سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
کاریگه‌ریه‌کانی سروشت و سروش له‌سه‌ر تاک
عه‌بدولعه‌زیز هاشم ....شارستانیه‌کان که به درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی هاتونه دی، به‌رهه‌می ده‌ستی مرۆڤه‌کان بوون، هیچ کاتێک سروشت له‌خۆیه‌وه نه‌یتوانیوه شارێکی پێشکه‌وتوو بۆ مرۆڤه‌کان دروست بکات، به‌لآم مرۆڤه‌کان زۆر شت له سروشت فێر بوون، ئه‌گه‌ر بچینه سه‌ر بنج و بنه‌وانی زۆر له داهێنراوه‌کان، ئه‌وا ده‌بینین سروشت ئیلهامبه‌خشێکی باش بووه بۆ مرۆڤه‌کان و هه‌ندێک جار پاڵنه‌ر بووه و جاری واش هه‌بووه بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی کاره‌ساته سروشتیه‌کان مرۆڤ هه‌ڵساوه به گه‌ڕان به‌دوای بارودۆخێکی باشتر و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ک بۆ رزگاربوون له گۆڕانکاریه سروشتیه‌کان، که به ڕای ئێمه ئه‌م سروشته ده‌ستکردی خۆی نییه، به‌ڵکو ده‌ستکردی خوایه‌کی تاک و ته‌نها بێ هاوتایه. مرۆڤ بۆ داهێنانی ماڵ سه‌ره‌تا په‌نای بۆ ئه‌شکه‌وت بردووه، که‌واته لێره‌دا سروشت بۆته هاوکاری مرۆڤ، مرۆڤ سوودی له خواردنه سروشتیه‌کان وه‌رگرتووه له سه‌رتای ژیانیدا، کاتێک که له‌سه‌ر سروشت ژیاوه، دواتر له سروشت فێر بووه ماڵ پێکبهێنێت، کاتێک بینیویه‌تی باڵنده‌کان بۆ خۆیان ماڵ دروست ده‌که‌ن، ئه‌ویش بیری کردۆته‌وه و لێیه‌وه فێر بووه تاوه‌کو گه‌یشتووه به‌م بارودۆخه‌ی ئێستای، مرۆڤ هه‌ر له باڵنده‌وه فێری دروستکردنی فڕۆکه بووه، کاتێک دوو برای فه‌ڕه‌نسی هه‌ڵسان به لێکۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تی فڕینی باڵنده‌کان بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵ، ئه‌وه بوو هه‌ڵسان به دروستکردنی فڕۆکه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی که بووه بنه‌مای ئه‌م فڕۆکه‌یه‌ی ئێستا، به‌هه‌مان شێوه ده‌بنین زۆربه‌ی داهێنراوه‌کان سه‌ره‌تا کاری تاکه که‌سی بوون، نه‌وه‌ک کاری حکومه‌تێک و کۆمپانیایه‌ک، ئیتر هه‌ر داهێنراوێک بگریت، چیرۆکێکی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه.
کاتێک ئه‌دیسۆن کاره‌بای دۆزییه‌وه، هیچ قوتابخانه‌یه‌ک نه‌بوو فێری بکات، به‌ڵکو ئه‌و له ماڵه‌وه فێری خوێندنه‌وه و نووسین بووه، چونکه له قوتابخانه سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه، به‌ڵکو ئه‌و لێهاتوویی تایبه‌ت به‌خۆی بووه، که هانی داوه بۆ بیرکردنه‌وه و دواتر داهێنان و چۆک نه‌دان له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و کۆششه‌ی سه‌ره‌ڕای شکستهێنانی زۆربه‌ی هه‌وڵه‌کانی. هه‌ریه‌ک له ئامێره‌کانی ئه‌مڕۆ له ڕابردوو زۆر به ساده‌یی ده‌ستی پێکردووه، ئینجا به درێژایی ڕۆژگار گرنکی پێ دراوه و به‌ره‌وپێش چووه به‌هۆی کۆششی مرۆڤه‌کانه‌وه، ئه‌و شارستانیه‌ته‌ی ئێستا مرۆڤه‌کان له‌ڕووی مادییه‌وه پێی گه‌یشتوون، ته‌نها ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی شارستانیه‌تیه‌کان نییه، به‌َلکو هه‌میشه ڕووی راسته‌قینه‌که‌ی بریتی بووه له خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی و رزگارکردنی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی، مرۆڤ کاتێک ئۆتۆمبێلی داهێنا، وه‌کو لاساییکردنه‌وه‌ی چوار پێیه‌کانی تر، بۆ ئه‌وه بووه که خێراتر بجوڵێت، یان له‌م کێشانه رزگار بێت که تووشی ئاژه‌ڵه‌کان ده‌بێت له‌ترس و برسێتی و نه‌خۆشی، که بێگومان ئۆتۆمبیلیش به جۆرێکی تر دوچاری ئه‌و کێشانه ده‌بێت، به‌لآم که‌متر. شارستانیه‌تیه‌کان ته‌نیا ڕووی ماددی نه‌بوون و هیچ کات وا نابێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌موو پێشکه‌وتنه مادیانه له خزمه‌تی مرۆڤه‌کاندا نه‌بێت، ئه‌وا نه‌بوونی باشتر ده‌بێت، کاتێکیش مرۆڤه‌کان گه‌یشتنه ئه‌و ئاسته‌ی که مادده بخه‌نه پێشی مرۆڤبوون، ئه‌وا هه‌میشه کاره‌ساتی کۆمه‌لآتی و سیاسی و مرۆیی گه‌وره ڕوویداوه. هه‌روه‌کو ده‌بینین له هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و دووه‌م که چاوچنۆکی مرۆڤه ماده ویسته‌کان جیهانی کرد به گۆڕستانی مرۆڤه‌کان، ده‌یان ملیۆن مرۆڤ بوون به قوربانی حه‌زی پاوانخوازی ده‌سه‌لآته داگیرکاره‌کانی ئه‌وسا. ئه‌گه‌ر بڕوانین، ده‌بینین ئه‌و که‌سه‌ی که ئه‌م چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی داهێناوه، هه‌ر مرۆڤ خۆی بووه، خۆیشی بۆته قوربانیی ده‌ستیان، کاتێک که‌سێکی وه‌کو (نؤبلَ) (تي ئيَن تى)ی دروست ده‌کات و دواتر خه‌لآتێک بۆ که‌سایه‌تیه ئاشتیخوازه‌کان داده‌هێنێت.
که‌واته له سه‌ره‌تای بوونی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی، هه‌ر خۆی وه‌کو تاک داهێنه‌ری هۆکاره‌کانی ژیان بووه، به‌لآم بۆ خزمه‌تی خۆی له‌لایه‌نی مادییه‌وه، هه‌رکاتێکیش کار گه‌یشتووه به‌م ئه‌نجامه‌ی که ماده له‌پێش مرۆڤه‌وه بێت، ئه‌وه هه‌ر خۆی بووه به قوربانی ئه‌م داهێنانه، که‌واته ئه‌وه‌ی گرنگه، تاک خۆیه‌تی و مرۆڤبوونی مرۆڤ خۆیه‌تی و پاراستن و بره‌وپێدانی ئه‌م هۆکارانه‌یه که ئه‌م ناوه‌نده به‌هێز ده‌که‌ن، لێره‌دا گرنگی ڕۆڵی ده‌زگا په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیرییه‌کان ده‌رده‌که‌وێت، که بریتی ده‌بێت له بوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و هیوومان بوونه، که خاڵێکه هه‌موومان به جیاوازی ڕه‌نگ و ده‌نگ و ئایین و هزره‌وه تیایدا هاوبه‌شین. جیهانی ئه‌مڕۆ له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مه‌وه به‌ره‌و ماددیبوونی ته‌واو ده‌ڕوات و هه‌ست و نه‌سته‌کان و به‌زه‌یی و به‌سۆزبوون بۆ یه‌کتری پشتگوێ خراوه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و هه‌موو داهێنراوه سه‌یروسه‌مه‌رانه ده‌گه‌ڕێته‌وه که په‌یدا بوون، بوونی ئه‌و هه‌موو ئامێرانه شتێکی باش ده‌بێت، ئه‌گه‌ر مرۆڤ بزانێت چۆن به‌کاریبهێنێت و بۆچی به‌کاریده‌هێنێت، واته ئامانج له بوونیان بزانێت، که ئاسانکردنی ژیانه و خۆشگوزه‌رانی تاکه‌کانه، نه‌ک ئازاردان و هه‌راسانکردن و شێواندنی. ئه‌وه‌ی که گه‌نجانی میسر و تونس و هه‌ندێ ولآتی تر کردیان، به‌هۆی فه‌یس بووک و هۆکاره‌کانی په‌یوه‌ندییه‌وه و، ئه‌وه‌ی هه‌ندێ که‌ناڵی ئاسمانی ده‌یکات بۆ پاڵپشتی هه‌ژاران و شۆڕشگێڕان و چه‌وساوه‌کان و کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگا، ڕووی گه‌شه، و ڕۆڵی ئه‌و مادییه‌ته ئه‌رێنی ده‌بێت، کاتێک ئه‌و که‌سه‌ی به‌کاریده‌هێنێت، بزانێت چۆن و بۆچی و که‌ی و چه‌ند به‌کاریده‌هێنێ.
کاتێک یاسایه‌ک ده‌رده‌چێت، بێگومان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤه‌کانه، ئیتر له هه‌ر بوارێک‌دا بێت، به مه‌رجێک دژی ئازادی و مافی مرۆڤ خۆی نه‌بێت، ده‌بینین زۆر له خه‌ڵکی پێشێلی ده‌کات له سه‌ره‌تادا، هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی یاسا نوێیه‌که پیرۆزییه‌کی نییه لای خه‌ڵکی، یان له‌لایه‌نی ده‌سه‌لآته‌وه به‌رگری ته‌واوی لێ ناکرێت، یان زیانی هه‌یه بۆ به‌شێک، له هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کاندا ئه‌وه هه‌ر مرۆڤ خۆیه‌تی زیانى پێ ده‌گات له پێشێلکردنیدا، به‌لآم کاتێک تاک ڕۆشنبیری ته‌واوی هه‌بێت به هه‌موو لایه‌نه باش و خراپه‌کانی ئه‌م یاسایه، ئه‌وکات به ئاسانی پێشێلێ ناکات، بۆیه به‌ر له ده‌رکردنی هه‌ر یاسایه‌ک و هه‌ر داهێنراوێک و هه‌ر گۆڕانێک له ژیاندا، پێویسته ڕۆشنبیری ته‌واو بدرێت. کاتێک زۆر باس له دیموکراسیه‌ت ده‌کرێت له کۆمه‌ڵگایه‌کدا که تا سه‌ر ئێسقان په‌روه‌رده و گۆش کراوه به توندوتیژی و خۆسه‌پاندن و گیانی پاوانخوازی، ئیتر هاتو هاواره‌کانی هیچ سوودێکی نابێت، به‌ڵکو ئه‌بێت تۆ بتوانیت بیرى تاکه‌کان بره‌و پێ بده‌ی و ده‌روونیان جۆش بده‌ی و له هه‌مان کاتدا راهێنانی له‌سه‌ر بکرێت له ماڵه‌وه، له قوتابخانه، له مزگه‌وت و بازاڕ و له‌ناو گشت داموده‌زگاکانی حزب و حکومه‌ت، ئه‌وکات ده‌توانی زۆر به ئاسانی ئه‌وه‌ی بته‌وێت به یاسا بیچه‌سپێنی. ئه‌وه‌تا ده‌بینین قورئانی پیرۆز چۆن ڕێگای خۆش کرد بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی مه‌ی، سه‌ره‌تا ته‌نها ده‌روونی په‌روه‌رده کردن له‌سه‌ر پاکی و به‌رزی و چاکه‌خوازی، ئینجا به چوار قۆناغ پێی قه‌ده‌غه کردن و، کاتێکیش قه‌ده‌غه کرا، ئیتر هه‌موو خه‌ڵکی گوێڕایه‌ڵییان کرد، چونکه پڕ به‌دڵ باوه‌ڕیان به‌م یاسا خواییه هه‌بوو، به‌ڵکو که‌سانێکی وه‌کو ئیمامی عومه‌ر هه‌ر به‌ر له دابه‌زینی سروشی خوایی، داوای قه‌ده‌غه‌کردنی ده‌کرد، چونکه ده‌یبینی چ زیانێکی هه‌یه. ئیتر هه‌موو فه‌رمانه‌کانی تر و یاسا ئیسلامییه‌کانی تر، هه‌ر کاتێک داده‌به‌زی، یه‌کسه‌ر خه‌ڵکی ئه‌وکات پابه‌ندی ده‌بوون، ده‌بینی کاری خوا هه‌مووی پڕ حیکمه‌ت و دانایین، ده‌کرێت ئێمه‌ش وه‌کو چۆن سوود له سروشتی خواکرد وه‌رده‌گرین بۆ ژیانی خۆمان و فێربوون لێیه‌وه، به‌هه‌مان شێوه له سروشی خوایی که قورئانی پیرۆزه، زۆر شتی تر فێر ببین، بۆئه‌وه‌ی ژیانی تاکه‌کان و کۆمه‌ڵگه‌کان به‌ره‌و باشتر ببه‌ین، بۆنمونه بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ئافره‌تان ئه‌وه پێویسته سه‌ره‌تا بزانین بنج و بنه‌وانی ئه‌و کێشه‌یه له‌کوێوه هاتووه، ئیتر کاتێک ده‌ستنیشان کرا، ئه‌وا په‌نا بۆ چاره‌سه‌ری زانستی ببه‌ین و سوودێکی زۆر له ئایینی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان وه‌ربگیرێ بۆ چاره‌سه‌رکردنی، چونکه هه‌موو زانسته‌کانی جیهان هه‌رچه‌نده هه‌وڵ بده‌ن، ئه‌وا به نزیکی قورئان ناکه‌ون، چونکه له مرۆڤ و ناخی مرۆڤه‌وه ده‌ستپێده‌کات و رۆشنبیری ده‌کات و په‌روه‌رده‌ی ده‌کات له‌سه‌ر بنه‌ماکانی دادگه‌ری و راستگۆیی و ناتوندوتیژی و هاوسه‌نگی و گشت بنه‌ما جوانه‌کانی تر، تاوه‌کو ده‌یکات به تاکێکی چاک و چاکساز و راست و دروست، ئینجا وه‌کو بارانی ڕه‌حمه‌تی لێدێت، بۆ هه‌ر شوێنێک بڕوات، فه‌ڕ و به‌ره‌که‌ت هه‌ڵده‌ڕێژێ.

