ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

باسی نان خواردن لەگەڵ ئافرەتی بێ نوێژ و تێكەڵاوی كردنی..فيقه‌

باسی نان خواردن لەگەڵ ئافرەتی بێ نوێژ و تێكەڵاوی كردنی..فيقه‌

له‌ سونه‌نى فه‌رمووده‌كانى ابوداوودى ئه‌سسه‌جه‌ستانى //نووسينگه‌ى ته‌فسير///عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ, أَنَّ الْيَهُودَ كَانَتْ إِذَا حَاضَتْ مِنْهُمُ امْرَأَةٌ أَخْرَجُوهَا مِنَ الْبَيْتِ, وَلَمْ يُؤَاكِلُوهَا, وَلَمْ يُشَاڕبُوهَا, وَلَمْ يُجَامِعُوهَا فِى الْبَيْتِ, فَسُئِلَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ ذَلِكَ؟ فَأَنْزَلَ اللَّهُ سُبْحَانَهُ: (

وَيَسْأَلُونَكَ عَنْ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِى الْمَحِيضِ) إِلَى آخِڕ الآيَةِ, فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (جَامِعُوهُنَّ فِى الْبُيُوتِ, وَاصْنَعُوا كُلَّ شَىْءٍ غَيْرَ النِّكَاحِ). فَقَالَتِ الْيَهُودُ: مَا يُڕيدُ هَذَا الرَّجُلُ أَنْ يَدَعَ شَيْئًا مِنْ أَمْڕنَا إِلاَّ خَالَفَنَا فِيهِ. فَجَاءَ أُسَيْدُ بْنُ حُضَيْرٍ وَعَبَّادُ بْنُ بِشْرٍ إِلَى النَّبِىِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالاَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ, إِنَّ الْيَهُودَ تَقُولُ كَذَا وَكَذَا, أَفَلاَ نَنْكِحُهُنَّ فِى الْمَحِيضِ؟ فَتَمَعَّرَ وَجْهُ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ حَتَّى ظَنَنَّا أَنْ قَدْ وَجَدَ عَلَيْهِمَا فَخَرَجَا فَاسْتَقْبَلَتْهُمَا هَدِيَّةٌ مِنْ لَبَنٍ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَبَعَثَ فِى آثَاڕهِمَا, فَسَقَاهُمَا, فَظَنَنَّا أَنَّهُ لَمْ يَجِدْ عَلَيْهِمَا(صحيح)/ واتە: لە ئەنەسی كوڕی مالیكەوە دەگێڕنەوە, كە جولەكە هەر كاتێ ئافرەتێكیان بكەوتایەتە بێ نوێژیەوە, لە ماڵ دەریان دەكرد, نە خواردن و خواردنەوەیان لەگەڵی دەخوارد, نە لە ماڵیشەوە لەگەڵی دادەنیشتن, بەڵكو پارێزیان لێ دەكردوو جێیان بۆ جیادەكردەوە, بۆیە یارانی پێغەمبەریش صلی الله علیە وسلم لەوبارەیەوە لێیان پرسی؟ خوای گەورەش ئەم ئایەتەی بۆ رەوانە كرد: (ۆێسْأَلُونَكَ عَنْ الْمَحِیچِ قُلْ هُۆ أَذی فَاعْتَزِلُوا النِّسَا‌وَ فِی الْمَحِیض). واتە: وە پرسیارت لێ دەكەن دەربارەی حەیز بڵێ حەیز ئازارە, كەواتە دووربكەونەوە لە هاوسەرەكانتان لەكاتی حەیزدا. هەتا كۆتایی ئایەتەكە, ئینجا پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمووی: لە ماڵەكاندا لەگەڵیان كۆببنەوەو, هەموو شتێكیان لەگەڵ ئەنجام بدەن جگە لە كاری جوتبون(جماع). جولەكە وتیان: ئەم پیاوە دەیەوێت لە هەموو یاسایەكی ئێمەدا دژی ئێمە بوەستێ. جا ئوسەیدی كوڕی (حُضیْر) و عەببادی كوڕی بیشر چوونە خزمەت پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم ئەم باسەیان بۆ گێڕایەوەو وتیان: ئەی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم جولەكە ئاواو ئاوا دەڵێن, ئەی بۆچی رێگامان پێ نادەی هەتا لەكاتی بێ نوێژیدا بچینە لایان و دروست ببین لەگەڵیانا؟ جا پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم رووی گرژ كردوو رەنگی گۆڕا, هەتا وامان دەزانی كە لێیان توڕە بووە, بۆیە هەردووكیان هەستان چوونە دەرەوەو رۆیشتن, لەپاشدا هەندێ شیریان بە دیاری هێنا بۆ پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم, ئەویش هەندێ لەو شیرەی نارد بۆیان و خواردیانەوەو تێگەیشتن كە دڵی لێیان نەیاشەوە/عَنْ عَائِشَةَ رَضِىَ اللهُ عَنْها, قَالتْ: كُنْتُ أَتَعَرَّقُ الْعَظْمَ وَأَنَا حَائِضٌ, فَأُعْطِيهِ النَّبِىَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَيَضَعُ فَمَهُ فِى الْمَوْضِعِ الَّذِى فِيهِ وَضَعْتُهُ, وَأَشْرَبُ الشَّرَابَ فَأُنَاوِلُهُ فَيَضَعُ فَمَهُ فِى الْمَوْضِعِ الَّذِى كُنْتُ أَشْرَبُ مِنْهُ.(صحيح)/ واتە: لە عائیشەوە رەزای خوای لێ بێ هاتووە, كە وتویەتی: ئێَسقانم دەكڕاندەوە لە كاتێكدا كە بێ نوێژ بووم, پاشان ئێَسقانەكەم دەدایە دەست پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم ئەویش دەمی لە جێگەی دەمی من دادەنا, ئاوم دەخواردەوە لە كاتێكدا كە بێ نوێژ بووم, دوای ئەوە قاپەكەم دەدایە دەست پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم ئەویش دەمی لە جێگەی دەمی من دادەناو ئاوی دەخواردەوە.ئەمەش بەڵگەیە لەسەر تێكەڵاوی كردنی ئافرەتی بێ نوێژ و, پاكێتی بەرماوەیان/عَنْ عَائِشَةَ رَضِىَ اللهُ عَنْها, قَالتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَضَعُ رَأْسَهُ فِى حِجْڕى فَيَقْرَأُ وَأَنَا حَائِضٌ/(صحيح)/واتە: لە عائیشەوە رەزای خوای لێ بێ هاتووە, كە وتویەتی: پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم سەری دەخستە سەر كۆشم و قورئانی دەخوێند, لە كاتێكدا كە من بێ نوێژ بووم

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز