سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ئێسك كارگەی بەرهەمهێنانی خوێنە...لهقورئاندا
نووسينى/سهروهر حسن //نووسينگهى تهفسير///قورئانی پیرۆز سەدان ساڵ پێش زانست كەوتووە لە دانپێدانانی زیندوویەتی ئێسك و بایەخی گەورەی ئێسك لە ئەركەكانی مرۆڤدا... لە سورەتی (مریم)دا زەكەریا (سەلامی خوای لێبێ) هانا و هاواری بۆ خوای پەروەردگار
برد كە منداڵێكی پێببەخشێت، ئەگەرچی هاوسەرەكەشی منداڵی نەدەبوو و ئێسكەكانیشی لاوازبوون.
پەروەردگار دەفەرموێت:{قَالَ رَبِّ إِنِّي وَهَنَ الْعَظْمُ مِنِّي وَاشْتَعَلَ الرَّأْسُ شَيْبًا وَلَمْ أَكُنْ بِدُعَائِكَ رَبِّ شَقِيًّا (4)} [مريم]، واتە: پەروەردگارا! بەڕاستی من ئێسكەكانم لاواز بوون و قژی سەرم هەرهەمووی سپێتی دایگرتووە، بەڵام من هەرگیز لە دوعا و پاڕانەوەم لە زاتی تۆ نائومێد نەبووم و (دەستت نەناوە بە ڕوومەوە).
لەم ئایەتە پیرۆزەدا قورئان باس لەپەیوەندی بەرهەمهێنانی منداڵ دەكات بەئێسكەكانەوە.
لەم دوادواییانەدا زانست سەلماندی كە ئێسكەكانی كار و ئەركی گرنگیان هەیە، بەجۆرێك كە ژیانی مرۆڤی لەسەر وەستاوە، ئێَسك هەموو ئەوەی تێدایە كە لەش پێویستی پێیەتی، وەك: (فۆسفۆر و كالیسیۆم) و كرداری دابەشكردنیان ڕێكدەخات بەشێوەیەك كە لێدانەكانی دڵ و جوڵەی ماسولكەكان دەپارێزێ.
هەروەها ئێسكەكان بەدرێژایی ژیانی مرۆڤ و بەبێ پچڕان خڕۆكە سوور و سپیەكان بەرهەمدێنن.
وەك زانست پێیگەیشتووە كە حاڵەتی ئێسكەكان ڕاستەوخۆ كاردەكەنە سەر كۆئەندامی دەمار، لەبەرئەوە ڕاستەوخۆ دەچنە نێو توانای مرۆڤەوە بۆ بەرهەمهێنانی منداڵ... هەر ئەوەشە قورئانی پیرۆز ئاماژەی پێداوە

