سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
تەوبەكردن..بهشى يهكهم ..عبيبادهت
نووسينى /ناصح ابراهيم سازانى /نووسينگهى تهفسير/// لە زمانەوانیدا تەوبە واتە: گەڕانەوەو پاشگەزبوونەوە لە شتێك.لە شەرعیشدا واتە: وازهێنان لە گوناهو تاوان و پەشیمان بوونەوە دەربڕین و بڕیاردان لەسەر ئەوەی جارێكی تر نەگەڕێتەوە سەری.
پێشەوا نەوەوی دەڵێت: زانایان دەڵێن تەوبەو پەشیمان بوونەوە لە سەر هەموو گوناهێ پێویستەو فەرزە, ئەگەر تاوانەكە لە نێوان پەروەردگارو بەندەدا بوو, پەیوەندی بە ئادەمیزادەوە نەبێ, ئەوە تەوبە بەم سێ مەرجە دروستەو گیرادەبێت: بە یەكجاری واز لەو تاوانە بهێنرێت, بڕیار بدا جارێكی تر نەگەڕێتەوە سەر ئەو تاوانەو توخنی نەكەوێت. جا ئەگەر یەكێك لەم سێ مەرجانە نەهاتەدی ئەوە تەوبەكەی دانامەزرێ .
بەڵام ئەگەر تاوانەكە پەیوەندی بە ئادەمیزادەوە بوو ئەوا جگە لەو سێ مەرجەی سەرەوە دەبێت گەردنی خۆی پێ ئازاد بكات و خاوەن حەقەكە لە خۆی رازی بكا, یا ئەگەر ماڵ شتێكی وابوو بدرێتەوە بە خاوەنەكەی دەبێ بیداتەوە, ئەگەر حەددی لەسەر بوو دەبێ خۆی بدا بەدەستەوە یا داوای لێبووردنی لێ بكات, ئەگەر غەیبەتی كردبوو گەردنی خۆی پێ ئازاد بكات.
بەڵگەو دەلیل زۆرن لە قورئان و فەرمودەدا لەسەر تەوبە و پەشیمانی, خوای گەورە دەفەرموێت:{وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَاڕهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْڕبْنَ بِخُمُڕهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ أَوْ نِسَائِهِنَّ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ أَوِ التَّابِعِينَ غَيْڕ أُولِي الْإِرْبَةِ مِنَ الرِّجَالِ أَوِ الطِّفْلِ الَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا عَلَى عَوْرَاتِ النِّسَاءِ وَلَا يَضْڕبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِنْ زِينَتِهِنَّ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَ الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (31)} [النور] واتە: ئەی باوەڕداران هەمووتان بەرەو لای خوا بگەڕێنەوەو پەشیمان ببنەوە, سا بەڵكو بگەن بە سەرفرازی و بەختیاری.
هەروەها دەفەرموێت:{وَأَنِ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ يُمَتِّعْكُمْ مَتَاعًا حَسَنًا إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى وَيُؤْتِ كُلَّ ذِي فَضْلٍ فَضْلَهُ وَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ كَبِيرٍ (3)} [هود]. واتە: لە خوای پەروەردگارتان بە كوڵی دڵ بپاڕێنەوەو داوای لێ خۆشبوونی لێبكەن, ئینجا تەوبە بكەن و بگەڕێنەوە بۆ لای ئەو..
خوای گەورە دەفەرموێت: ﭽ ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ ﭼ التحریم: ٨ {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّهِ تَوْبَةً نَصُوحًا عَسَى رَبُّكُمْ أَنْ يُكَفِّرَ عَنْكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيُدْخِلَكُمْ جَنَّاتٍ تَجْڕي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ يَوْمَ لَا يُخْزِي اللَّهُ النَّبِيَّ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ نُورُهُمْ يَسْعَى بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَبِأَيْمَانِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَا أَتْمِمْ لَنَا نُورَنَا وَاغْفِرْ لَنَا إِنَّكَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (8)} [التحريم]خوای لێ بێ گێڕایەوەو فەرمووی: گوێم لە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم بوو دەیفەرموو: پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت: ( والله إنِّی ڵاَسْتَغْفِرُ الله وأَتُوبُ إِڵیْه فی الێوْمِ أَكْثرَ مِنْ سَبْعِینَ مَرَّەً) . واتە: سوێند بەخوا من رۆژی حەفتا جار زیاتر تەوبە دەكەم و پەشیمانی دەردەبڕم.
* ئەنەسی كوڕی مالیك رەزای خوای لێ بێ دەفەرموێت: ( إِنَّكُمْ ڵتعمَلُونَ أعْمَالاً هی أدَقُّ فی أعیُنِكُمْ مِنَ الشَّعْڕ ، كُنَّا نَعُدُّهَا عَڵی عَهْدِ رَسُول الله صلی الله علیه وسلم مِنَ المُوبِقاتِ) . واتە: هەندێ تاوان زۆر بەئاسانی ئێوە دەیكەن بەبچوكی دەزانن و لەبەرچاوتان لە موو باریكترن ئێمە لەسەردەمی پێغەمبەردا صلی الله علیە وسلم بەو تاوانانەمان دەزانی كە ئوممەت لەناو دەبات.
* عەبدوڵای كوڕی مەسعود رەزای خوای لێ بێ دەفەرموێت: باوەڕدار گوناهەكانی وادەبینێت كە لەژێر شاخێكدا دانیشتووەو ئەترسێ بكەوێ بەسەریا. بەڵام بەدكار گوناهەكانی وەكو مێشێك دەبینێ كەبەلای لووتیدا تێپەر دەبێ .
* ئەنەسی كوڕی مالیك رەزای خوای لێ بێ گێڕاویەتیەوە كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمویەتی: (للهُ أفْرَحُ بِتَوْبَەِ عَبْدِهِ مِنْ أَحَدِكُمْ سَقَط عَڵی بَعِیرهِ وقد أچلَّهُ فی أرض فَلاەٍ) . واتە: خودا بەتەوبەی بەندەی خۆی كاتێ تەوبە دەكات زیاتر شادمان دەبێ, لەو كەسەی لە چۆڵەوانیەكا وڵاخەكەی لێ ون دەبێ و لەناكاو دەچێ بەسەریاو دەیدۆزێتەوە.

