سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
محه‌مه‌د، کوڕى عه‌بدوڵلآ و مه‌ولاناى رۆمى!به‌شى دووه‌م و کۆتایى
ن: پ. د. عه‌بدولکه‌ریم سروش و: پارێزه‌ر ڕێناس هیوا.....(مةولانا)ش له‌باره‌ى پێغه‌مبه‌رناسییه‌وه ده‌ڵێ: بۆ ئه‌وه‌ى قیامه‌ت ببینى و له قیامه‌ت تێبگه‌یت، ده‌بێت خۆت ببیته قیامه‌ت. بۆ ئه‌وه‌ى ببینیت که‌سێک چۆن ده‌بێته قیامه‌ت، چۆن قیامه‌ت هه‌ڵده‌ستێنێت، ده‌بێت له بوونى خۆتدا قیامه‌تێک دروست ببێت. له بنه‌ڕه‌تدا ده‌بێت ئه‌م بوون به قیامه‌ت و قیامه‌تبوونه‌ت ئه‌زموون کردبێت و چه‌شتبێتت، ئه‌مه هه‌مان چه‌مکى پێغه‌مبه‌رییه. ئه‌و هه‌موو ده‌سته‌واژه‌یه‌ى (ذيَراوذووربوون) که له شیعره‌کانى (مةولانا)دا به‌کارهاتووه و ره‌نگه زیاتر له سه‌د جار ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ى به‌کارهێنابێت، له کاتێکدا که له هه‌موو دیوانى (حافيز)دا زیاتر له جارێک ده‌سته‌واژه‌ى (ذيَراوذوور) نه‌هاتووه. مه‌ولانا له وجودى خۆیدا هه‌ستانه‌وه رووی‌دابوو، که پێغه‌مبه‌رى به سیفه‌تى قیامه‌ت و هه‌ستانى قیامه‌ت ده‌ناسى. کاتێک ده‌یویست وه‌سفى بکات، ده‌یگوت ئه‌و مه‌حشه‌ر بووه، خۆى قیامه‌ت بوو، خه‌ڵکانى تریش گه‌ر ده‌یانه‌وێت له راستیدا بیناسن، بڕۆن و ئه‌زموونى قیامه‌ت په‌یدا بکه‌ن، ئه‌وکاته به ته‌واوى تێده‌گه‌ن ئه‌و پیاوه به راستى چ که‌سێک بوو. له ده‌ره‌وه ده‌کرێت زۆر شت ببینین و تێبگه‌ین، هه‌ر به‌و جۆره‌ى که خه‌ڵکانى تریش بینیویانه و نووسیوویانه و ده‌نووسن، به‌لآم ئه‌وانه‌ى رێگه‌ى ماڵى دڵى ئه‌و ده‌دۆزنه‌وه، ئه‌و که‌سانه‌ن که ماڵى دڵى خۆیان جووڵه و ته‌کانێکى داوه، قیامه‌تێک هه‌ستاوه و ئه‌وانه سه‌رکه‌وتنى ناسینى قووڵى ئه‌و ده‌دۆزنه‌وه و په‌یدا ده‌که‌ن. قسه‌ى (غةزالي)ش هه‌ر ئه‌مه بوو، ده‌یگوت فه‌قیه فه‌قیهێک ده‌ناسێت و، بیرکاریزان بیرکاریزان ده‌ناسێت، پێغه‌مبه‌ریش پێغه‌مبه‌ر ده‌ناسێت. واته خاوه‌ن ئه‌زموونى عیرفانى، خاوه‌ن ئه‌زموونى عیرفانى ده‌ناسێت. که‌سێک که ئه‌و ئه‌زموونه بالآ مه‌عنه‌وییانه‌ى په‌یدا کردبێت و که‌سێک که رازناسه له‌م جیهانه‌دا و که‌سێک که بۆ ماوه‌یه‌کى کاتى به پشتى په‌رده‌ى هه‌ستدا تێپه‌ڕیوه و قوولآییه‌کانى ئه‌م جیهانه‌ى پشکنیوه و هه‌ندێک له‌م نهێنیانه‌ى بۆ ئاشکرا بووه، که‌سێکى له‌م جۆره توانا و شیاویه‌تى ناسینى پێغه‌مبه‌رى هه‌یه. ئه‌مه بوو که (مةولانا) به‌م جۆره له‌گه‌ڵ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاکان و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى ئیسلامدا، که وه‌لى راسته‌وخۆى ئه‌و بوون، هه‌ستى به نزیکى رۆحى ده‌کرد، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌مانه هاوچێژ بوون، واته خاوه‌نى ئه‌زموونى هاوشێوه بوون، هاوبه‌شى و به‌شدارییان له ئه‌زموونه یه‌کسان و وه‌ک یه‌که‌کان ده‌کرد و ناسینى یه‌کتر بۆیان ئاسان بوو. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه هاوقسه‌ییان ده‌کرد و ده‌گه‌شانه‌وه. له‌گه‌ڵ که‌سێک که هاوزمانتان نییه، ناتوانن زۆر قسه بکه‌ن و هه‌ستان و دانیشتنتان هه‌بێت و له هاوڕێیه‌تى ئه‌و که‌سه بێتاقه‌ت ده‌بن و کاتێک مات و مه‌لوولیتان نامێنێت، که هاوقسه‌تان بوونى هه‌بێت. ئه‌وه‌ى که پیاوچاکانى خودا هێنده قسه له‌سه‌ر ئه‌ولیاکانى خودا ده‌که‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که هاوقسه‌ن و هاونشینى له‌گه‌ڵ یه‌کتر به شیرین ده‌زانن و لایان شیرینه و، له‌به‌ر ئه‌وه زمانیان ده‌کرێته‌وه (مةولةوى) له رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا به‌ره‌و قسه‌کردن ده‌ڕوات و قسه‌ى بۆ دێت. یه‌که‌مین جارێک که (مةولةوى) به جددى قسه له‌باره‌ى پێغه‌مبه‌ره‌وه ده‌کات، باسى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام، یان ئه‌و وشانه‌ى که له‌وه‌وه ریوایه‌ت کراون، له‌گه‌ڵ راڤه‌ى ئه‌و وشانه‌دا هاتووه که پێغه‌مبه‌ر ده‌ناسێنێت و پێناسه‌ى پێغه‌مبه‌رایه‌تى ده‌کات.
یه‌که‌م ئه‌وه بڵێم من که وتم (مةولانا) عاشقى پێغه‌مبه‌ر (ص) بوو، من چ مانایه‌ک ئه‌م قسه‌یه‌م مه‌به‌سته عاشقى ئاستى جیاوازى هه‌یه. (مةولانا) عاشقى (شةمسى تةبريَزي)ش بوو و له‌م عاشقیه‌شدا جۆرێک هێزى راکێشان و فه‌ناى په‌یدا کردبوو و (شةمسى تةبريَزى)ى به هه‌موو که‌س و هه‌موو شتێکى خۆى ده‌زانى و (شةمسى تةبريَزي)ش هه‌ر ئه‌م عیشق و راکێشانه‌ى له به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ر هه‌بوو و ئه‌مانه خۆراکى خۆیان له رووى رۆحییه‌وه له ده‌ستى ئه‌وه‌وه وه‌رده‌گرت و خه‌ڵوه‌تیان له‌گه‌ڵدا ده‌کرد، به‌لآم (مةولانا) قسه‌یه‌کى بالآترى له‌مه هه‌یه. به ریوایه‌تێکه‌وه پابه‌ند ده‌بێت که له راستیدا ریوایه‌تێکى حه‌قیقیش نییه. ریوایه‌تێکه که خودى ئه‌هلى فه‌رمووده‌ش به دروستکراویان زانیوه.
(مةولانا) باوه‌ڕى وایه که هه‌موو ئه‌م جیهانه له‌سه‌ر پایه‌ى عیشق بونیاد نراوه. له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵسوڕێنه‌رى ئه‌م جیهانه عیشقه. ئه‌گه‌ر عیشق نه‌بوایه، ئه‌م جیهانه ده‌یبه‌ست و فه‌له‌ک و گه‌ردوون له جووڵه و سوڕان ده‌وه‌ستان. پاشان دێت به‌دوى پێغه‌مبه‌ردا و ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ى که له ریوایه‌ته‌کاندا هاتووه که خودا فه‌رموویه‌تى: ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بوویتایه، گه‌ردوونم دروست نه‌ده‌کرد، بۆ ئه‌وه‌یه که (موحةممةد ـ ص) خۆى خودى عیشق بوو. له راستیدا خوداى گه‌وره ئه‌م قسه‌ى له‌گه‌ڵ عیشقدا کردووه.
ئه‌وه‌ى که پێغه‌مبه‌ر ره‌حمه‌تێک بوو بۆ جیهان، ده‌سته‌واژه سۆفیانه و عاریفانه‌که‌ى ئه‌مه‌یه که عیشقێک بوو له‌لایه‌ن خوداوه هاتبوویه دونیاوه و خه‌لآتى جیهانیان کرابوو، له‌به‌ر ئه‌مه ئێمه دوو وه‌سفى گرنگمان له پێغه‌مبه‌ر له زمانى (مةولانا)وه بیست:
یه‌که‌م: ئه‌و عیشق بوو و خودى مه‌عشوقبوون بوو.
دووه‌م: ئه‌وه‌یه که ئه‌و قیامه‌ت بوو.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م دوانه په‌یوه‌ندییه‌کى پته‌ویان به‌یه‌که‌وه هه‌یه، واته عیشق قیامه‌ت ده‌کات و قیامه‌ت هه‌میشه هۆکارى عیشق بوو و مه‌عشوق له وجودى عاشقیدا قیامه‌تێک هه‌ڵده‌ستێنێت و پێکدادانێک دروست ده‌کات و ژێره‌وژوورى ده‌کات، ئه‌مانه هه‌موویان یه‌ک شتن و گوته‌زاى جیا و بێگانه له‌یه‌کتر نین، به‌ڵکو به ته‌واوى به‌یه‌ک ده‌گه‌ن. بوونێک ژێراوژور بووه، پێغه‌مبه‌رایه‌تى پێغه‌مبه‌ر ده‌رکه‌وتووه و هه‌مووان ده‌توانن له پله‌یه‌کدا له‌م پێغه‌مبه‌رایه‌تییه به‌شدار بن و به‌شیان هه‌بێت.
عاریفان له بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر ئیراده کار ده‌که‌ن و ئیراده‌یان تیژ ده‌که‌ن و به‌هێزى ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ى که پێغه‌مبه‌ر (ص) له‌سه‌ر روى ئیراده‌وه کار ده‌کات، یان له‌سه‌ر روى زانست، بۆچوونى (مةولانا) له‌سه‌ر روى ئیراده‌یه و یه‌که‌میانه. پێغه‌مبه‌ران هه‌م مامۆستا بوون و هه‌م ده‌رمانکه‌ر و تیمارکه‌ر بوون، به‌لآم کارى پزیشکییان زیاتره له کارى مامۆستایه‌تییان. ئێوه گه‌ر قورئان بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى زانست و فه‌لسه‌فه‌تان پێ ببه‌خشێت، شتێکى تێدا نییه. مه‌به‌ست ئه‌وه نییه که شتێکتان فێر ناکات، به‌ڵکو هه‌واڵێک له زانستى فه‌رمى و ئه‌وه‌ى که هه‌یه بوونى نییه، به‌لآم گه‌ر کتێبێکتان ویست که بتانخاته سه‌ر رێگه و گه‌رمتان بکات و جووڵه‌تان پێ ببه‌خشێت، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م کتێبه ئه‌م کاره ده‌کات.
کاتێک مرۆڤ له سنورى خۆى تێده‌په‌ڕێت، وا رێککه‌وتووه یه‌کێک له باسه زۆر سه‌رنجڕاکێشه‌کان له فه‌لسه‌فه‌ى نوێ و باسێک که له فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامی‌دا نه‌بووه و فه‌یله‌سوفه نوێکانى پاش (كانت) و زیاتر و زیاتر ده‌یانخسته روو، هه‌ر ئه‌م سنوورداربوونه‌ى عه‌قڵ و عه‌قلآنیه‌ته. ئه‌وه‌ى که عه‌قڵى ئێمه به چ شتانێک ده‌گات و ده‌توانێت پێیه‌کانى تاکو کوێ درێژ بکات و له کوێ به‌دواوه عه‌قڵ بێ توانا و که‌متوانایه و مافى بانگه‌شه‌کردن و پێشڕه‌ویکردنى نییه، ئه‌مه خاڵێکى که‌م نییه، پێغه‌مبه‌ران به‌لایه‌نى که‌مه‌وه باوه‌ڕیان وا بووه که ده‌توانن لێره‌دا ده‌ستگرۆیى بکه‌ن، به‌لآم جێگه‌یه‌کى گرنگتریشمان هه‌یه. تاکو ئێره قسه‌کردن بوو له‌سه‌ر سنوورى عه‌قڵ، ئێستا ده‌گه‌ین به سنوورى ئیراده. ئێمه گه‌ر عه‌قڵى گشتیش بین، ده‌بێت ئه‌وه‌مان له یاددا بێت که ته‌نها عه‌قڵ نین، له وجودماندا شتێکى دیکه بوونى هه‌یه و ئه‌ویش لایه‌نى عه‌قلآنیبوون و که‌سایه‌تى مرۆڤه، که ده‌توانین ناوى سۆز، ئیراده، یان هه‌ر ناوێکى دیکه‌ى لێ بنێین. گرنگ ئه‌وه نییه که حه‌قیقه‌ت له‌م جیهانه‌دا زۆر بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه بمانه‌وێت حه‌قیقه‌ت ببینین. ئه‌مه داخوازییه‌کى زۆر گرنگه. زۆرێک له کاته‌کان مرۆڤه‌کان نایانه‌وێت حه‌قیقه‌ت ببینن، نه‌ک ئه‌وه‌ى عه‌قڵیان پێى ناگات، نه‌ک ئه‌وه‌ى چاوه‌کانیان نابینێت، به‌ڵکو نایانه‌وێت ببینن. لێره‌دایه که پێى ئیره‌دا دێته ناوه‌وه، عه‌قڵ گرنگ نییه، به‌ڵکو عه‌قڵى ئازاد گرنگه. عه‌قڵى ئازاد له هه‌واو و هه‌وه‌س و ته‌ماع له راده‌به‌ده‌ر گرنگه.
تێبینى:
- ئه‌م وتاره له زانکۆى بێرمینگهام له هاوینى ساڵى (2009)دا پێشکه‌ش کراوه
------------------------------
سه‌رچاوه:
- سایتى فه‌رمى (نووسةر)

