ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

پەستانی هەوا...له‌ قورئاندا

پەستانی هەوا...له‌ قورئاندا

نووسينى /سه‌روه‌ر حسن /نووسينگه‌ى ته‌فسير///خوای گەورە دەفەرموێت:{فَمَنْ يُڕدِ اللَّهُ أَنْ يَهْدِيَهُ يَشْرَحْ صَدْرَهُ لِلْإِسْلَامِ وَمَنْ يُڕدْ أَنْ يُضِلَّهُ يَجْعَلْ صَدْرَهُ ضَيِّقًا حَرَجًا كَأَنَّمَا يَصَّعَّدُ فِي السَّمَاءِ كَذَلِكَ يَجْعَلُ اللَّهُ الرِّجْسَ عَلَى الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ (125)} [الأنعام]، واتە: ئەوەی خوا بیەوێت

هیدایەتی بدات سینەی ساف و پاك و ئامادە دەكات بۆ ئاینی ئیسلام، ئەوەش كە بیەوێت گومڕای بكات، دڵی دەگوشێت و سنگی توند دەكات و هەناسەی سوار دەكات، هەروەك ئەوەی بەرەو ئاسمان بەرزبێتەوە.

لەم ئایەتەدا بەڕوونی و ئاشكرایی تەواوەوە ئاماژە بە دوو ڕاستی دەدات كە زانستیش لەوەودوا دۆزییەوە و دانی پێدانا:
یەكەم: گۆڕانی گەورە لە پەستانی هەوادا لەكاتی بەرزبوونەوەی خێرا لە ئاسماندا ڕوودەدات، بۆ مرۆڤیش دەبێتەهۆی سنگ تەنگبوون و ناڕەحەتی لە هەناسەداندا.
دووەم: چەند لە ئاسماندا بەرزبینەوە پەستانی هەوا  دادەبەزێت و بڕی ئۆكسجین كەم دەكات.
لەساڵی (1648ز) زانای ناودار "بلیز باسكاڵ" سەلماندی بە بەرزبوونەوە لە ئاستی ڕووی دەریاوە پەستانی هەوا كەمدەكات. لە ئینسایكلۆپیدیای جیهانیشدا هاتووە: بارستەی مەزنی هەوا بەشێوەیەكی یەكسان بە ئاڕاستەی ستوونی دابەش نەبووە. بەڕادەیەك كە (50%)ی بارستایی هەوای كەش لەنێوان ڕووی زەوی و بەرزی (20 هەزار پێ‌) لەسەروو ڕووی دەریادایە. (90%)ی لەنێوان ڕووی زەوی و بەرزی (50 هەزار پێ‌)یە لەڕووی زەوییەوە. بەمجۆرە چڕیی هەوا بەپێی بەرزبوونەوەمان بە ستوونی بۆ سەرەوە بەخێرایی كەمدەكات، تاكو دەگەینە بەرزییەكی زۆر، ئیتر چڕیی هەوا دەگاتە بڕێكی زۆر كەم.
هەر لەهەمان سەرچاوەدا هاتووە: سەرجەم بەدیهێنراوە زیندووەكان پێویستیان بە ئۆكسجین هەیە، جگە لە زیندەوەرە پێكهاتە سادەكان كە تەنها لە یەك خانە پێكهاتوون... بۆنموونە مرۆڤ پێویستی بە وەرگرتنی ئۆكسجینی هەوا هەیە لە هەناسەدانیدا تاكو بە زیندوویی بمێنێتەوە و پارێزگاری لە ئاستی دیاریكراوی پەستان بكات. بۆیە بوونی مرۆڤ لە بەرزایی كەمتر لە (10 هەزار پێ‌) لەسەروو ئاستی دەریاوە نابێتە هۆی دروستبوونی گرفتێكی ئەوتۆ بۆ هەناسەدان، لە بەرزایی (10 هەزار- 25 هەزار پێ‌) شدا، هەناسەدان هەر شیاو دەبێت، بەشێوەیەك كە كۆئەندامی هەناسەدانی مرۆڤ دەتوانێت خۆی لەگەڵدا ڕابهێنێت، بەڵام زۆر بە ناڕەحەتی و ئەستەم... لە بەرزایی (25 هەزار پێ‌) ئیتر مرۆڤ ناتوانێت بەهیچ شێوەیەك هەناسە بدات، ئەوەش دەبێتەهۆی مردن بەهۆی كەمیی ئۆكسجینەوە.
لە ئینسایكلۆپیدیای ئەمریكیدا هاتووە: پێویستە فڕۆكە، ئەگەر لە بەرزاییەكی زۆردا بوو، پارێزگاری لە ئاستی دیاریكراوی پەستانی ناوەوەی بكات بۆ پارێزگاری سەرنشینەكانی، چونكە پەستانی هەوا لەو بەرزاییانەدا زۆر كەمتر دەبێت لە بڕی گونجاوی دەستەبەركردنی ئۆكسجینی پێویست بۆ مانەوەی سەرنشینەكان لە ژیاندا. هەروەها گۆڕانی خێرا لە پەستانی هەوادا كە لەئەنجامی گۆڕانی بەرزاییەوە ڕوودەدات دەبێتەهۆی وەڕسی و هەراسانكردنی توندی جەستەیی.
هەموان دڵنیاین لەسەردەمی پێغەمبەری ئازیزدا (صلى الله عليه‌ وسلم ) هیچ زانیارییەك نەبووە دەربارەی گۆڕانی پەستان و كەمبوونەوەی ئاستی پەستان بە بەرزبوونەوە لە ئاسماندا، ئەمەش دەبێتەهۆی ناڕەحەتی لە هەناسەداندا، بەڵكو زیاد لەوەش تەقینی خوێنبەرەكان لە بەرزاییە زۆرەكاندا، لەگەڵ ئەوەشدا ئایەتە پیرۆزەكە بەڕوونی ئاماژە بەوە دەدات كاتێك مرۆڤ لە ئاسماندا بەرزدەبێتەوە سنگی تەنگ دەبێتەوە و بە بەرزبوونەوەی زیاتریش حاڵەتەكە سەختتر دەبێت تاكو دەگاتە زۆرترین بڕی ناڕەحەتی و بێتاقەت بوون.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز