ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

ئەستێرە كونكارەكە...له‌قورئاندا

ئەستێرە كونكارەكە...له‌قورئاندا

نووسينى /سه‌روه‌ر حسن /نووسينگه‌ى ته‌فسير///خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت:{وَالسَّمَاءِ وَالطَّاڕقِ (1) وَمَا أَدْرَاكَ مَا الطَّاڕقُ (2) النَّجْمُ الثَّاقِبُ (3)} [الطارق] واتە: سوێند بە ئاسمان و بە (طارق)، تۆ چوزانی (طارق) چییە؟ ئەستێرە كونكەرەیە تیشكی تاریكی دەبڕێت.

پەروەردگار سوێند بە دەخوات... هەر كەس لەسەرەتادا گوێی لەم سوێندە بێت نازانێت مەبەست لە (الطارق) چییە، بەڵام لەدواییدا خوای گەورە ڕوونیدەكاتەوە بەوەی كە ئەستێرە كونكەرەكەیە (النجم الثاقب). 
لێرەدا پرسیار ئەمەیە كە ئایا چۆن دەبێت ئەستێرەیەك (طارق) و (ثاقب)یش بێت؟ ئایا شرۆڤەیەكی زانستی بۆ ئەم حاڵەتە هەیە؟ ڕاڤەكاران ڕاڤەی تیشكی ئەستێرەكەیان كردووە كە كونكەرە و تێپەڕبووە، بەڵام سیفەتی (طارق) بە دەگمەن باسی لێوەكراوە. 
خوای گەورە دەفەرموێت:{وَالنَّجْمِ إِذَا هَوَى (1)} [النجم]، واتە: سوێند بەو ئەستێرەیەی لە شوێنی خۆی دەترازێت و بەخێرایی بەردەبێتەوە. 
ئەم سوێندەیان تایبەتە بە دیاردەیەكی تری گەردوونی كە ئەویش دیاردەی ترازان و بەربوونەوەی ئەستێرەیە. لێرەدا پێویستە جیاوازی بكەین لەنێوان ئەم دیاردەیە و دیاردەی كەوتنەخوارەوەی ڕۆژانەی شوهبەكان. شوهب ڕۆژانە دێتە نێو بەرگەهەوا و لێكخشاندنی بە هەوای كەش دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی پلەگەرمییەكەی و لەپاشان سوتانی، ئەمە وێڕای ئەوەی هەندێك لە شوهبەكان دەكەونە سەر زەوی. خوای مەزن سوێندی بە شوهبە كەوتووەخوارەوەكان بۆ سەر زەوی نەخواردووە، سەرەڕای ئەوەش كە لە قورئانی پیرۆزدا زیاتر لە جێگایەكدا ئاماژەی پێدراوە. 
بارستایی ئەستێرە نیوترۆنییەكان زیاترن لە بارستایی خۆر بەنزیكی (1.4) هێند. لەسەرەتادا كە ئەستێرەكە دەست بەچوونەوەیەك دەكات بەسەرخۆیدا، بەخێرایی دێتەوەیەك و پەستان لەسەر گەردەكانی ماددەكەی پتردەبێت، بەمەش گەردەكانی تێكدەشكێن و شلگازی ئەلیكترۆنی (المائع اڵالكترونی) دروستدەبێت و ئەستورییەكەی زیاددەكات و توانای بەرگەگرتنی ئەو پەستانەی نامێنێت كە بەهۆی قورسایی ئەستێرەكە و كێشكردنیەوە بەرهەم دێت. ئەنجامی ئەمەش هەرەسهێنانی هێزی كێشكردنی ئەستێرەكەیە (شلگازە ئەلیكترۆنیەكە) كە لەلایەن گەردەكەوە تێكشكاوە و هەرەسهێنانی ئەستێرەی زەبەلاحی سووریش بەسەرخۆیدا بەردەوام دەبێت. ئەلیكترۆنەكان دەلكێن بە پرۆتۆنەكانەوە و پاشان لەگەڵیدا یەكدەگرن و نیۆترۆنی نوێ دروستدەبێت. 
ئەمە بەردەوام دەبێت (بەرامبەر هێزی قورسی ئەستێرەكە) و لەكۆتاییدا سەرجەم ئەلیكترۆنەكان لەگەڵ پرۆتۆنەكان یەكدەگرن و ئەودەمە ئەستێرەكە بریتی دەبێت لە نیوترۆنی پەستێوراو لەسەریەكتر، بەبێ بوونی هیچ بۆشاییەك، بەشێوەیەك چڕی ئەستێرەكە دەگاتە ژمارەیەكی پێوانەیی ئەوتۆ كە وێناكردنی زۆر ئەستەم دەبێت.
بەمجۆرە ئەستێرەی زەبەلاحی سوور دێتەوەیەك تا پێكهێنانی ئەو تەنەی پێیدەوترێت "ئەستێرەی نیوترۆنی". 
ئەستێرەی نیوترۆنی چڕییەكەی زۆرە، بەجۆرێك كە قەبارەی تەنها تۆپێكی پێ لەماددەی ئەم ئەستێرەیە كێشەكەی دەگاتە (50 هەزار بلیۆن) تەن. ئەگەر ئەم تۆپە بخرێتە سەر ڕووی زەوی یان هەر تەنێكی ئاسمانی تر، ڕووەكەی بەرگەی ئەو كێشە زۆر گەورەیە ناگرێت و تۆپەكە بەنێو زەوی یان تەنە ئاسمانیەكەدا تێپەڕ دەبێت و لەدوای خۆیەوە كونێك بەجێدەهێڵێت كە لەگەڵ قەبارەی تۆپەكەدا هاوڕێژە دەبێت. 
چیرۆكی دۆزینەوەی ئەستێرەی نیۆترۆنی چیرۆكێكی سەرنجڕاكێشە. لەساڵی (1968ز)دا كچە قوتابیەكی ئەمریكی چەند ئاماژەیەكی بێتەلی بەهۆی ئامێرێكی نوێوە وەرگرت (ئەو ئامێرە پێیدەوترێت تەلەسكۆبی بێتەل یان ڕادیۆیی-Radio telescope) و ئاماژە بێتەلەكان لە قوڵایی ئاسمان و دووریی سەدان ساڵی ڕووناكییەوە وەردەگرێت و تۆماریان دەكات. 
لە سەرەتای حەفتاكانی سەدەی بیستەمدا گەردوونناسەكان توانییان چاودێری چەندین ئەستێرە بكەن كە سەرجەمیان خاوەن سیفەتی ناردنی ئاماژەی بێتەلی ڕێكوپێكن. ئاماژەكان بە پچڕپچڕی دەگەن: (لە شێوەی: بیب...بیب...بیب). هەر ئاماژەیەك چەند بەشێكی چركەیەك دەخایەنێت و هەر چركەیەك یان زیاتر دووپات دەبنەوە. 
ئەوەی ناوی ئەم ئەستێرانەی ناوە (كە ئاماژەی بێتەلی ڕێكوپێك دەردەكەن) بەناوی ئەستێرە پرتەدارەكان بە ئەستێرەی (الطارق الثاقب) ئایەتێكە لە ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز كە تیایدا خوای گەورە سوێندی پێدەخوات
(الطارق) تەنێكی ئاسمانییە و دوو سیفەتی تری هەیە، ئەوانیش ئەستێرەیی و كونكارییە، خۆئەگەر لەسەر بنەمای ئەم خاسیەتانە بەراوردی تەنە ئاسمانییەكان بكەین، دەبینین تەنها ئەستێرەی نیۆترۆنییە ئەم سیفەتانەی تێدایە، ئەستێرەو كونكار و (طارق)، پرتە و لێدانی ڕێكوپێكیان هەیە. (الطارق) لێدانی ڕێكوپێكی پچڕپچڕ دەردەكات (تك... تك...) بەتەواوی وێكچووی ئەو داتایانەیە كە بێتەلەكە گوێزاویەتیەوە بۆمان و سەرچاوەكەی ئەستێرەی نیوترۆنییە. 
زاناكان گەیشتوونەتە ئەو ڕاستییەی كە ئەستێرەی نیوترۆنی لەنزیكبوونەوەی لەدایكبوونیدا پرتەی خێرای هەیە، بەهۆی وزەی خێرایی سوڕانەوەكەیەوە. ئەستێرەی نیوترۆنی بەتەمەن ئاماژەی هێواش و هێدیی هەیە و ماوەی نێوان ئاماژەیەك بۆ ئاماژەیەكی تر درێژترە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە ڕێژەی وزەكەی دادەبەزێت و خێرایی سوڕانەوەكەشی كەمدەكات.
پاكوبێگەردی بۆ پەروەردگاری مەزن كاتێك ئەم ئەستێرەیەی بە كونكەر (الثاقب) وەسف كردووە و سوێندی پێخواردووە. 
لە مەزنی سوێندەكەوە دركی گەورەیی سوێندپێخوراوەكەش دەكەین، چڕیی ئەستێرەی نیوترۆنی كونكار بەرزترین بڕی چڕیی ناسراوی ماددەیە و كێشەكەشی لە كێشی گۆی زەوی زۆر زیاترە (وێڕای بچوكی قەبارەكەی). ئەم ئەستێرەیە، ئەستێرەیەكی كونكارە. كاتێك ئەم ئەستێرەیە لەسەر هەر تەنێكی ئاسمانی دابنرێت یاخود تەنها بەریبكەوێت، ئەو تەنە لەبەردەمیدا خۆی ناگرێت، تەنانەت خۆریش. هۆیەكەشی ئەو چڕییە زۆرەیە كە ئەم ئەستێرە نیوترۆنییە هەیەتی. 
ژمارەی ئەستێرە نیوترۆنییەكان لە گەلەستێرەكەماندا (گەلەستێرەی ڕێی كاكێشان) بەسەد هەزار ئەستێرە دادەنرێت. ئاشكرایە ملیۆنان گەلەستێرەی تریش بە سەدان هەزار ئەستێرەی نیوترۆنی لێدەر و كونكاری تێدایە و ئاسمان پڕیەتی لەم ئەستێرانە.
پەروەردگار هەر لەدوای ئەو ئایەتانەوە دەفەرموێت:{إِنْ كُلُّ نَفْسٍ لَمَّا عَلَيْهَا حَافِظٌ (4)} [الطارق]، واتە: "(سوێند بەوانە) هەر هەموو كەسێك چاودێری هەیە". هەموو كەسێك چاودێری دەكرێَت، تاكو لە مەترسی ئەوانە بپارێزرێت. 
 
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز