سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
بنەڕەتی سوتەمەنی داری سەوزە..لهقورئاندا
نووسينى /سهروهر حسن/نووسينگهى تهفسير///پەروەردگار دەفەرموێت:{الَّذِي جَعَلَ لَكُمْ مِنَ الشَّجَڕ الْأَخْضَڕ نَارًا فَإِذَا أَنْتُمْ مِنْهُ تُوقِدُونَ (80)} [يس]، واتە: ئەو زاتەی لە داری سەوز ئاگرتان بۆ بەدیدێنێت، ئیتر ئێوە دایدەگیرسێنن.
گازی ئۆكسجین كە ڕێژەی (21%)ی پێكهاتەی هەوا پێكدەهێنێت، فاكتەرێكی سەرەكی و پێویستە لە هەموو سوتانێك و دروستبوونی ئاگردا. داری سەوز لە ڕێگای ماددەی كلۆرۆفیل یان پلاستیدە سەوزەكانەوە كە ڕەنگی سەوز دەبەخشێتە ڕووەك، دەبێتەهۆی دروستكردنی ئۆكسجین لە هەوادا.
داری سەوز لە ڕۆژدا دووەم ئۆكسیدی كاربۆن وەردەگرێت و شیدەكاتەوە بۆ ڕەگەزە پێكهاتووەكانی، ئەوانیش بریتین لە ئۆكسجین كە دەیكاتە دەرەوە لەگەڵ كاربۆن كە ڕووەكەكە لەخۆیدا دەهێڵێتەوە و بۆ دروستكردنی شانەكانی سوودی لێدەبینێت.
لەلایەكی ترەوە ئاژەڵانیش لە هەناسەداندا بە پێچەوانەی ڕووەكەوە گازی ئۆكسجین وەردەگرن، كە ڕەگەزێكی پێویستە بۆ هەموو كردارەكانی سوتانە كیمیاییەكانی نێو خانە.
كەواتە ئەگەر ڕووەكی سەوز نەبوایە، ژیان لەسەر زەوی دروست نەدەبوو. یەكەمین ڕووخساری ژیان لەزەویدا دەركەوتنی قەوزە سەوزەكان بووە لە ئاودا (بەر لەسێ ملیار ساڵ پێشتر)، ئەمەش یەكەم مانای زانستی ئایەتەكە دەبێت و كلیلی تێگەیشتنی ئایەتەكەشە كە لە وشەی ( اڵاخضر)دا شاردراوەتەوە.
سەرەڕای ڕۆڵی داری سەوز لە بەرهەمهێنانی ئۆكسجین و نوێكردنەوەی (كە هیچ سوتانێك بەبێ ئۆكسجین نابێت) بەهەمان شێوە خەڵوزی كاربۆنی (یان خەڵوزی بەردین)یش لە داری سەوز پێكهاتووە كە بەهۆی دیاردە سروشتییەكانەوە لە ناواخنی زەویدا شاردراونەتەوە و بە ماوەی ملیۆنان ساڵ گۆڕاون بۆ گرنگترین سەرچاوەی وزەی گەرمی لە زەویدا... بڕی ئەمباركراوی خەڵوزی بەردین لە زەویدا نزیكەی هەشت ملیار تۆن دەبێت.
بەپێی ڕای زانایانی جیۆلۆجیا و كیمیای ئەندامی، دروستبوونی پەترۆڵ لەنێو زەویدا لە ڕووەك و ئاژەڵەكانەوەیە. بڕی ئەمباركراوی پەترۆڵی زەوی بەنزیكەی دوو ملیار تۆن مەزەندە دەكرێت. هەروەها زۆر لە زانایان سەرچاوەی گازی سروشتیش بۆ ڕووەكی سەوز دەگێڕنەوە. بڕی ئەمباركراوی ئەم گازەش لەزەویدا دەگاتە نزیكەی شەش ملیار مەتر سێجا.
بەكورتی لە كلۆرۆفیلی ڕووەكە سەوزەكاندا سوتەمەنی خۆر ئەمبار دەكرێت و لە بەشەكانی ڕووەكدا دەگۆڕێن بۆ ماددەی ڕووەكی كە خواردن و سوتانی ئاسانە. زانایانی جیۆلۆجیاش بنەڕەتی خەڵوزی بەردین و پەترۆڵ و سەرجەم داڕشتەكانی پەترۆڵ (وەك بەنزین و كیرۆسین و ...هتد) بۆ ڕووەكەكان دەگێڕنەوە كە بە خاك و بەرد داپۆشراون، یان ئاژەڵەكان كە خواردنیان لەسەر ڕووەكەكان بووە و لە ڕووەكەوە وزەیان وەرگرتووە. ئەمە وێڕای ئەوەی هەر ڕووەكی سەوز سەرچاوەیەكیشە بۆ پەیدابوون و هاوسەنگی ئۆكسجین لە هەوادا، كە بۆ سووتان گرنگە.
لە كۆی ئەم زانیارییانەوە تێدەگەین كە سەرجەم جۆرەكانی سوتەمەنییە بەكارهاتووەكان بنەڕەتیان لە داری سەوزەوەیە. بەم ڕاڤە كورتەش لە ڕەهەندی زانستی ئەو ئایەتە پیرۆزە تێدەگەین كە دەفەرموێت:{أَفَرَأَيْتُمُ النَّارَ الَّتِي تُورُونَ (71) أَأَنْتُمْ أَنْشَأْتُمْ شَجَرَتَهَا أَمْ نَحْنُ الْمُنْشِئُونَ (72) نَحْنُ جَعَلْنَاهَا تَذْكِرَةً وَمَتَاعًا لِلْمُقْوِينَ (73)} [الواقعة]، واتە: ئایا سەرنجی ئەو ئاگرە نادەن كە دایدەگیرسێنن، ئایا ئێوە ڕووەكەكەیتان دروستكردووە یا ئێمە فەراهەممان هێناوە؟ بێگومان هەر ئێمە كردوومانەتە هۆی ئەوەی یادخەرەوە بێت، هەروەها كردوومانەتە هۆیەك بۆئەوەی گەڕۆك و هاموشۆكەران كەڵكی لێوەربگرن.

