سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
به‌ڕێوه‌به‌رى ڕادیۆی ده‌نگى قورئانى پیرۆزله (هه‌ولێر): له بیرى ئه‌وه‌داین زانسته‌کانى تر‌ى قورئان وه‌ک به‌رنامه دابه‌زێنین وه‌ک و چیرۆکه قورئانیه‌کان
سازدانى دیمانه : غریب قادر
ماڵپه‌ڕى قورئانى پیرۆز سه‌ردانى ڕادیۆی ده‌نگى قورئانى پیرۆزى کرد‌و ئه‌م دیمانه‌ى له‌گه‌ڵ( م. حه‌مزه عبدالرحمن) به‌ڕیوه‌به‌رى ڕادیۆی ده‌نگى قورئانى پیرۆزى هه‌ولێر ئه‌نجامدا.
پ/ بیرۆکه‌ى دامه‌زراندنى ڕادیۆی ده‌نگى قورئان چۆن بوو هى کێ بوو؟
وه‌ڵام / بسم الله والصلاه والسلام على رسول الله
به‌هۆى ئه‌وه‌ى له شارى هه‌ولێر ڕادیۆى تایبه‌ت به قورئان و زانسته‌کان نه‌بوو بۆیه بیرمان له‌وه کرده‌وه که ڕادیۆیه‌کى تابه‌ت به قورئانى پیرۆز هه‌بێت ئه‌وه‌بو له ڕۆژى یه‌ک شه‌ممه ١٥ شه‌عبانى ١٤٢٦ کۆچى ( 19-9-2005 ) که ئه‌وکات م.نه‌وشێروان قادر بووه به‌ڕیوه‌به‌رى یه‌که‌مى ڕادیۆ و په‌خشه‌که‌ش ئه‌زموونى بوو و ڕۆژانه دوو کاتژمێر کارى ده‌کرد له( 8-10 ) به‌یانى .
پ/ جه‌نابت له که‌یه‌وه بووی به به‌رێوه‌به‌رو دوای م.نه‌وشیروان کێ بووه به‌رێوه‌به‌ر؟
وه‌ڵام /له دوای من م.( نةوشيروان قادر ) من بوومه به‌رێوه‌به‌ری ڕادیۆی ده‌نگی قورئانی پیرۆز له ڕۆژى شه‌ممه ١٨ ڕه‌جه‌بى ١٤٢٧ کۆچى ( 13-8 – 2006 ) تا ئیستاش به‌رده‌وامم.
پ/ ماوه‌ی په‌خشتان چه‌نده؟
وه‌ڵام / ماوه‌ی په‌خشه‌که‌مان زیاد کردووه ئێستا بووه‌ته ڕۆژانه( 17 ) کاتژمێر به‌به‌رده‌وام له (6 ) ی به‌یانی تا (11 ) ی شه‌و به‌رده‌وامه به پێی پڕۆگرامی دیاری کراو په‌خشی به‌رنامه‌کانی خۆی ده‌کات.
به‌رنامه‌کانی ڕادیۆ دابه‌شکراوه بۆ دوو به‌ش به‌شی یه‌که‌م له (6 ) ی به‌یانی تا( 2:30 ) ی نیوه‌ڕۆ که پێکهاتووه له چوار خه‌تمی ڕۆژانه وه سێ تیلاوه‌ی میسری وه هه‌روه‌ها سێ تیلاوه‌ی عێراقی، شه‌ش تراکی ته‌رتیلی جۆراوجۆر وه‌هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی زانستی ته‌جوید (م.حةمزة عبدالرحمان) وه‌به‌رنامه‌ی برواداران له‌لایه‌ن (م.قاسم طةلالي) پێشکه‌ش ده‌کرێت وه له کاتژمێر( 2:30 ) خوله‌ک هه‌مان به‌رنامه‌کان دووباره ده‌بنه‌وه تا( 11 ) ی شه‌و.
پ/ کێن ئه‌وانه‌ى زیاتر گوێ له ده‌نگى قورئانى پیرۆز ده‌گرن؟
وه‌ڵام/ زیاتر ئه‌وانه‌ن که بریتین له شۆفێرى ته‌کسیه‌کان هه‌روه‌ها ئافره‌تانى ماڵه‌وه‌و دووکانداره‌کان و خه‌ڵکانى تر له چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگا.
پ/ په‌خشه‌که‌تان تا کوێ ده‌ڕوات ؟
وه‌ڵام / په‌خشه‌که‌مان له سه‌ر شه‌پۆڵى (FM 88.1) کارده‌کات و هه‌ولێرو ده‌وروبه‌رى ده‌گرێته‌وه‌ه.
پ/ چه‌ند به‌رنامه‌ى فێرکردنتان هه‌یه ؟
وه‌ڵام/ به‌رنامه‌ى زانستى ته‌جو ید زیاتر به‌رنامه‌یه‌کى فێرکارییه چونکه ڕاسته‌خۆیه‌و خه‌ڵک به‌شدارى ده‌کات و قورئان ده‌خوێنن و بۆیان ڕاست ده‌کرێته‌وه‌و تێبینى پێویست ده‌درێت له بوارى قورئانخوێندنه‌وه‌ى دروست .
پ/ جگه له‌زانستى ته‌جوید به‌رنامه‌ى تر هه‌یه تایبه‌ت به زانسته قورئانیه‌کان ؟
وه‌ڵام / سوپاس بۆ خوا ته‌فسیرى قورئان یه‌کێک له خه‌تمه‌کانى ڕۆژانه‌یه و له بیرى ئه‌وه‌داین زانسته‌کانى تر‌ى قورئان وه‌ک به‌رنامه دابه‌زێنین وه‌ک و چیرۆکه قورئانیه‌کان و شیکردنه‌وه‌ى چه‌مکه قورئانیه‌کان هه‌روه‌ک و به‌رنامه‌ى زاراوه قورئانیه‌کان له لایه‌ن (د.طارق محمد) ه‌وه دابه‌زیوه وه‌هه‌وه‌ها به‌رنامه‌ى له‌گه‌ڵ قورئانخوێنان و شه‌یدایانى قورئان (مع الفاظ) وه به‌رنامه‌ى ڕێبه‌رى له‌به‌رکردنى قورئان له‌لایه‌ن (د.مهدي خالد).
پ/به‌رنامه‌ى ڕه‌مه‌زانتان چیه؟
وه‌ڵام / به‌رنامه‌کانى ڕه‌مه‌زان تایبه‌ت ده‌بێت به‌مانگى ڕه‌مه‌زانه‌وه که دووباره‌بونه‌وه‌ى به‌خش نابێت، وه‌به‌رنامه‌ى پارشێوان زیاد ده‌بێت و خه‌تمه‌کان زیاتر ده‌بێت. بۆ ڕۆژانى جه‌ژنیش به‌رنامه‌ى تایبه‌ت به جه‌ژن دا ده‌نرێت.
پ/ کێن ئه‌وانه‌ى له ڕادیۆی ده‌نگى قورئانى پیرۆز کارده‌که‌ن؟
وه‌ڵام / بۆ به‌شى ته‌نسیق و په‌خش به‌یانیان کاک(سامان خضر) وه بۆ به‌خشى ئێواران له کاتژمێر(1-6) کاک (هيوا مجيد) وه بۆ په‌خشى شه‌وان له (6-11) کاک ( كوردؤ مجيد)ه ، وه بۆ ڕۆژانى هه‌ینى و کاته‌کانى تر ( ئةلةند حةمزة) یه.
پ/ چیت هه‌یه بۆ میوانانى ماڵپه‌ڕه‌که‌مان؟
وه‌ڵام / هه‌موو ماڵپه‌ڕێک میوانى تایبه‌تى خۆى هه‌یه ماڵپه‌ڕی قورئانى پیرۆزیش میوانى به‌ڕێزى خۆى هه‌یه ئومێد ده‌که‌م که هه‌رده‌م له زیاد بوندا بێت و به‌هره‌مه‌ند بن له زانیارى و زانسته‌کانى که له ماڵپه‌ڕه‌که‌تان هه‌یه ، وه ئومێد ده‌که‌م که ئه‌م ماڵپه‌ڕه ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن به زانسته قورئانیه‌کان ، خواى گه‌وره موفق و سه‌رکه‌وتووتان بکات، دووباره به‌خێرهاتنتان ده‌که‌م.

