سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
( حوذه‌یفه‌ی كوڕی یه‌مان ) دوژمنی دووڕوویی و دۆستی قسه‌له‌ڕوو . (به‌شى دووه‌م )
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ... وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ ئا ئه‌وه‌یه (حوذه‌یفه)ی دوژمنی دووڕوویی و، دۆستی قسه له‌ڕوویی..پیاوێكی له‌م جۆره‌ش، ئیمانه‌كه‌ی
پته‌و و تۆكمه ده‌بێت... و خۆشه‌ویستی و پشتیوانیشی قوڵ ده‌بێت.. (حوذه‌یفه)ش له ئیمان وخۆشه‌ویستی و پشتیوانیدابه‌و جۆره بوو..باوكی موسڵمانی به‌دی كرد له رۆژی (ئوحود)دا به ده‌ستی موسڵمانان كوژرا، كوژرانێكی به هه‌ڵه و به كه‌سێكی بێ‌باوه‌ڕی تێگه‌یشتبوون...!!
(حوذه‌یفه) ئاوڕێكی دایه‌وه، بینی شمشێره‌كان هاتوون به یه‌كدا، هاواری له لێده‌ره‌كه‌ی كرد: باوكمه.. باوكمه.. ئه‌وه باوكمه..!!
به‌ڵام ئاكامی هاتبوو..
كه موسڵمانان به‌وه‌یان زانی، ماته‌مینی و غه‌م دایگرتن.. به‌ڵام ئه‌و به سۆز و لێبوردنه‌وه ته‌ماشای كردن و وتی:
{خوا لێتان خۆش بێت، كه له هه‌موو به به‌زه‌ییه‌كان به‌به‌زه‌ییتره}...
پاشان به شمشێره‌كه‌یه‌وه به‌ره‌و جه‌نگه هه‌ڵگیرساوه‌كه رۆیشت تا خۆی تێدا تاقیبكاته‌وه‌و ئه‌ركی سه‌رشانی به‌جێ بێنێ...
شه‌ڕ كۆتایی دێت، هه‌واڵ ده‌گاته‌وه به پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم)، ئه‌ویش فه‌رمان ده‌كات كه خوێنی بدرێت له‌باتی باوكی (حوذه‌یفه9 (حوسه‌یلی كوڕی جابر)، به‌ڵام (حوذه‌یفه9ی كوڕی به‌هانه ده‌هێنێته‌وه و رازی نابێت پێی و، هه‌مووی دابه‌ش ده‌كات به‌سه‌ر موسڵماناندا، به‌وه‌ش خۆشه‌ویستی و رێزی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) به‌رانبه‌ری زیاتر ده‌بێت..!!
* * *
ئیمان و وه‌لائی (حوذه‌یفه)، رازی نابێت به ده‌سته‌وسانی و، لاوازی... به‌ڵكو به‌مه‌حاڵیش رازی نیه..
له جه‌نگی (خه‌نده‌ق)دا، پاش ئه‌وه‌ی كه دۆڕان بوویه به‌شی بێ‌باوه‌ڕانی قوڕه‌یش و جوله‌كه هاوپه‌یمانه‌كانیان، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ویستی كه ئاگاداری كۆتا گۆڕانكاری هه‌ڵوێستی سه‌ربازگه‌ی دوژمنه‌كانی بێت..
شه‌وێكی تاریك و سامناك بوو.. ره‌شه‌باش گڤه گڤی ده‌دایه‌وه‌و هاژه‌هاژی بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه بیه‌وێت چیا ڕه‌گو ریشه‌داره‌كانی بیابان له‌بن ده‌ربێنێ... هه‌ڵوێسته‌كه‌ش به‌و هه‌موو ئابڵۆقه و سه‌رسه‌ختی و سووربوونه‌ی له‌خۆی هه‌یبوو و بوو بووه هۆی ترس و تۆقین، برسێتی زۆریش گه‌یشتبووه ئاستێكی زۆر ناڕه‌حه‌ت له‌نێو هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله علیه وسلم)
ئا له‌و كاته‌دا كێ توانا و، هێزی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه بچێته نێو مه‌ترسییه‌كی تاریكه‌وه‌و به‌ره‌و سه‌ربازگه‌كانی دوژمن بچێت و بیبه‌زێنێت، یان دزه بكات بۆ ناوی، پاشان سه‌یری حاڵیان بكات و ئاگاداری هه‌واڵه‌كانیان بێت...؟؟
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) خۆی له‌نێو هاوه‌ڵانیدا كه‌سێك دیاری ده‌كات كه به‌م چالاكیه گرنگه زۆر ناڕه‌حه‌ته هه‌ستێت...
بڵێی ئه‌و پاڵه‌وانی كێ بێت..؟؟
هه‌ر ئه‌وه... (حوذه‌یفه‌ی كوڕی یه‌مان)...!
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) بانگی كرد و ئه‌ویش به‌جێی هێنا، خۆی به‌و راستگۆییه زۆر مه‌زنه‌ی كه هه‌یه‌تی بۆمان باس ده‌كات و هه‌واڵه‌كه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه، ته‌نها ئه‌وه‌ی له توانادا بوو كه ده‌بێت داواكه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) به‌جێ بهێنێت.. به‌هۆی مه‌ترسی ئه‌و چالاكیه‌ی كه خرابووه ئه‌ستۆیه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات و، له‌سه‌رئه‌نجامه‌كانی سڵ ده‌كات و، هه‌ستانیش به ئه‌نجامدانی له‌ژێر باری برسێتی و، سه‌رما و سۆڵه و ماندوویه‌تی زۆردا كه به‌هۆی ئابڵۆقه‌ی مانگێك یا زیاتری دوژمنانه‌وه گیرۆده‌ی بووبوون...!
كاری (حوذه‌یفه) ئا له‌و شه‌وه‌دا سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو..
ماوه‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌ربازگه‌كه‌ی بڕی و، ئابڵۆقه‌كه‌ی به‌زاند و.. دزه‌ی كرد بۆ ناو سه‌ربازگه‌ی قوڕه‌یش و، ڕه‌شه‌بای تووندیش ئاگری سه‌ربازگه‌كه‌ی خامۆش كردبوو و، تاریكی باڵی به‌سه‌ردا كێشابوو، (حوذه‌یفه) له‌نێو ریزی جه‌نگاوه‌رانیاندا شوێنی خۆی كرده‌وه..
(ئه‌بوسوفیان)ی سه‌ركرده‌ی قوره‌یش ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو، كه تاریكی ببێته هۆی دزه‌كردنی موسڵمانان بۆ ناویان سه‌رسامیان بكات، هه‌ر بۆیه هات و سوپاكه‌ی ئاگادار كرد... (حوذه‌یفه)ش گوێی لێ‌بوو به ده‌نگی به‌رز ده‌یوت:
(ئه‌ی خه‌ڵكی قوڕه‌یش، با هه‌ریه‌ك له‌ئێوه سه‌یری هاونشینه‌كه‌ی بكات و، ده‌ستی بگرێت و بزانێت ناوی چییه)...
(حوذه‌یفه) ده‌ڵێت: (منیش خێرا ده‌ستم برد بۆ ده‌ستی ئه‌وه‌ی ته‌نیشتم و وتم پێی: ناوت چییه...؟ وتی: فڵانی كوڕی فیسار..!!
به‌مجۆره ئاماده‌بوونی خۆی له‌نێو سوپاكه‌دا به‌سه‌لامه‌تی ده‌سته‌به‌ر كرد..!
(ئه‌بوسوفیان) درێژه‌ی به بانگه‌وازه‌كه‌ی بۆ قوڕه‌یش دا و وتی: (ئه‌ی خه‌ڵكی قوڕه‌یش... سوێند به‌خوا ئێوه ناتوانن لێره‌دا رۆژ بكه‌نه‌وه.. به‌راستی وڵاخه‌كان-واته حوشتر و ئه‌سپه‌كان هیلاك بوون... (به‌نوقوره‌یزه)ش ناپاكیان لێ‌كردین و هه‌واڵی ناخۆشمان لێیانه‌وه پێ گه‌یشتووه، به هۆی ره‌شه‌بای تووندیشه‌وه ده‌بینن چیمان به‌سه‌ر هاتووه.. مه‌نجه‌ڵه‌كانمان راناوه‌ستێت و، ئاگرمان بۆ ناكرێته‌وه‌و.. چادره‌كانمان بۆ راناگیرێت.. بار بكه‌ن، ئه‌وا منیش بار ده‌كه‌م)..
پاشان چووه سه‌ر وشتره‌كه‌ی و، ده‌ستی به رۆشتن كرد و، جه‌نگاوه‌رانیش به شوێنی‌دا كه‌وتنه رێ..
(حوذه‌یفه) ده‌ڵێت: (ئه‌گه‌ر له‌به‌ر فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) نه‌بوایه كه هیچ شتێك ئه‌نجام نه‌ده‌م، به تیرێك (ئه‌بو سوفیان)م ده‌كوشت)..
(حوذه‌یفه) گه‌ڕایه‌وه بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خودا و (صلى الله علیه وسلم) هه‌واڵه‌كه‌ی پێ‌گه‌یاند و ئه‌و مژده‌یه‌ی پێدا.. (کۆتایى به‌شى دووه‌م )

