سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پۆڵى ئاژه‌ڵان (پۆڵیَنى ئاژه‌ڵان)
ئاماده‌كردنى /سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن
مافى له‌چاپدانه‌وه‌ى پارێزراوه بۆ: نوسينگه‌ي ته‌فسير
قورئانى پيرۆز پۆليَنكردن و دابه‌شكردنى ئاژه‌لاَنى بۆ چه‌ند به‌شيَك ئاماژه‌پيَداوه. خواى مه‌زن ده‌فه‌رمويَت: {وَاللَّهُ خَلَقَ كُلَّ دَابَّةٍ مِنْ مَاءٍ فَمِنْهُمْ مَنْ يَمْشِي عَلَى بَطْنِهِ وَمِنْهُمْ مَنْ يَمْشِي عَلَى ڕجْلَيْنِ وَمِنْهُمْ مَنْ يَمْشِي عَلَى أَرْبَعٍ يَخْلُقُ اللَّهُ مَا يَشَاءُ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ )النور/45،واته: خوا هه‌موو زينده‌وه‌ريَكى له ئاويَكى تايبه‌ت دروستكردووه،جا هه‌يانه له‌سه‌ر سكى ده‌ڕوات، هه‌شيانه له‌سه‌ر دوو قاچ ده‌ڕوات،هه‌روه‌ها هه‌يانه له‌سه‌ر چوار پىَ ده‌ڕوات، خوا هه‌رچى بويَت دروستيده‌كات، به‌ڕاستى خوا ده‌سه‌لاَتى به‌سه‌ر هه‌موو شتيَكدا هه‌يه.
يان ده‌فه‌رمويَت:{وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُمْ مَا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِنْ شَيْءٍ ثُمَّ إِلَى رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ (38)} [الأنعام] واته: هيچ زينده‌وه‌ر و گيانله‌به‌ريَك نييه به‌سه‌ر زه‌ويدا بڕوات و هيچ باڵنده‌يه‌ك به باڵه‌كانى بفڕيَت و ئه‌وانيش ئوممه‌ت و گه‌ليَك نه‌بن وه‌ك ئيَوه (دڵنيابن) هيچ شتيَك نييه پشت گويَمان خستبيَت له كتيَبه (تايبه‌تييه‌كه‌ى لوح المحفوظ)دا، له‌وه‌ودوا هه‌رهه‌موو ئه‌وانه بۆلاى په‌روه‌ردگاريان كۆده‌كريَنه‌وه.
زاناى بايۆلۆجى ئه‌مريكى "Artur L. Koch" له زانكۆى (ئينديانا) له كتيَبى (The bacteria; Their origin, structure. Function and antibiosis"دواى وردبوونه‌وه له سيسته‌مى ئاڵۆز و په‌ڕورده‌كارى ئه‌نزيم و پرۆتينه تايبه‌تييه‌كان و ژماره‌ى بيَشوماريان له تاكه خانه‌يه‌كدا، ته‌نها يه‌ك بيرۆكه به بير‌ى مرۆڤيَكى ژيردا ديَت (ده‌رباره‌ى دروستبوونى ژيان) كه هه‌رگيز ناكريَت ئه‌و هه‌موو ڕيَكوپيَكى و سيستمه نايابه هه‌ر له‌خۆوه و به‌ڕيَكه‌وت به‌ديهاتبيَت، ئيتر له‌هه‌ر ژينگه‌يه‌كدا بيَت و هه‌ر شرۆڤه‌و ليَكدانه‌وه‌يه‌كى فيزيايى و كيميايى بۆ بكريَت و چه‌نديش كاتى خاياندبيَت.
له‌ڕاستيدا دوو بيركردنه‌وه‌ى جياواز ده‌رباره‌ى سه‌رهه‌ڵدانى ژيانى مرۆڤ و زينده‌وه‌ران (به تاك خانه‌كانيشه‌وه) هه‌يه: يه‌كه‌ميان ئه‌وه‌يه كه خواى گه‌وره ژيانى مرۆڤ و زينده‌وه‌رانى به‌و هه‌موو ئاڵۆزى و ورده‌كارييه‌وه له‌سه‌ر زه‌وى ئافراندووه، كه هه‌ريه‌كه‌يان خه‌سڵه‌ت و تايبه‌تمه‌ندى و زينده‌چالاكى تايبه‌ت به‌خۆيان هه‌يه و به‌هيچ شيَوه‌يه‌ك جۆريَكى سه‌ربه‌خۆ له‌جۆريَكى تر‌ى جياواز له‌خۆيه‌وه دروستنه‌بووه.
بۆچوونى دووه‌م پيَيوايه ژماره‌يه‌ك كارليَكى كيميايى هه‌ڕه‌مه‌كى دواييه‌ك ڕوويانداوه و دووپاتبوونه‌ته‌وه، تا له‌كۆتاييدا خانه‌يه‌كى زيندووى لىَ به‌رهه‌مهاتووه.
ليَره‌دا وردبوونه‌وه‌يه‌ك پيَويسته، ئه‌گه‌ر زۆربوون و گه‌شه‌ى تاكه‌خانه چالاكبوونى هاوكاتى هه‌زاران ئه‌نزيمى پيَويست بيَت، ئه‌وا به‌دڵنياييه‌وه ڕوودانى ڕيَكه‌وتيَكى له‌وجۆره (كه بۆچوونى دووه‌م بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات)، ئه‌سته‌ميَكى زۆر دووره.
بوون و گه‌ردوون ملكه‌چى ڕيَساگه‌ليَكن كه زاتيَكى مه‌زن و به‌ده‌سه‌لاَت ئافراندوونى، ئه‌ويش (الله)يه، ئه‌و خوايه له‌توانايدايه ژماره‌ى زۆر و زه‌وه‌نده‌ى زينده‌وه‌ران، به‌و هه‌موو شيَوه و قه‌باره و تايبه‌تمه‌ندييه جياوازانه‌وه، به‌ديبهيَنيَت.
تاكه سيستميَك له به‌ناو ياساى ڕيَكه‌وتدا بوونى هه‌بيَت، ژماره‌يه‌كى ئيَگجار زۆرى دووپاتبوونه‌وه‌يه كه بۆ دروستبوونى يه‌كه‌م خانه‌ى زيندوو پيَويسته، دواتريش هه‌ر به‌ڕيَكه‌وت گه‌شه بكات و گه‌وره ببيَت و بازدانى تيَدا ڕووبدات و شيَوه‌ى جياوازى ليَوه پيَكبيَت، ئه‌مه له‌كاتيَكدايه كه بۆ هه‌ريه‌ك له خه‌سڵه‌ته‌كانى خانه مليۆنان كارليَكى كيميايى و كاريگه‌ريى نيشانه و ڕيزبوونى كۆده‌كان و دابه‌شبوونى خانه‌كان (له فره‌خانه‌كاندا) پيَويستن... بۆيه ده‌بيَت ئه‌و هه‌موو گۆڕانكارييه ورد و پڕ ياسايانه له ڕيَكه‌وتدا كببنه‌وه و ئه‌وه‌ش له ئه‌سته‌م ئه‌سته‌متره و ئه‌قڵى ژير و هۆشيار ڕيَكه‌وتى كه‌ڕ و كويَر ڕه‌تده‌كاته‌وه و دڵنيايانه بوونى به‌ديهيَنه‌رى توانا (الله) په‌سه‌ند ده‌كات."
شانشينى ئاژه‌لاَن چه‌ندين جۆرى تيَدايه، هه‌يانه له‌سه‌ر سكى ده‌ڕوات وه‌ك خشۆكه‌كان و هه‌يشه له‌سه‌ر دوو پىَ ده‌ڕوات وه‌ك مرۆڤ. له‌وجۆره‌ش كه له‌سه‌ر چوار پىَ ده‌ڕوات وه‌ك زۆربه‌ى ئاژه‌لاَن... خه‌ڵك ديمه‌نى جوڵه‌ى ئاژه‌لاَنيان بينيوه و هيچ سه‌رسامييان به‌رامبه‌رى نه‌بووه، به‌لاَم زانايانى سه‌رقاڵ به بوارى زينده‌وه‌رزانى، له‌دواى پشكنين و سه‌رنجدان و شيكارييه‌وه، ده‌رئاساكانى به‌ديهيَنان و ورديى دروستكردن ده‌بينين، كه هه‌ر جۆره هاوكاريى گونجانيان له‌گه‌ڵ بژيَويى و ژيانياندا ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن. خواى مه‌زن ده‌فه‌رمويَت:{وَفِي خَلْقِكُمْ وَمَا يَبُثُّ مِنْ دَابَّةٍ آيَاتٌ لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ (4)} [الجاثية] واته: له دروستكردنى ئيَوه‌دا، هه‌روه‌ها له‌و هه‌موو زينده‌وه‌ره جۆراوجۆرانه‌ى كه له‌سه‌ر زه‌وى و ژيَر زه‌وى و ناو ئاودا هه‌ن و بلاَويان ده‌كاته‌وه به‌ڵگه و نيشانه هه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌لاَتى خوا بۆ كه‌سانيَك كه دڵنيان و باوه‌ڕى دامه‌زراويان هه‌يه.
زانايانى زينده‌وه‌رزانى له‌ڕيَى ليَكۆلينه‌وه‌ى ژيانى كۆمه‌لاَيه‌تى ئاژه‌لاَنه‌وه، سا له‌وانه‌ى له‌سه‌ر زه‌وى ده‌جوليَن، يان به‌ئاسماندا ده‌فڕن، ياخود له ئاودا مه‌له‌ده‌كه‌ن، بۆيان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وانيش گه‌ل و هۆز و نه‌ته‌وه‌گه‌ليَكن و په‌يوه‌ندى توندوتۆڵ و پته‌و پيَكيانه‌وه ده‌به‌ستيَت، شيَوازى ژيان و چالاكييان جياوازى نييه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ى مرۆڤ كه سه‌ر زه‌وى ئاوه‌دان ده‌كه‌نه‌وه.
زانايانى زينده‌وه‌رزانى و تويَكاريى دانراوى زۆريان هه‌يه و ئه‌و زانيارى و ڕاستييانه له‌خۆده‌گرن كه له‌باره‌ى سيستمى هه‌ر جۆريَك له شانشينى ئاژه‌لاَندا پيَيگه‌يشتوون، به‌جۆريَكى ئه‌وتۆ كه هيچ گومان و دوودڵييه‌ك ناهيَڵنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئاژه‌لاَنيش نه‌ته‌وه‌گه‌ليَكى وه‌ك مرۆڤن، له‌دۆخى شه‌ڕ و ئاشتيدان، هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستخستنى خۆراك ده‌ده‌ن، چاوديَرى بيَچوو و لاوازه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها په‌نا بۆ فيَڵ و ته‌ڵه‌كه ده‌به‌ن بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ناڕه‌حه‌تى و مه‌ترسييه‌كاندا. ويَڕاى هه‌ڵبژاردنى سروشتيَك بۆخۆيان كه له‌گه‌ڵ پيَكهاته و ژينگه‌كه‌ياندا گونجاو بيَت.
سه‌رچاوه
کتيبي:
زنجيره‌ى قورئان و زانست (5)
قورئان و گه‌ردوونناسى له نوسينگه‌ي ته‌فسير

