه‌ستاو وتى: خه‌ڵکینه ئیمامه‌که‌تان له‌و که‌سانه‌یه که به‌به‌هه‌شت شاد ده‌بن و هه‌رکه‌سێک بتوانێت تاڵێک موو لهڕیشى بکاته‌وه ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه، خه‌ڵکه‌که هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌وه‌یان بیست به‌خێرایى په‌لامارى ڕیشى ئیمامیان دا‌و ده‌ستیان کرد به هه‌ڵکێشانى مووه‌کانى ڕیشى، هه‌تا هه‌موو ده‌موچاویان کرده خوێن و مووى ڕیشیان هه‌موو هه‌ڵکه‌ند، له‌و کاته‌دا شێخ به‌چرپه به ئیمامهکهى وت: (واز ديَنيَت لةوتارى ناتةواو نادروست ؟ يان سزاى ترت دةويَت ؟) (ل 23 مةشقى ڕيَبةرى سةركردةيى).
به‌ڵێ به‌ڕاستى بانگه‌واز کردن و خراپهگۆڕین لێزانینى ده‌وێت و له‌که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکى تر و له‌شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکى تر و لهزهمانێکهوه بۆ زه‌مانێکى تر ده‌گۆڕدرێت.
عه‌مر خالید ده‌ڵێت: له له‌نده‌ن ده‌گه‌ڕامه‌وه، له فڕۆکه‌دا لاوێک له‌لامه‌وه بوو، دیاربوو گوێی به‌هیچ حه‌رام و حه‌ڵاڵێک نه‌ئه‌داو منیش له‌باسى خراپى زیناکردندا پێم ووت: تۆ پێت خۆشه دایکت زینا بکات؟ تۆ پێت خۆشه خوشکت زینا بکات؟ تۆ پێت خۆشه کچه‌که‌ت زینا بکات؟ وه‌ڵامێکى دامه‌وه که سه‌رسامى کردم !؟ وتى: جا چییه ئه‌وه ئازادى خۆیانه !! به‌ڕاستى تێگه‌یشتم که‌ئه‌و زه‌مانه‌ى حه‌زره‌ت (ص) ئه‌م حیوارهى کرد له‌گه‌ڵ لاوێکداو پێی چاره‌سه‌ر بوو جیاوازه له‌م زه‌مانه‌ى ئێمه، ئه‌وسا ڕه‌وشت و خوو به‌م جۆره‌ى ئێستاى لێنه‌هاتبوو! ئێستا ده‌بێت له‌لاى تره‌وه بۆ مه‌سه‌له‌که بچیت و به‌زمانێکى تر بدوێی!

