ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

پارێزكاری (التقوی)..عيباده‌ت

پارێزكاری (التقوی)..عيباده‌ت

نووسينى /ناصح ابراهيم سازانى//نووسينگه‌ى ته‌فسير ///تەقوا: بریتیە لە خۆپاراستن لە خەشم و قاری خواو سزای سەختی قیامەت, ئەمەش بە ئەنجامدانی  هەموو كردەوە چاكەكان و خۆپاراستن لەهەموو قەدەغە كراوەكان دَیتە دی,

خوای گەورە دەفەرموێت: {مَا أَفَاءَ اللَّهُ عَلَى رَسُولِهِ مِنْ أَهْلِ الْقُرَى فَلِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ كَيْ لَا يَكُونَ دُولَةً بَيْنَ الْأَغْنِيَاءِ مِنْكُمْ وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (7)} [الحشر] واتە: ئەوەی خوا دەست پێغەمبەری خست (بەبێ‌ جەنگ) لە (سەروەت و سامانی) دێهاتی یەكان  ئەوە بۆ خواو بۆ پێغەمبەرە (صلى الله عليه‌ وسلم)وە بۆ خزمان و هەتیوان وە بۆ هەژاران و ڕێبوارانی كەم دەست  تا دەست بە دەستی پێ‌ نەكرێ‌ (ئەوسامانە) لەناو دەوڵەمەندەكانتاندا و بەس وە ئەوەی پێغەمبەر (صلى الله عليه‌ وسلم) پێ‌ ی دان وەریبگرن وە ئەوەی لێتانی قەدەغەكرد وازی لێ‌ بێنن وە لە خوا بترسـن بێگومـان خوای گەورە سزای سەختە.

   دەگێڕنەوە كە ئوبەی كوڕی كەعب پرسیاریكردووە لە پێشەوا عومەری كوڕی خەتاب رەزای خوای لێ بێ دەربارەی تەقوا, ئەویش پێی فەرمووە: ئایا تۆ نەچوویت بە رێگایەكی پڕ لە دڕكدا؟ گوتی: بەڵێ‌ چووم!  عومەر فەرمووی: چیت كرد؟ گوتی: هەوڵ و تێكۆشانم كردووە بۆ خۆپاراستن لە دڕكەكان, فەرمووی: دەی تەقواش ئاوەهایە , دەبێت بەو شێوەیە خۆت لە گوناهو تاوان بپارێزی  .
   پێشەوا علی رەزای خوای لێ بێ فەرموویەتی: تەقوا بریتیە لەخوا ترسان, فەرمانبەرداری و كاركردن و پەیڕەوكردنی ئایەتەكانی قورئان, ڕازی بوون بەكەم و ئەو بەشەی خوا دیاری كردووە, خۆئامادە كردن بۆ  ڕۆژی قیامەت. 
   هەروەها دەفەرموێت:{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَكُونُوا مَعَ الصَّادِقِينَ (119)} [التوبة ] واتە: ئەی ئەوانەی باوەرتان هێناوە! پاریزكاربن و خۆتان لە خەشمی خودا بپارێزن و بڕیارو فەرمانەكانی بەجوانی جێبەجێ بكەن, لەگەڵ راستگۆیاندا بن. 
   چاكترین توێشوو بۆ سەفەری بێ پایانی قیامەت تەقوایە: ﭽ ﭩ  ﭪ  ﭫ  ﭬ  ﭭﭮ  ﭯ   ﭰ  ﭱﭼ البقرە: ١٩٧.                                          
   خوای گەورە تەنها كردەوەی ئەو كەسانە وەرد ەگرێت خاوەن تەقوان:
{وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ ابْنَيْ آدَمَ بِالْحَقِّ إِذْ قَرَّبَا قُرْبَانًا فَتُقُبِّلَ مِنْ أَحَدِهِمَا وَلَمْ يُتَقَبَّلْ مِنَ الْآخَڕ قَالَ لَأَقْتُلَنَّكَ قَالَ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ اللَّهُ مِنَ الْمُتَّقِينَ (27)} [المائدة]
  چاكترین كەس لای خوای گەورە بەتەقوا ترینتانە: ﭽﭵ  ﭶ  ﭷ ﭸ  ﭹ  ﭺ  ﭻ  ﭼ   ﭽ  ﭾ  ﭿﮀ  ﮁ    ﮂ  ﮃ  ﮄ  ﮅﭼ الحجرات: ١٣. واتە:  ئەی خەڵكینە بێگومان ئێمە دروستمانكردوون لە نێرو مێیەك, وە كردوومانن بە چەند گەل و هۆزێكەوە تا یەكتر بناسن, بەراستی بەڕێزترینتان لای خوا پارێزكارترینتانە.
   ئەوەندەی تواناتان هەیە لە خوا بترسن: ﭽ ﮧ  ﮨ  ﮩ  ﮪ   ﭼ التغابن: ١٦.
   خۆشەویست و دۆستانی خوا ئەوانەن لە خوا دەترسن: {أَلَا إِنَّ أَوْلِيَاءَ اللَّهِ لَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (62) الَّذِينَ آمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ (63)} [يونس] واتە: ئاگادار بن بێ گومان دۆستانی خوا ترسیان لەسەر نی یە خەفەتیش ناخۆن. ئەوانەی باوەڕیان هێناوە وەهەمیشە خۆیان دەپارێزن و لەخوا دەترسن.    
   ئەوانەی لەخوا دەترسن خوای گەورە رۆزییان بۆ دەنێرێت:{فَإِذَا بَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَأَمْسِكُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ أَوْ فَاڕقُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ وَأَشْهِدُوا ذَوَيْ عَدْلٍ مِنْكُمْ وَأَقِيمُوا الشَّهَادَةَ لِلَّهِ ذَلِكُمْ يُوعَظُ بِهِ مَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِڕ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا (2) وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ إِنَّ اللَّهَ بَالِغُ أَمْڕهِ قَدْ جَعَلَ اللَّهُ لِكُلِّ شَيْءٍ قَدْرًا (3)} [الطلاق] واتە: هەركەسێ‌ خواناس بێ‌ خوا دەروی لێ‌ دەكاتەوە. وە رزق و ڕۆزی دەدات لەلایەكەوەكە بەخەیاڵیدا نەهاتووە  وە هەكەسێ‌ پشت بەخوا ببەستێ‌ ئەوە خوای بەسە بەڕاستی خوا كار و فەرمانی خۆی بەئەنجام دەگەیەنێ‌ بێگومان خوا بۆ هەموو شتێك ئەندازەیەكی دیاری كراوی داناوە. 
   بەهۆی تەقواوە موسڵمان دەتوانێت هەق و ناهەق لێك جیاكاتەوە, هەروەها تەقوا دەبێتە هۆی سڕینەوەی تاوانەكانی:{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ تَتَّقُوا اللَّهَ يَجْعَلْ لَكُمْ فُرْقَانًا وَيُكَفِّرْ عَنْكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ وَاللَّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ (29)} [الأنفال]
  * ئەبو هورەیرە رەزای خوای لێ بێ فەرمووی: پرسیاریان كرد لە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم كێ لە هەموو كەس چاكترە؟. فەرمووی: ( أَتْقَاهُمْ) . واتە: ئەو كەسەی زیاتر لە خوا دەترسێ.  ئەمەش رێك لەگەڵ ئەم ئایەتەدا یەكدەگرێتەوە
  * أبو ذر رەزای خوای لێ بێ فەرمووی: پیاوێك گوتی ئەی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم ئامۆژگاریم بكە ئەویش پێی فەرموو: (اتَّقِ اللَّهِ حَیْپُمَا كُنْتَ ۆأَتْبِعْ السَّیِّئَەَ الْحَسَنَەَ تَمْحُهَا ۆخَالِقِ النَّاسَ بِخُلُقٍ حَسَنٍ) . واتە: لەهەر جێگایەكدا بووی لە خوا بترسە, لەدوای هەموو خراپەیەكەوە چاكە بكە بابیسڕێتەوە, لەگەڵ خەڵكدا ئاكارت جوان بێ و بەڕەوشتبە.
   * ئەبو سەعیدی خودری رەزای خوای لێ بێ گێڕاویەتیەوە كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمویەتی: ( إنَّ الدُّنْێا حُلْۆەٌ خَضرەٌ ، وإنَّ اللهَ مُسْتَخْلِفُكُمْ فِیهَا فَێنْڤُرَ طيفَ تَعْمَلُونَ ، فَاتَّقُوا الدُّنْێا ۆاتَّقُوا النِّسَا‌ء ؛ فإنَّ أَوَّڵ فِتْنَەِ بَنِی إسرائیڵ كَانَتْ فی النِّسَاء) . واتە: دنیاو دارایی دنیا میوەیەكی شیرین و خۆشە, بەڵام موحاسەبەو لێ پرسینەوەی هەیە, چونكە خودا ئێوەی كردووە بە جێگەداری پێشینان تێیدا تا بڕوانێ كردارو رەفتارتان چۆنە, كەواتە خۆتان بپارێزن لە دنیا, خۆتان بپارێزن لە فیتنەی ئافرەتان, چونكە یەكەم ئاژاوە كە دووچاری بەنی ئیسرائیل بوو بەهۆی كەوتنە داوی ئافرەتانەوە بوو.                                              
  * پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم داوای لە خوا كردوە تەقوای پێ ببەخشێ: (اللَّهُمَّ إنِّی أسْألُكَ الهُدَی ، والتُّقَی ، والعَفَافَ ، والغِنَی) . 
  * ئەبو هورەیرە رەزای خوای لێ بێ گێڕاویەتیەوە كە پێَغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمویەتی: (المُسْلِمُ أخُو المُسْلم : ڵا ێڤْلِمُهُ ، ۆلا ێحْقِرُهُ ، ۆڵا ێخْژُلُهُ ، التَّقْۆی هاهُنَا - ویشیر إِڵی صدره پلاپ مرات - بحَسْب امْری‌وٍ مِنَ الشَّرِّ أنْ ێحقِرَ أخَاهُ المُسْلِمَ ، كُلُّ المُسْلم عَڵی المُسْلم حَرَامٌ ، دَمُهُ ومَالُهُ وعرْچُهُ) . واتە: موسڵمان برای موسڵمانە, زوڵم و ستەمی لێ ناكات, سەرشۆڕی ناكات, بەچاوی سوك سەیری ناكا, بە درۆزنی نازانێت و بە درۆی ناخاتەوە, دەستی نایە سەر سنگی و سێ جار فەرمووی: تەقوا ئەوەتا لێرەدا, ئەوەندە بەسە بۆ خراپی موسڵمان بە چاوی سوك سەیری برا موسڵمانەكەی بكات, هەموو شتێكی موسڵمان لە موسڵمان حەرامە خوێنی, ماڵ و سامانی, شەرەف و ناموسی.                                                       
   زۆربەتان بەسەرهاتی ئەو دایك و كچە دەزانن: لە كاتێكدا دایكەكە ویستی ئاو بكاتە ناو شیرەكەوە بۆ ئەوەی زۆر بێ و پارەی زیاتر بكات, كچەكە بیری خستەوە كە خەلیفەی موسڵمانان عومەری كوڕی خەتاب ئەو شتەی قەدەغەكردووە, دایكەكە گوتی: خۆ خەلیفەی موسڵمانان نامانبینێ.. كچەكەش وەڵامێكی بێدەنگ كەری دایەوەو گوتی: ئەگەر خەلیفەی موسڵمانان نامانبینێ خۆ خوای خەلیفەی موسڵمانان دەمانبینێ!!.. 
    ئیبن قەیم دەڵێت: پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم تەقوای خواو رەوشتی بەرزی كۆكردۆتەوە بەیەكەوە، چونكە بە تەقوای خوا و پارێزكاری نێوان خواو بەندەكەی چاك دەبێت، بەرەوشتی بەرزیش نێوانی بەندەو بەدیهێنراوانی خوا چاك دەبێ, پارێزكاری خۆشەویستی خوا زیاد دەكات، رەوشتی بەرزیشت بانگی خەڵك دەكات بۆ ئەوەی خۆشیان بوێیت. 
   تەقوای خوا جگە لەوەی دڵی ئیماندار پڕدەكات لە ترس و بیم و  چاودێریی خوایی, سەرچاوەی هەموو چاكە كۆمەڵایەتیەكانە, تاكە رێگایە بۆ خۆپارێزی لە خراپەو تاوان و دڕك و داڵ.. تاكە هۆیەكە بۆ هۆشیاری تەواوی تاك لەناو كۆمەڵگەكەیدا
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز