سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
بۆچی مرۆڤ تووشی شه‌رمکردن ده‌بێت؟
شه‌هلا عه‌بدوڵلآ ـ توێژه‌ری ده‌روونی......زۆرمان له شوێن و بارودۆخه نوێیه‌کاندا هه‌ست به شه‌رم ده‌که‌ین، به‌تایبه‌ت ساتێک که خه‌ڵکی لێ بێ که نه‌ناسراو بن. ئه‌م هه‌ست به شه‌رمکردنه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی که له‌و ساته‌دا هه‌ست به دوودڵی و متمانه به‌خۆنه‌بوون ده‌که‌ین. ئه‌گه‌ر هه‌ست به شه‌رم کردنه‌که په‌یوه‌ندی به بارودۆخه‌که‌وه هه‌بێت، واته ژینگه تازه‌که‌ی که بۆی ده‌چین، ئه‌وا باس له دوودڵی و متمانه به‌خۆنه‌بوونه، ئه‌گه‌ر هه‌سته‌که په‌یوه‌ندی به بارودۆخه‌که‌وه نه‌بوو، به‌ڵکو به خودی خۆمانه‌وه، وه‌ک هه‌ستکردن به عه‌یبه، ئه‌وا زیاتر ده‌چێته قاڵبی شه‌رمکردن. لێکۆڵه‌ران له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه کۆکن، که پێچه‌وانه‌ی شه‌رمنی یه‌کسانه به متمانه‌به‌خۆبوون. وا بۆی ده‌چن که شه‌رمنی پێویستییه‌کی ناوه‌کی خودی تاکه‌که بێت که له ڕێگه‌ی ڕه‌فتاره‌وه خۆی ده‌نوێنێت له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی تردا. له‌باره‌ی ده‌روونییه‌وه، شه‌رمنی به هه‌ست به‌خۆکردن و متمانه‌به‌خۆبوونی خراپ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌رکه‌وتووه که له (10) منداڵی له‌دایکبوو (1) منداڵ شه‌رمن و خۆدوورگر ده‌رده‌چێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی که زۆر له لێکۆڵه‌ران باوه‌ڕیان وایه که بایۆلۆژی بێت و په‌یوه‌ندی به جیناته‌کانه‌وه هه‌بێت، چونکه وه‌ک ده‌رکه‌وتووه ئه‌و مندالآنه‌ی که شه‌رمنن، لانی که‌م یه‌کێک له دایک و باوکه‌کانیان ئه‌م خاسیه‌تی شه‌رمنیه‌یان تێدایه. ئه‌و منداڵه‌ی که له ماڵه‌وه شه‌رمن و دووره‌په‌رێز بوو، ئه‌وا له قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایان و یاریگه‌کانیشدا هه‌ر به‌و جۆره ده‌بێ، به‌لآم هه‌رچه‌نده شه‌رمنی بنه‌مایه‌کی بایۆلۆژی هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وت و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی که له قوتابخانه و چوارده‌وره‌که‌یه‌وه هه‌تا ته‌مه‌نی باڵغبوون ده‌یکه‌ن به‌رامبه‌ری، کاریگه‌ری ده‌بێته سه‌ر ئه‌م شه‌رمنیه به ڕاده‌ی زۆربوونی، یان که‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌م شه‌رمنیه و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ بارودۆخدا ئه‌م شه‌رمنیه ڕوو له نه‌مان ده‌کات، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی که منداڵه‌که ڕێگه و شێوازی ڕه‌فتارکردنی خۆی ده‌دۆزێته‌وه و ده‌توانێت کۆنترۆڵى مه‌زاجی خۆی بکات.
منداڵی شه‌رمن هه‌ر له (4) مانگییه‌وه کاردانه‌وه‌ی به‌هێزیان هه‌یه به کاری به‌جۆشخستن Stimulation، که ده‌گه‌نه ته‌مه‌نی (1) ساڵی، ئه‌م مندالآنه زیاتر ئه‌ترسن و دوودڵن، کاتێک که شێکی نوێ، یاخود که‌سانێکی نه‌ناسراو ده‌بینن له چاو مندالآنێک که شه‌رمن نین.
له‌باره‌ی فسیۆلۆژییه‌وه، ئه‌و مندالآنه‌ی که شه‌رمنن، لێدانی دڵیان خێراتره و به بۆنه‌ی سترێسه‌که‌یانه‌وه هۆرمۆنی ئه‌درێنالین زیاتر ده‌ڕێژرێت، ئه‌مه‌ش کار ده‌کاته سه‌ر باری خۆگونجاندنیان له‌و بارودۆخه‌دا. له‌دوای ئه‌مه‌ش ئه‌م ڕژانی ئه‌درێنالینه ده‌بێته هۆی گرژبوونی ماسولکه‌کانی مل و قوڕگ. ئه‌مه‌ش کار ده‌کاته سه‌ر ده‌نگیان کاتێک که قسه ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش کار ده‌کاته سه‌ر چوارده‌ور و گوێگره‌کان له‌و ساته‌دا، ئه‌مه‌ش وا له خاڵکان ده‌کات که کاردانه‌وه‌یان هه‌بێت بۆ ئه‌م ده‌نگه و ئه‌و که‌سه به که‌سێکی شه‌رمن و دوودڵ له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن. ئه‌وه‌ی که ترسناکه که مامۆستا و چوارده‌وری ئه‌م منداڵه شه‌رمنه گوێ نه‌ده‌نه ئه‌م خاسیه‌ته و به جوانی نه‌چن به‌ره‌و پیری، چونکه مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ منداڵی شه‌رمن به چه‌وتی، ئه‌م شه‌رمنی و دوودڵییه له‌م منداڵه‌دا خه‌ستر و چڕتر ده‌کاته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستبوونی کێشه‌ی ده‌روونی بۆ منداڵه‌که. مامه‌ڵه‌کردنی گونجاو و باش له‌گه‌ڵ ئه‌م مندالآنه‌دا ده‌بێته هۆی که‌مبوونه‌وه و نه‌مانی ئه‌م شه‌رمنی و دوودڵی.

