ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

گرنگـتـرین وانە لە چـیرۆكی (دایكی موسـا)دا..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

گرنگـتـرین وانە لە چـیرۆكی (دایكی موسـا)دا..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

نووسينى/د.صلاح عبدالفتاح الخالدى//نووسينگه‌ى ته‌فسير///لەدواییدا هەوڵا دەدەین گرنگترین وانە‌و رێنمایی‌و پەند لە چیرۆكەكەی دایكی موسا لە قورئاندا دەربێنین.. ئەم وانە‌و دەرسانەش لەكاتی شیكردنەوەی چیرۆكەكەدا بەرچاو كەوتوون:

1- دایكی موسا پێغەمبەر نییە، سروشی خوداش بۆ ئەم ژنە، تەنها لە رێگای ئیلهامەوە بووە.
2- پێویست بوون بە پابەندیی تەنها بەقورئان‌و فەرموودەی (صحیح) لە زانینی شیكار‌و وردەكاریی چیرۆكەكەدا.
3- فیرعەون دەسەڵاتدارێكی ستەمكار‌و تێكدەر‌و خۆبەزل زان بووە لە كوشتنی ئەو منداڵە لەدایك بوانەی گەلی ئیسرائیل گەر كوڕ بوونایە.
4- پەككەوتن‌و شكستیی خواستی فیرعەون لەبەردەم خواستی خوادا، چونكە هیچ شتێك نابێت تەنها بەپێ‌ی خواستی خودا نەبێت.
5- هەر كەسێك بەرامبەر خواستی خودا وەستابێت دەستەوسان‌و بێ‌هێز بووەو، شكست‌و بەزیو‌و دۆڕاو بووە. دوژمنانی خوداش لە هەر شوێنێك بووبن هەر تووشی تێشكان‌و خەسارەتمەندیی بوون، چونكە بەوپەڕی گەمژەیی‌و ساویلكەیییەوە دژایەتی خودایان كردووە، جا داخۆ كێ‌ هەیە ئەگەر دژایەتی خودای بەهێز‌و خاوەن توانا بكات، سەركەوتوو بێت؟!
6- خودای پەروەردگار بەویستی خۆی چەندین ئامڕاز‌و شێواز بۆ بەدیهێنانی بەڵێنی‌و، راپەڕاندنی ئیرادەی‌و، پاراستنی شوێنكەوتوانی‌و، بەزاندنی دوژمنانی، بەكار دێنێت. باوەڕدارانیش تەنها ئەوەندەیان لەسەرە، كە لە فەرمانی خودا دڵنیا بن‌و كاروباریان بەخودا بسپێرن‌و بەچاكییش پشتی پێ‌ببەستن‌و، ئەو ئامڕاز‌و هۆكارە ماددییانەش بەكاربێنن كە سەركەوتنیان بەسەر كافراندا بۆ بەدیی دێنن.
7- مرۆڤەكان پلان‌و رێكخستن‌و لێكۆڵینەوەو نەخشەكێشانیان هەرچەندبێك‌و هەرچۆنێك بێت ئەوا لەبەردەم نەخشەو تەقدیر‌و تەگبیری خوادا ون دەبن‌و دەپووكێنەوەو تۆزقاڵێك جێ‌ی بەراورد‌و باسكردنیش نیین.
8- بێگومان مرۆڤەكان گەلێك جار لە ئاست ئەنجام دانی كارێك‌و، لە بەرگریكردن لە كەسێك‌و لە سەرخستنیدا دەستەوسان دەبن، بەڵام ئەگەر خودا بەرگری لەو كەسە بكات‌و سەرخەری بێت، ئەوا بێگومان ئەو كەسە بەهێز‌و سەركەوتوو دەبێت، چونكە خودا نە لە زەوی‌و نە لە ئاسمانیشدا هیچ شتێكی لەدەست دەرناچێت.
9- خودا لە ئاسمانەكان‌و لە زەویشدا چەندین سەربازی پەنهانی‌و نەبینراوی هەیە‌و، تەنها خۆی نەبێت هیچ كەسێك سەربازەكانی ناناسێت.. لەوانەشە بە خەیاڵی هیچ مرۆڤێكدا نەیەت كەسەربازێك بێت‌و كارێك ئەنجام بدات، بەڵام خودا بە خواستی خۆی ئەو سەربازانە بەیدەست (تسخیر) دەكات بۆ هەركارێك كە خۆی بیەوێت.
10- خودا لەگەڵا شوێنكەوتوان‌و پشتیوانانی خۆیدایە لە یەكەمین چركەساتەكانی ژیانیانەوە، تەنانەت لەو كاتەوەی لە سكی دایكانیاندان، هەر خوداش كۆسپەكانیان بۆ لادەبات‌و رێگەیان بۆ ئاسان دەكات‌و لە مەترسی یەكان رزگاریان دەكات.. ئەمەش كارایییەكی گەورەیی لەسەر ژیانی ئەو پشتیوانانە‌و لەسەر جیهاد‌و هەڵوێستەكانیان هەیە.
11- ماڵی فیرعەونی ستەمكار كە ئیدیعای خوایەتی‌و پەروەردگارێتیی بۆ خۆی دەكرد لە ناوەوە بەزێنرابوو، چونكە هاوسەرەكەی كە بەڕواڵەت نزیكترین كەسی بوو باوەڕی بە فیرعەون نەدەهێنا‌و تەنها باوەڕی بە خودای تاك‌و تەنیا‌و بێ‌هاوەڵا هێنابوو، خوداش فەرمانی بە دڵی ئەو ژنە كردبوو كە منداڵە شیرەخۆرەكە(موسا)ی خۆش بوێت‌و ئەركی بەخێوكردنی لەخۆ بگرێت وبەرگریی لێبكات. فیرعەونیش لە ئاست ئەم فەرمانەدا شكست‌و دەستەوسان بوو‌و بە داواكارییەكانی ژنەكەی قایل بوو.
12- خودا فڕوفێڵی فیرعەونی پووچەڵا كردۆتەوەو وای لێكردووە چەند هەڵس‌وكەوتێكی وەها بنوێنێت كە لە بێ‌ئاگاییدا بووە، بۆ نموونە قایل دەبێت بەوەی كە منداڵە شیرەخۆرەكە لەلای خۆی بژی‌و لە كۆشكەكەیدا گەشە بكات‌و، هەر خۆیشی ئەركی بەخێوكردن‌و چاودێری‌و خەرجییەكانی لە ئەستۆ بگرێت، تاكو لە دواییشدا لەسەر دەستی ئەو منداڵە لەنێو بچێت.
13- خودا قەرەبوو بۆ بەندەچاكەكانی (كە كەس‌و كاریان لەدەست دەدەن) بەوە دەكاتەوە كە خەڵكی تریان پێ‌دەبەخشێت‌و بەهۆی ئەو خەڵكەشەوە نیعمەتی خۆییان پێ‌ دەگەیەنێت، ئەوەتا موسای منداڵی شیرەخۆرە كاتێك بۆ ماوەیەك ئامێز‌و خۆشەویستیی دایكیی لەدەست دەچێت، خودا بەوە قەرەبووی بۆ دەكاتەوە كە خۆشەویستی یەكی لەلایەن خۆیەوە پێ‌دەگەیەنێت: [...  ﭨ   ﭩ  ﭪ  ﭫ... ﭯ  گه:].
14- بێگومان پەروەردەی پیاوانە لەڕێ‌ی خۆشگوزەرانی‌و نازداری‌و جێ‌ی گەرم‌و نەرمەوە نییە، بەڵكو لەڕێ‌ی میحنەت‌و بارتەنگی‌و رژدی‌و سووربوونەوەیە.. سەرنج بدە ئەوە موسای منداڵا فڕێ‌ دەدرێتە سندووقەكەوەو، سندووقەكەش هەڵدەدرێتە نێو دەریاكەوە، دەریاش دەیگەیەنێتە بەردەمی كۆشكی فیرعەون‌و وەك دیارییەك پێشكەشی دەكات بە دوژمنە سەرسەختەكەی، بەڵام خودا دەیپارێزێت.
15- بێگومان خودا پشتیوانان‌و خۆشەویستانی تاقیدەكاتەوەو تووشی ناڕەحەتی‌و مەینەتییان دەكات، خۆ ئەگەر ئەوان تووشی ئەم حاڵەتانە ببن ئەوە نابێتە بەڵگە لەسەر ئەوەی، كە خودا ئەوانی خۆش ناوێت، یان لێیان رازی نیە، چونكە تاقیكردنەوە بۆ تۆكمەكردنی دەروونەكان‌و قووڵا كردنەوەی باوەڕ‌و بەرزكردنەوەی پلەوپایەكانە.
16- هەردوو لێوی موسای منداڵی شیرەخۆر كە هیچ مەمكێكی دایەنەكانی نەگرتووە، تەنها مەمكی دایكی نەبێت، وەڵامێكی تێر‌و تەسەلە بۆ بێ‌ئیمان‌و ماددەپەرستەكان كە نكووڵی لەجیهانی غەیب‌و نادیار‌و بواری رۆح دەكەن‌و، تەنها مرۆڤ بە خاوەن‌و خوڵقێنەری عەقڵا‌و خواست‌و هوشیاری‌و ژیان دادەنێت.
17- خودا وادەی بەڵێن لەسەر دراوی خۆی ناشكێنێت، ئەوەبوو بەڵێنی بەدایكی موسادا كە بەساغ‌و سەلامەتی كۆرپەكەی بۆ دەگەڕێنێتەوە، بە شێوازێكیش بۆی گەڕاندەوە كە بە هزری هیچ كەسێكدا نایەت.
18- فیرعەون كە كرێ‌ی داوە بە دایكی موسا لەبەرامبەر شیرپێ‌دانی كۆرپەكەدا‌و، دایكی موساش كە كرێ‌ی لە فیرعەون وەرگرتووە بەڵگەیەكی ترە لەسەر رێزلێنانی خودا لەو ژنە‌و لەسەر نیعمەت پێ‌دانیشی، هەروەها بەنموونەیەكیش دادەنرێت بۆ هەركەسێك كە ئەركێك جێبەجێ‌ بكات‌و كرێ‌ی خۆی وەك مافێكی رەوا لەسەری وەربگرێت.
19- پێویست بوون(وجوب)ی بەكارهێنانی باشترین‌و سەركەوتووترین ئامرازی بەشەری بۆ نەخشەكێشان، هەروەها پێویست بوونی وریایی‌و بێداری‌و، شاردنەوەی نهێنییەكان لە دوژمنان‌و، زیرەكی‌و چەلەنگی‌و هەڵس‌وكەوتی باش لەگەڵیاندا، وەك چۆن لە هەڵوێستی خوشكەكەی موسادا رەنگی داوەتەوە.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز