ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

دایكی موسـا دوای ئەمە چی بەسـەر دێت...چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

دایكی موسـا دوای ئەمە چی بەسـەر دێت...چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى /نووسينگه‌ى ته‌فسير///قورئان لەم قۆناغەی ژیانی دایكی موسادا وەستاوەو هیچ شتێكی تری دوای ئەمە باس نەكردووە، بۆیە ئێمەش نازانین دوای ئەمە چیی بەسەر هاتووە؟ هەموو ئەوەی كە لەسەر دایكی موسا لەرێی ئەم چیرۆكەی قورئانەوە بیزانین

ئەوەیە ژنێكە لە هۆزی (بەنو ئیسرائیل)‌و هاوسەری پیاوێكی ئەو هۆزەشە كە ناوی (عیمران)ە‌و ئافرەتێكی ساڵح‌و باوەڕدار بووەو، خوداش نیگا‌و ئیلهامی شێوازێكی سەركەوتوانەی بۆ پاراستن‌و رزگاربوونی موسا لە مەترسیی فیرعەون پێ‌گەیاندووە، هەروەها خودا گەیاندوێتی بە كوڕەكەی‌و، كوڕەكەی بۆ ئامێزی گەڕاندۆتەوەو ئەویش شیری پێ‌داوەو پێ‌ی گەیاندووەو بەخێوی كردووە تاكو لە ماڵا خۆی (واتە لە ماڵی دایكەكەدا) گەورە بووە‌و گەیشتۆتە تافی لاوێتی.

قورئانی پیرۆز باسی هیچ لایەنێكی تری ژیانی دایكی موسای نەكردووە تەنها ئەو لایەنە نەبێت كە پەیوەستە بە كاتی منداڵیی موساوەـ سڵاوی خوای لێبێ‌ ـ. دوایین ساتی چیرۆكی ئەم دایكەش لە قورئاندا هەر ئەوەیە كە كوڕەكەی بۆ لای دەگەڕێتەوە، بەڵام بەپێ‌ی بڕیاری فیرعەون‌و لەسەر ئەركی داراییی فیرعەونیش بەخێو بكرێت، ئیدی ئەویش شیری پێ‌دەدات‌و بایەخی پێ‌دەدات بەپێ‌ی ئەو هەل‌و مەرجەی بۆی دەڕەخسێت.
ئەی ئاخۆ دوای ئەمە چی مابێت؟! ئایا شتێكی وا لە ژیانی ماوە كە پەیوەندیی بە منداڵێتیی موساوە مابێت‌و كە شایستەی باسكردن بێت؟ نەخێر شتێكی وا نەماوە.. هەربۆیەش قورئان دوای ئەم دیمەنە لەباسی ئەم ژنە وەستاوەو بەو ساتە وەختە كۆتاییی بەباسی دایكەكە هێناوە. ئەمەش كۆتایی پێ‌هێنانێكی هونەری‌و بابەتیانەیە. ئێمەش دەبێت لەكوێ‌دا قورئان كۆتایی بە باسێك دێنێت لەوێ‌دا بوەستین‌و كۆتاییی پێ‌ بێنین. هەروەها بێ‌دەنگ بین لەئاست شتێكدا كە قورئان لەئاستیدا بێ‌دەنگ بووەو هێندە بەس بێت كە قورئان پێشكەشی كردووین.
هەر كەسێكیش بەو بڕە باسكردنەی قورئان قەناعەت نەكات، خوداش قەناعەتی پێ‌ناكات.. هەركەسێكیش بەوەندەی قورئان باسی كردووە تێر نەبێت، خوداش تێری ناكات.
بێگومان قورئان لە گێڕانەوەی لایەنەكان‌و قۆناغی هەر چیرۆكێكدا پوختەیەكی خێرای لێ دەهێنێت، بۆ نموونە باسی موسامان لەكاتی گەنجییدا كە پێگەیشتووە بۆ دەكات‌و چەند قۆناغێكی ژیانیشی هەر لەوێ‌دا دەپێچێتەوە، لەكاتی منداڵیشیدا‌و دوای شیرخواردنی قۆناغێكی ژیانیمان بۆ دەپێچێتەوە، هەروەها لەكاتی باسكردنی قۆناغی مێردمنداڵیدا كە نەوجەوانێكی پێگەیشتووە بەشێكی تری ژیانیمان لەو شوێنەدا بۆ دەپێچێتەوە، ئەمەش لەبەر ئەوەی ئەو دیمەنانە بۆ چیرۆكەكەی پێویست نین.. بەڵكو ئەوەی پێویست‌و گرنگ بێت لەدوای منداڵیی موسا-سڵاوی لێبێت- ئەو گەنجێتییە پڕ لە جۆشی ژیان‌و زیندوێتی‌و حەماسەت‌و ئازایەتی‌و ئیمان‌و دڵسۆزی‌و خۆشەویستییەیە كە تیایدا بەرگریی لە مەزڵومان كردووەو پشتگیری لاواز‌و بیدەسەڵاتانی كردووە، وەك خودا لەبارەیەوە فەرموویە:واتە: (دوای ئەوەی موسا تەمەنی گەشتە رادەی ئەوەی كە لە ڕووی تێگەیشتن‌و لاشەوە بەهێز‌و توانا بێت، ئێمە حیكمەت‌و دانایی‌و زانست‌و زانیاریمان پێ‌بەخشی، هەر بەو شێوەیە پاداشتی چاكەكاران دەدەینەوە.. موسا لەكاتی غەفڵەتی خەڵكی شاردا خۆی كرد بە كووچە‌و بازاڕدا‌و بینیی دوو پیاو شەڕ دەكەن، ئەمەیان لە هۆزەكەی خۆیەتی‌و ئەوی تریشیان لە هۆزی دوژمنەكەیەتی كە هۆزی فیرعەونە، جا ئەوەی كە لە هۆزەكەی بوو هانای بۆ هێنا‌و داوای لێكرد فریای بكەوێت‌و لەو شەڕەدا لایەنی بگرێت، موساش بە پەلە بەهانایەوە چوو‌و یەك بۆكزی كێشا بە كابرای دوژمندا‌و كوشتی).
ئێمە لێرەدا ناچینە نێو شیكار‌و قوڵایی ئەم بەسەرهاتانەوە تاكو لە ناوەرۆك‌و بابەتی ئەم كتێبەمان دەرنەچین، چونكە باس‌و خواسی ئێمە تەنها لەمەڕ دایكی موسایە نەك لەمەڕ خودی موسا-سڵاوی لێبێت-، هەر ئەوەشمان لەو چیرۆكە باس كردووە كە تەنها پەیوەندی بە چیرۆك‌و بەسەرهاتی دایكیەوەیەتی.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز