سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
خۆشویستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه و سلم) بنه‌ماى ئیمانه
هــه‌ردى ئه‌نوه‌ر......خواى گه‌وره و میهره‌بان پێغه‌مبه‌رى کۆتاى نارد وه‌ک باقى پێغه‌مبه‌رانى تر له ره‌گه‌زى مرۆڤ، تاوه‌کو ئه‌و هاوجنسه له یه‌ک تێبگه‌ن، چونکه هه‌ر مرۆڤه هه‌ست ده‌کات به هاومرۆڤیى خۆى، وه‌ک سه‌رما، گه‌رما، ناڕه‌حه‌تى، ئێش و ئازار و خه‌م و خه‌فه‌ت.. هه‌موو ئه‌مانه له مرۆڤدا هه‌ن. له‌وه ده‌چێ خواى گه‌وره گه‌ر پێغه‌مبه‌رى له ره‌گه‌زى فریشته بناردایه، ئێمه‌ى مرۆڤ بمانوتایه ئه‌وه له ره‌گه‌زی ئێمه نییه، بۆیه هه‌ندێ شت له عیباده‌ت، یان باوه‌ڕبوون به غه‌یب، له تواناى ئێمه‌دا نییه. ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه و سلم) وه‌ک ئێمه مرۆڤه، تا ئێمه‌ى دواى ئه‌و مله جه‌ڕه‌ى ئه‌وه‌شمان نه‌مێنێ که بیانوو بۆ ئه‌وه‌ش بدۆزینه‌وه. هه‌ر له له‌دایکبوونیه‌وه هه‌تا کۆچى دوایى، شتێکى واى نه‌بووه که له تواناى مرۆڤدا نه‌بێ، جگه له موعجیزه‌کان، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه بووه که ئه‌وانه‌ى ئه‌و سه‌رده‌مه مله جه‌ڕه‌ى ئه‌وه‌یان ده‌کرد که ئه‌گه‌ر ره‌وانه‌کراوى خوایه، با موعجیزه‌یه‌کمان پێ نیشان بدات، جا ئه‌و بوون به موعجیزه تا کۆتایى دونیا هه‌ر ده‌مێنێ، چونکه ئه‌و جۆره مرۆڤانه نوێ ده‌بنه‌وه و نوێیان ده‌که‌نه‌وه و هه‌ر ده‌مێنن، بۆیه خواى گه‌وره کردى به نیشانه، تا رۆژى دوایى وه‌ک له‌تبوونى مانگ به په‌نجه‌ى موباره‌کى، له‌دایکبوونى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه و سلم) ته‌نها په‌یوه‌ندى نییه به مرۆڤێکى مه‌زنه‌وه، به‌ڵکو په‌یوه‌ندى هه‌یه به له‌دایکبوونى هه‌موو میلله‌تانى جیهانه‌وه. کاتێ ئه‌و له‌دایکبوو، هه‌موو میلله‌تان له‌دایک بوون به له‌دایکبوونێکى نوێ. نوێبوونه‌وه‌یه‌ک که مرۆڤ هه‌موو رۆژێ هه‌ستى پێ ده‌کات، کاتێ رۆژ به‌ڕۆژ به‌پێی هه‌نگاوه‌کانى بڕوات.. له‌دواى هه‌نگاوى ئه‌و هه‌نگاوانێک هه‌ڵبێنێت که مرۆڤ به بینینی (1400) ساڵ پێش ئێستاى بیر بێته‌وه. یارانى سه‌روه‌رمانى بیر بێته‌وه، یارانى هه‌میشه سه‌رکرده‌ى ئیسلامى بیر بێته‌وه، بیرهاتنه‌وه‌یه‌ک که هیچ کاتێک له‌بیرى نه‌کات.. له‌وه ده‌چێ له کاتى سووکایه‌تیکردنى به پێغه‌مبه‌رمان، ئازارمان پێ بگات، که ئه‌وه نکۆڵى لێ ناکرێت..
گرنگ ئه‌وه‌یه له ساڵیادى له‌دایکبوونى پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله علية و سلم) ئه‌و هه‌له‌ى له‌به‌رده‌ستماندایه، بتوانین به مه‌ودایه‌کى باشی دابنێین بۆ بانگه‌وازکردنى ئیسلام، بۆ ناساندنى ئیسلام، بۆ پیشاندانى ئیسلام. ئه‌وه ئاشکرایه که ئه‌و هه‌له‌ى ئه‌و کاته هه‌یه بۆ زانایان و بانگخوازن که ده‌توانن ئازاد بن له‌و که‌ش و هه‌وایه‌دا.. که‌واته ئه‌وه گرنگ نییه تا چه‌ند داهێنراوه، ئه‌وه گرنگه تا چه‌ند ده‌توانرێ سوود له رۆژانى مه‌ولود وه‌رگیرێ.. سوود له وته‌ى ئه‌و زانایانه وه‌رگیرێ که باسی راستێتى ئیسلام ده‌که‌ن، باس له له‌دایکبوونى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه و سلم) ده‌که‌ن، چونکه هه‌ر له له‌دایکبوونى تا کۆچى دوایى کۆمه‌ڵێک حیکمه‌ت و په‌ندى تێدایه. له‌و حیکمه‌ت و په‌ندانه، مرۆڤ ئه‌توانى تێبفکرێ.. ته‌نها تێفکرینه مرۆڤه‌کان ده‌گۆڕێ. له ساڵیادى له‌دایکبوونیدا زیاتر ئه‌وه پێویسته که وته‌ى نه‌یاران و وته‌ى خودى که‌سێتى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه و سلم) به‌روارد بکرێ.. ئه‌وه‌نده‌ى قسه به دوژمنانى ده‌وترێ به ئه‌ندازه‌ى ئه‌و قسه وتنه و خۆماندووکردنه بێهوده به‌راوردێ بکرێت له‌نێوان ته‌رازوى ئیسلام و دوژمنانى ئیسلامدا، ئه‌بێ ئێمه ئیسلام و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علية و سلم) به خه‌ڵکى جوان بناسێنین.

