سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
محه‌مه‌د کوڕى عه‌بدوڵلآ و مه‌ولاناى رۆمى... به‌شى یه‌که‌م
نوسینى: پ. د. عه‌بدولکه‌ریم سروش ....وه‌رگێرانى: پارێزه‌ر ڕێناس هیوا........ کاتێک قورئان ده‌خوێنینه‌وه ئه‌وا په‌یامى خوایى به‌هۆى پێغه‌مبه‌رى ئیسلامه‌وه ده‌بیستین که فه‌رمانى به سه‌ردا دا که [اقرا باسم ربك الذى خلق] بخوێنێت،
به‌و هۆیه‌وه به ناوى خوداوه هۆشیار بینه‌وه، چونکه ده‌مانه‌وێت په‌یڕه‌وى ئه‌و مه‌زهه‌به بین که پێغه‌مبه‌ر پێغه‌مبه‌رى ئاگایى و خوێندنه‌وه بووه، به‌جۆرێک نه‌ته‌وه‌که‌شى فێر کرد، ئه‌م خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتنه‌ش به‌رپرسیار هێنه‌ریشه، ته‌نها خوێندنه‌وه نیه که مرۆڤ مێشکى پڕ بکات و زانیارى هه‌ڵبگرێت و به‌هره‌یان لێوه‌رنه‌گرێت.
سه‌عدى شیرازى ده‌ڵێ: (بارى دره‌ختى زانست جگه له کردار به شتێکى تر نه‌زانى، به زانست گه‌ر کار و کردار نه‌که‌یت، لقێکى بێبه‌رى، پێم بڵێ زاناى راڤه‌کار، گه‌ر له کرداردا هه‌وڵ نه‌ده‌یت، نه‌زانێکى راڤه‌کاریت، زانست مرۆڤبوونه، جوامێرى و ئه‌ده‌به. گه‌رنا به وێنه مرۆڤێیت.) زانست، مرۆڤ بوونه، جوامێریه، ئادابى زانینه، کرداره به ته‌فسیر، کرداره به زانست و ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌بێت. به گوته‌ى "سه‌نایى": نه‌زانى له‌و زانسته سه‌د باره‌یه و سه‌د هێنده‌یه. جارێکى دى ئه‌و بۆنه‌یه‌ى که جارێکى دى له که‌نارى یه‌کتردا دامان ده‌نێت و ئێمه به سیفه‌تى ئێرانی‌بوون و موسڵمانه‌کان به‌ڕێزى ده‌زانین و رایده‌گرین بریتیه له ناردنى ره‌سولى رێزدار "ص" چه‌ند رۆژێک پێش ئێستا بینا له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ى به ناوبانگ که لاى شیعه‌کان ئیعتیبارى هه‌یه. هاتنى پێغه‌مبه‌ر و بوون به پێغه‌مبه‌ر بوو و ئه‌وه‌ى له لاى ئه‌هلى سوننه‌ت و برایانى سوننى ئێمه‌یه ناردن و هه‌بوون به پێغه‌مبه‌رى رێزدار له مانگى ره‌مه‌زان و له رۆژى (24) دا روویداوه، به‌لآم ئه‌و رۆژه لاى شیعه‌کان (27) مانگى ره‌جه‌به و گرنگ نیه که چ رۆژێکى ساڵ بێت گرنگ خودى ئه‌م واقیعه‌یه. رووداوێکى گرنگ و پیرۆزه که له مێژووى مرۆڤایه‌تیدا روویداوه و ئاگرێکه که له خه‌رمانى یه‌کسانى مێژووى داوه و جیاوازیه‌کى زۆر گه‌وره‌یه که دواى ئه‌م رووداوه روویداوه، بنه‌ڕه‌ت و گرنگى له و جێگه‌دایه وه گه‌ر نا رۆژه‌کان له رووى مێژووییه‌وه و ساڵ و مانگه‌کان به‌رانبه‌ر و یه‌کسانن له‌گه‌ڵ یه‌کتردا و گرنگیه‌کى زۆریان نیه. ئێمه‌ش له‌به‌ر ئه‌و هۆیه به‌گرنگى ده‌زانین و له به‌یه‌کگه‌یشتنیدا داده‌نیشین. له ژێر سایه‌ى ئه‌م دره‌خته پڕ بار و پڕ به‌ره‌که‌ت و پیرۆزیه به تێڕامانه‌وه داده‌نیشین و له باره‌ى ئه‌م کاره گه‌وره‌وه بیر ده‌که‌ینه‌وه و وانه‌ى لێ وه‌رده‌گرین، یان به ده‌سته‌واژه‌ى "مه‌ولانا" کاتێک له باره‌ى ئه‌وه‌وه قسه ده‌که‌ین ئه‌م قیامه‌ته‌ى که له مێژوودا روویداوه و ئه‌م قیامه‌ته‌ى که له که‌سایه‌تى خودى پێغه‌مبه‌ر"ص" دا روویدا قیامه‌تێکه ده‌بێت له بوونى هه‌ر که‌سێک, هه‌ر تاکێک و هه‌ر په‌یڕه‌وکه‌رێک له په‌یڕه‌وانى ئه‌و مه‌زنه‌دا رووبدات. ئه‌و ده‌سته‌واژه جوانه‌ى که "مه‌ولانا" چه‌ندینجار له "مه‌سنه‌وی"ی‌دا به‌کاریهێناوه هه‌ر ئه‌مه‌یه، ده‌ڵێت هه‌ندێک هاتبوون و پرسیاریان له پێغه‌مبه‌ر "ص" کردبوو که رۆژى قیامه‌ت که‌ى دێت؟
(هةمووان ثرسياريان لة رؤذى قيامةت كرد، لة قيامةتةوة تاكو قيامةت ضةندة؟). وتیان له رۆژى هه‌ستان (قيام)ى ئێوه و هاتنى ئێوه تاکو قیامه‌ت چه‌ند رێگه و دوورى و مه‌ودا ماوه؟
(بة زمانى حالَ دةيطوت بةسة، كةى لة مةحشةر كةس ثرسيارى لة حةشر كرد.) به زمانى حاڵ ده‌یگوت ئێوه هاتوون و پرسیار له قیامه‌ت ده‌که‌ن, قیامه‌ت که‌ى دێت؟ من خودى قیامه‌تم من خۆم قیامه‌تم کردووه، من له بوونى خۆمدا قیامه‌ت هاتووه و بووه. هاتووم له مێژوودا قیامه‌ت بکه‌م له وجودى ئێوه‌شدا هه‌ستانه‌وه و زیندوو بوونه‌وه‌یه‌ک به‌رپا بکه‌م.
ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ى "مه‌ولانا" که له‌باره‌ى پێغه‌مبه‌رى ئیسلامه‌وه به‌کارى ده‌هێنێت له باره‌ى پیاوچاکانى خوداشه‌وه به شێوه‌یه‌کى گشتى به‌کارى ده‌هێنێت و قسه‌ى ئه‌وه‌یه که هاونشینى له‌گه‌ڵ ئه‌ولیاکانى خودا له بوونى مرۆڤدا هه‌ستانه‌وه و زیندووبوونه‌وه دروست ده‌کات، ده‌ڵێت دانیشتن له که‌نارى ئه‌ولیاکاندا کاریگه‌ریه‌که‌ى ئه‌وه‌یه که (كةمترينى ئةوةية كة دراوسيَيةتيان طةرممان دةكات) که‌مترینیان ئه‌وه‌یه که مرۆڤ گه‌رم ده‌که‌ن، ئه‌و سه‌هۆلآنه‌ى بوون ده‌که‌ن به ئاو و خه‌مۆکى و دڵته‌نگى له ناو ده‌به‌ن و گه‌رمى پڕ له شیرینى له بوونیدا دروست ده‌کات.
له لایه‌کى تره‌وه ده‌ڵێ: (كارى ثياوان رؤشنى و طةرمية، كارى دونان فيَلَ و بيَشةرمية.) پیاوان کارێکیان رووناککردنه‌وه‌یه و کارێکی تریان گه‌رمکردن و گه‌رمکردنه‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌م که‌سێکدا دانیشتیت که یه‌که‌م ساردتان ده‌کاته‌وه و بڕیار‌و ئیراده و عه‌زمتان لێده‌سه‌نێته‌وه و به‌ره‌و ته‌مه‌ڵى و سستى و بێ کردارى بانگهێشتتان ده‌کات و جورئه‌ت و ئازایه‌تى و بێباکیتان لێوه‌رده‌گرێت و دووه‌م ئه‌وه‌ى که له جیاتى گه‌رمى و رووناکى و رۆشنى تاریکیتان پێ ده‌به‌خشێت و له جیاتى زانست نه‌زانینتان پێ ده‌دات و له جیاتى ئه‌وه‌ى بانگهێشتتان بکات بۆ خوێندنه‌وه به بیانووى جیاواز بۆ نه‌خوێندنه‌وه بانگهێشتتان ده‌کات. بزانن ئه‌و که‌سه به ده‌سته‌واژه‌ى "مه‌وله‌وى" له پیاوانى خودا نیه. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مه که‌سانێک هه‌ن که ره‌نگه ئێوه له ژیانى رۆژانه‌ى خۆتاندا ئه‌م ئه‌زموونه‌تان هه‌بێت یان ئه‌زموونتان ده‌بێت که دراوسێیه‌تى و هاونشینى و هاوقسه‌یى له‌گه‌ڵ که‌سێکدا گه‌رمى و رووناکى و سکوتتان پێ ده‌به‌خشێت، له جیاتى ئه‌وه‌ى قورس‌تر و به‌ستووتردا بکات، وانه‌ى ره‌هایى و جورئه‌تى فڕینتان پێ ده‌دات، بزانن که‌سێکى له‌م جۆره له پیاو چاکانى خودایه. بزانن که هاونشینى له‌گه‌ڵ ئه‌ودا به‌ره‌که‌ت و پیرۆزى و به‌خشش و ره‌حمه‌ت و میهره‌بانیه و بۆ هه‌موو کاروباره‌کانتان پیرۆزى و به‌رهه‌مى گه‌وره‌ى ده‌بێت. ناونیشانى ووتارى من ئه‌مڕۆ به‌و جۆره‌ى که راگه‌یه‌نرا (محمد"ص"ى كوڕى عةبدولَلآ و مةولاناى رؤمى) یه، واته پێغه‌مبه‌رى ئیسلام له زمانى مه‌ولانادا.
له‌به‌ر دوو هۆکار قسه‌کردن به‌م ناونیشانه بۆ من خۆشی هێنه‌ر و شادیهێنه‌ره: یه‌کێکیان له‌به‌رئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى ئێمه‌یه و پێغه‌مبه‌رى ره‌حمه‌ت و میهره‌بانیه و ته‌مه‌نێکمان له موسڵمانى تێپه‌ڕاندووه و بانگه‌شه‌که‌رى ئه‌و گه‌وره و مه‌زنه‌ین. "مه‌ولانا"یش که چل ساڵه شێخ و رێنمونێکه‌ر و مامۆستاى به‌نده‌یه و هه‌روه‌ها شه‌وێک یان رۆژێک نه‌بووه که ئه‌و قسه‌م له‌گه‌ڵدا نه‌کات و من له ئه‌و نه‌بیستم و ئه‌م هاوده‌مى و هاو قسه‌یى و هاونشینیه گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ى ته‌مه‌نى من بووه. له‌به‌رئه‌وه قسه‌کردن له‌باره‌ى دوو خۆشه‌ویست و قسه‌کردن له‌مه‌ڕ دوو مه‌عشوق ده‌کرێت که له درێژایى یه‌کتردان و کاتێک که له زمانى یه‌کێکیانه‌وه وه‌سفى ئه‌وى دیکه ده‌بیستین یان خۆتان زمانى یه‌کێکیان ده‌بیستن تاکو وه‌سفى ئه‌وى تریان بێت، هه‌ڵبه‌ته نه‌ک ته‌نها قورس نیه، به‌ڵکو به‌و جۆره‌ى که وتم خۆشى هێنه‌ر و شادیهێنه‌ره. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه قسه‌کردن له‌م رووه‌وه سه‌د جار ئاسانتره بۆ من واته چێژ به‌خشتره بۆم تاکو قسه‌کردن له‌و بابه‌تانه‌ى که ره‌نگه به پیشه‌ى من بژمێردرێن، وه‌کو فه‌لسه‌فه و نمونه‌ى ئه‌مانه. مرۆڤ له‌مانه‌دا له رووى ئه‌رکه‌وه قسه ده‌کات، به‌لآم لێره‌دا له رووى ئه‌رکه‌وه نیه، به‌ڵکو کۆتایى چێژ و خۆشى و شادیه و ئه‌و ئاسانى و رێک و ره‌وانیه‌ى که له ئه‌ودا هه‌یه، له‌وانی دیکه‌دا بوونى نیه.
(هيض شتيَكى كةسم قبولَ نةكردووة و وةرنةطرتووة، ئةوةى دلَم وتوويةتى بلَىَ، وتومة). واته رێگه‌یه‌کى ئه‌وانى تر‌ى به قه‌رز، یان به شوێنکه‌وتن وه‌رنه‌گرتووه و نه‌یبڕیوه، ئه‌وه‌ى داخوازى سروشتى بووه، فڕێى داوه‌ته ده‌ره‌وه، کاتى وا هه‌بووه غه‌ماوى و تێکه‌ڵى غه‌م بووه، قسه‌ى غه‌مگینى وتووه، کاتى تریش هه‌بووه شاد بووه و قسه‌ى شادیبه‌خش و خۆشیهێنه‌رى وتووه.. کاتێکیش هه‌یه مات و مه‌لووله، که قسه‌کردن ده‌خاته ئه‌ولاوه و هیچ ناڵێت. هیچکات له رووى ته‌قلید، یان ئه‌رکه‌وه کار ناکات و کردار ئه‌نجام نادات.
له کۆتایى (دةفتةرى يةكةم)دا (مةولانا) ده‌گاته کۆتایى داستانێک، به‌لآم هێشتا به کۆتا نه‌گه‌یشتووه، که وازى لێ ده‌هێنێت و له‌وێدا ده‌ڵێت: له‌م چاڵه‌ى سروشت و خودى من، ئاوى زولآلأ نایه‌ته ده‌ره‌وه، شیعر به‌و جۆره‌ى که ده‌بێت ببێت، ناوترێت، ده‌بێت ماوه‌یه‌ک دابنیشم و خۆم رابگرم و سه‌برم هه‌بێت، فشار بۆ خۆم نه‌هێنم تاکو چاڵى سروشتم ببێته جۆش و خرۆش. دوو ساڵ درێژه‌ى کێشا تاکو جارێکى دى سروشت و خودى ده‌ستى به جۆش و خرۆش کرد، ده‌ستى به (دةفتةرى دووةمى مةسنةوى) کرد، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش (دةفتةرى يةكةمى مةسنةوى) به باسى جیایى ده‌ست پێده‌کات، چونکه ئه‌مه قووڵترین غه‌مێک بوو که له دڵى (مةولانا)دا دانیشتبوو، ته‌نانه‌ت ناتوانرێت ناوى غه‌مى لێ بنرێت، جۆرێک له بوون بوو که بۆى پێش هاتبوو. له سه‌ره‌وه تاکو پێى پڕ له هه‌ستى جیایى و هه‌ستکردن به غوربه‌ت بووبوو. ئه‌وه‌ى که نیشتمانى ئێمه ئێره نییه ئاره‌زووى گه‌ڕانه‌وه بۆ نیشتمان جارێکى که رۆشتنه‌وه بۆ ئه‌و ئه‌هل و خێزانه سه‌ره‌کیه هه‌موو هه‌م و غه‌مێکى ئه‌و بوو، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه تاکو ده‌مى کرده‌وه قسه‌ى له‌باره‌ى جیاییه‌وه کرد.
(ببيستة لة نةى ضؤن شكات دةكات، باس لة جياييةكان دةكات.) نه ناوى خودا ده‌هێنێت و نه ناوى پێغه‌مبه‌ران و نه سه‌ڵه‌وات و سه‌لام و دروود بۆ پیاوچاکانى خودا ده‌نێرێت. ته‌نیا ئه‌م جیاییه‌یه که زمانى ئه‌و ده‌پژێنێت و له داخوازى حاڵى خۆى قسه ده‌کات. به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى که قسه‌ى ئه‌و به شت وه‌رده‌گیرا، هه‌ر ئه‌مه بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى قسه‌ى بێتاقه‌ت هێنه‌ر و خه‌مهێنه‌رى نه‌ده‌وت، ئه‌وانى دیکه‌شى ده‌کرده هاوبه‌شى حاڵى خۆى، ده‌یکردنه هاوبه‌شى وه‌جد و تاسه و چێژى خۆى. هه‌مان ئه‌و حاڵه‌ى که هه‌یبوو له گه‌رما و گه‌رمى ئه‌ودا بوونى هه‌بوو به‌وانى دیکه‌شى ده‌به‌خشى و ده‌یخستنه ناو ئه‌وانیشه‌وه و کۆمه‌ڵێکى بچووک له ده‌وریدا ده‌ستیان به سوڕانه‌وه و قسه و سه‌ما ده‌کرد، به‌لآم کاتێک که نۆبه‌ى قسه‌کردن له خودا ده‌گه‌یشت، واته کاتێک که خودا لاى ئه‌و ئاماده‌گى هه‌بوو، ئاماده‌گییه‌کى توند و ترسناک. ئه‌و جێگه‌یه‌ى که قسه‌ى له‌باره‌ى خوداوه ده‌کرد، له حه‌قیقه‌تدا خودایى قسه‌ى ده‌کرد. هه‌ر به‌و جۆره‌ى له‌باره‌ى خوداوه قسه‌ى ده‌کرد، که ته‌قلیدانه و شوێنکه‌وته‌ى ئه‌وانى تر نه‌بوو، له ناسینه‌وه نه‌بوو، واعیزانه و وته‌بێژانه نه‌بوو، به‌ڵکو عاشقانه بوو. به گه‌رمى قسه‌ى ده‌کرد، هه‌ر به‌و جۆره‌ى ده‌ڵێى که قسه‌ى له‌باره‌ى خوداوه ده‌کرد، رووبه‌ڕووى وه‌ستاوه، به‌ڵکو له دڵیدا بوو له یه‌ک شوێندا قسه له‌گه‌ڵ خودا ده‌کات، به‌لآم ببینن چۆن قسه ده‌کات: ئه‌و نزایه‌ى که ئێمه له‌گه‌ڵ خودادا ده‌یکه‌ین، ئه‌و ده‌ڵێت داخوازیکه‌رى که وه‌ک کۆرپه‌له له منداڵدانى بوونى ئه‌ودا بوو، خودایه‌ک که بووبوویه شتێکى ناوه‌کى بۆ ئه‌و، له‌جیاتى ئه‌وه‌ى شتێکى ده‌ره‌کى بێت و وه‌کو که‌سێکى بێگانه و جیا له‌باره‌ى ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌ودا قسه‌ى ده‌کرد.
(كة داخوازى بة داخوازى دةطات، شةثؤلى ئةو دةريا دةطاتة ئيَرة.) ده‌یزانى که ئه‌و داواکارى و داخوازییه دواجار ئه‌و شه‌پۆله به‌ره‌و ئه‌م لایه ئاراسته ده‌که‌ن، به‌لآم ئه‌و ئیدى ده‌ره‌کى و ناوه‌کیی نامێنێت کاتێک پێغه‌مبه‌رایه‌تى که پێغه‌مبه‌ر ده‌گات قسه‌ى ئێمه هه‌ر لێره‌دایه. (مةولةوى) عاشقى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام بوو، هه‌موو ژیانى ئه‌و ئه‌مه پیشان ده‌دات، واته ته‌نها په‌یڕه‌وى ئه‌و نه‌بوو، ته‌نها فیقهێک نه‌بوو که گوێڕایه‌ڵى ئه‌مر و نه‌هى بکات. له هه‌مان کاتدا که گوێڕایه‌ڵى ئه‌وى ده‌کرد، په‌یوه‌ندى ئه‌و له‌گه‌ڵیدا شتێک زیاتر له‌مانه نه‌بوو. عاشقى که‌سایه‌تى پێغه‌مبه‌ر بوو و له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا جۆرێک یه‌کیگرتبوو و ئه‌زموونێکى یه‌کسانى هه‌بوو، به شێوه‌یه‌ک کاتێک قسه‌ى له‌باره‌وه ده‌کرد، چاک چاک تێده‌گه‌یشت که قسه له‌باره‌ى چ که‌سێک و چ شتێکه‌وه ده‌کات، له‌به‌ر ئه‌وه قسه‌ى گه‌رم و قوولأ ده‌بوو و هه‌روه‌ها هه‌میشه‌ش ناته‌واو ده‌مایه‌وه، چونکه هه‌میشه شتێک ده‌مایه‌وه که به زمانى ئه‌ودا نه‌ده‌هات و بۆى نه‌ده‌وترا. ده‌مایه‌وه تاکو جارێکى تر و به داخوازى حاڵێکى دیکه روونى بکاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه قسه‌ى (مةولانا) له‌باره‌ى پێغه‌مبه‌رى ئیسلامه‌وه زۆر جێگه‌ى ئه‌وه‌ن بخوێنرێنه‌وه و ببیسترێن. پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى لةسةر بيَت) له دوو رووه‌وه بۆ (مةولةوى) گرنگ بوو. یه‌کێکیان له رووى گشتییه‌وه پێغه‌مبه‌رایه‌تى (نبوة)وه، ئه‌وه‌ى که یه‌کێک له پێغه‌مبه‌رانى ئیلاهى بوو، دووه‌م له رووى ئه‌و که‌سایه‌تیه تایبه‌تیه‌ى که له پێغه‌مبه‌رى ئیسلامدا هه‌بوو، گه‌رنا (مةولانا) له‌گه‌ڵ (عيسا) پێغه‌مبه‌رى مه‌سیحیه‌کانیش په‌یوه‌ندى رۆحانى و ئه‌زموونى ئایینى هاوبه‌شى هه‌بوو و جۆرێک شه‌وق و تاسه به‌رامبه‌ر به ئه‌و له خۆیدا پیشان ده‌دات، که ره‌نگه سه‌باره‌ت به پێغه‌مبه‌رانى تر نه‌یبووبێت، ئه‌مه شتێکى سه‌رسوڕهێنه‌ر نییه. مرۆڤ له‌م جیهانه‌دا شتگه‌لى جیاواز هه‌ن که سه‌رنجیان راده‌کێشێت و، ئه‌م شته سه‌رنجڕاکێشانه‌ش حیسابێکى زۆر روونیان نییه، ئێوه شه‌یدا و ئاشوفته‌ى که‌سێک و شتێک ده‌بن. ئه‌م جیهانه جیهانى ئاشوفته‌ییه‌کانه و مرۆڤ پاش ئه‌وه‌ى دڵى شه‌یدا و په‌رێشانى که‌سێک و شتێک بوو، عه‌قڵى به‌دوایدا ده‌ڕوات. (مةولانا) به‌و جۆره‌ى له وشه‌کانیدا پیشانى ده‌دات ئه‌م جۆره شه‌یدایى و خۆشویستن و هاوقسه‌یى و هاودڵیه‌ى له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى ئیسلامدا په‌یداى کردبوو، له‌و قسه و وتانه‌ى له‌گه‌لأ ئه‌م مه‌زنه‌دا ئه‌م مانایه روونه. ئیمام (محةمةد غةزالى) کتێبێکى بچووکى هه‌یه به ناوى (المنقذ من الظلال)، واته رزگارکه‌ر له گومڕایى، ره‌نگه ئه‌مه کۆتا کتێبێک بێت که (غةزالى) نووسیویه‌تى. ئه‌گه‌ر کۆتاهه‌مین کتێبیشى نه‌بێت، یه‌کێک له دواهه‌مین کتێبه‌کانیه‌تى و تیایدا سه‌رگوزه‌شته‌ى گۆڕ‌انى رۆحى خۆى باس ده‌کات. به‌هه‌ر حاڵ.. (غةزالى) که‌سێک بوو که له زانابوون و موته‌که‌لیمبوونه‌وه ده‌ستى پێ‌کردبوو و دواجار و له کۆتاییدا کارى به‌ره‌و ته‌سه‌وف و عیرفان رۆیشتبوو. هه‌ر به‌و جۆره‌ى که خۆى ده‌ڵێت، هه‌موو ده‌سته و تاقمه‌کانى رۆژگارى خۆى بینیبوو و ئه‌زموونى کردبوون و کۆتا شوێنى نیشته‌جێبوونى مه‌نزڵگاى ته‌سه‌وف بوو. ده‌ڵێت: له چ شوێنگه‌لێکه‌وه تێپه‌ڕیم، تا به ئێره گه‌یشتم. قسه‌گه‌لى پڕ له ناوه‌ڕۆک و کاکڵه‌دار له‌م کتێبه‌دا هه‌ن. قسه‌ى گوشراون، که هه‌رکامێکیان وه‌کو گۆزه‌یه‌ک ده‌ریایه‌کى له‌ناو خۆیدا جێگه کردۆته‌وه، چونکه به‌رهه‌مى ئه‌زموونى چل ساڵه‌یه‌تى، ئه‌ویش ئه‌و ئه‌زموونانه‌ى که له کووره گه‌رمه‌کانى رۆژگاردا گوزه‌راندبوونى. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌و کتێبه چه‌ندین جار راڤه کراوه و خاڵه کورته‌کانى ته‌فسیر و ته‌ئویل کراون. یه‌کێک له‌و قسه زۆر جوانانه‌ى که (غةزالى) له‌وێدا ده‌یکات له‌باره‌ى پێغه‌مبه‌رایه‌تییه‌وه، ده‌ڵێت: بیرکاریزانێک ده‌توانێت بیرکاریزانێک بناسێت، هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان له ناسینى قووڵ بێت، ئێوه ئه‌گه‌ر خۆتان بیرکاریزانن، کاتێک له‌گه‌ڵ بیرکاریزانێکدا رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، ده‌توانن چیه‌تى و چۆنیه‌تى و بڕى کاره‌که‌ى و به شێوه‌یه‌کى گشتى زانسته‌که‌ى به‌ده‌ستبهێنن و خه‌ڵکانى دیکه ئه‌گه‌ر شتێک بڵێن، له ته‌قلیده‌وه ده‌یڵێن، به‌لآم قسه‌کردنى لێکۆڵه‌رانه مه‌رجى ئه‌وه‌یه که خۆتان هاوهونه‌رى بن. فه‌قیهێک ده‌توانێت فه‌قیهێک بناسێت، ئه‌م نموونانه ده‌هێنێته‌وه تاکو ئه‌نجام وه‌ربگرێت و بگاته ده‌ره‌نجامێک. ئه‌نجامى دیکه که ده‌یگرێت، ئه‌مه‌یه که ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ریش پێغه‌مبه‌ر ده‌یناسێت، باشه که‌واته ئه‌ى ئێمه چى بکه‌ین؟! ئێمه که پێغه‌مبه‌ر نین، مه‌به‌ستى ئه‌وه‌یه که پێغه‌مبه‌ران ئه‌زموونى عیرفانیان هه‌یه و ته‌نها که‌سانێک که ئه‌زموونى عیرفانیان هه‌یه، ده‌توانن پێغه‌مبه‌ران به حه‌قیقه‌ت بناسن و بزانن ئه‌وان کێن و چ جۆره پیاوانێکن و له‌م جیهانه‌دا چی‌یان بینیوه و چى تێگه‌یشتوون. ئه‌مه قسه‌یه‌که، که له کۆتایى لێکۆڵینه‌وه و تێڕامانه‌وه ده‌رکه‌وتووه و کراوه.

