سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
هێزی كەسێتی...لهقورئاندا
نووسينى/سهروهر حسن/نووسينگهى تهفسير///زانایانی (پرۆگرامسازی زمانیانەی دەماری) دووپاتیدەكەنەوە كە گرنگترین خاڵ لە هێزی كەسێتیدا بریتیە لە نەترسان، یان ئەوەی پێیدەڵێن متمانە بەخۆبوون، بەڵام چۆن دەتوانرێت كەسێتیەكی نەترس بەدەست بێت؟
زانایان وا دادەنێن باشترین ڕێگای لەناوبردنی ترس ڕووبەڕووبوونەوەی خودی ترسێنەرەكەیە. مرۆڤێك ناتوانێت بەهێزبێت ئەگەر دیاردەی ترسی خۆی چارەسەر نەكرد، كێشە ئەوەیە ڕووبەڕووبوونەوە بڕێك هێزی دەوێت، كەواتە كردارەكە پێچەوانەییە.
هەروەها زانایان جەخت دەكەنەوە كەسەكە بە دیمەنێكی متمانەبەخۆبوو دەركەوێت و هیچ خەم و پەژارە و لاوازی دەرنەخات، چونكە دەركەوتن بە دیمەنی مرۆڤی خەمخۆرەوە وادەكات دەوروبەر وەك كەسێكی لاواز بیبینن.
ئەمەیە زانایان دەیڵێن، بەڵام من وەك باوەڕدارێك هەمیشە دەگەڕێمەوە بۆ كتێبی خوا، زۆرن ئەو ئایەتانەی دەربارەی ترس دەدوێن، دووپاتكردنەوە لەخوای پەروەردگارەوە دەبینین بەوەی باوەڕدار هەرگیز ناترسێت تەنها لە بەدیهێنەری نەبێت. پەروەردگار دەفەرموێت:{أَلَا إِنَّ أَوْلِيَاءَ اللَّهِ لَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (62) الَّذِينَ آمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ (63) لَهُمُ الْبُشْرَى فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ لَا تَبْدِيلَ لِكَلِمَاتِ اللَّهِ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (64)} [يونس] واتە: ئاگاداربن كە بەڕاستی چاكان و خۆشەویستانی خوا نە ترس و بیم ڕوویان تێدەكات، نە خەم و پەژارە و دڵتەنگی دایاندەگرێت. (ئەو بەختەوەرانە) ئەو كەسانەن كە باوەڕی بەتین و دامەزراو و پڕ سۆزیان هێناوە بە پەروەردگاریان و خۆشیان دەپارێزن لە خەشم و قینی خوا. هەر بۆ ئەوانە مژدەی (كامەرانی و بەختەوەری) لە ژیانی دونیا و لە قیامەتیشدا، بێگومان ئەو بەڵێنانەی خوا هەر دێنەدی و هیچ گۆڕانێكیان بەسەردا نایەت، ئا ئەوەیە سەرفرازی و كامەرانی گەورە و مەزن.
پرسیار لێرەدا ئەمەیە: بۆچی خوای گەورە لەبارەی ترسەوە بە سیغەی ناو (إِسم) دەدوێت (لاخَوفٌ عَڵیهِم)، لەكاتێكدا دەربارەی خەم (حُزن) بە سیغەی كردار (فِعل) دەدوێت (ۆلاهُم ێحزَنُون)؟ با لەمە ڕابمێنین:
- ترس پەرچەكردارێكی نەستە (لاشعوری) و لە كۆنترۆڵی مرۆڤدا نییە. سەرجەم زیندەوەران دەترسن، لەبەرئەوەیە بە چاوگ (مصدر) هاتووە (خَوف)، ئەمە لەكاتێكدا خەم ڕەفتارێكی هەستی و ئیرادییە، دەكرێت لەهەمان بارودۆخدا مرۆڤێك خەمبار بێت ویەكێكی تر خەمبار نەبێت، لەبەرئەوەیە بە كردار (فِعل) هاتووە (ێحزَنُون).
- ئەو شوێنەوار و ئاكامانەی لە ترسەوە بەرهەم دێن گەورەترن لەوانەی خەم و خەفەت دەبنە هۆكاریان، لەبەرئەوەیە لە ئایەتەكەدا خوای گەورە باسی (ترس)ی لە پێش باسی (خەم)ەوە هێناوە.
- سەرچاوەی ترس دەرەكیە، لەبەرئەوەیە وشەی (عَڵیهِم) هاتووە بۆ گوزارشتكردن لە ژینگەی دەرەكی مرۆڤ، لەكاتێكدا كە (خەم) لەناخی مرۆڤەوەیە، لەبەرئەوەیە وشەی (هُم) لەپێش كردارەكەوە هاتووە.
- لا خَوفٌ.... عَڵیهِم: سەرەتا ترس (خَوف) ئەنجا لەسەریان (عَڵیهِم). وەك بەڵگە لەسەر خێرایی هەستكردن بە ترس، كە چەند بەشێكی چركەیەك دەخایەنێت، واتە ترس كارێكی كتوپڕە، هەر ئەوەشە زانست سەلماندوویەتی.
- ۆلاهُم... ێحزَنُون: (هُم) پاشان وشەی خەم و بێتاقەتی، وەك بەڵگە لەسەر ئەوە كە مرۆڤ خۆیەتی خەم دەخوات، ئەوەش كاتێكی دەوێت كە ڕەنگە چەند كاتژمێرێك بخایەنێت، واتە خەم و بێتاقەتی كتوپڕ نییە.
- ترس لە ئایندەیە و خەمیش بۆ شتێكە ڕابوردبێت یان لە ساتی تێدا ژیاندا بێت، ئایندە نادیارە و ڕابردووش ئاشكرایە، مرۆڤ بایەخ بە زانینی ئایندە دەدات پتر لە ڕابردوو، لەبەرئەوەیە سەرەتا باسی ترس هاتووە تاكو باوەڕدار دڵنیا بێت لە ئایندەی، پاشان باسی خەم تاكو باوەڕدار دڵنیابێت لە ڕابردوو و ئێستای، واتە سەرجەم كاتەكانی گرتووەتەوە!
لەبەرئەوەیە هەركات ترس و خەم لە قورئاندا باس كراون، ترس پێش خەم كەوتووە، تەنانەت ترس (خَوف) لە قورئاندا پتر لە خەم (حُزن) دووپات بووەتەوە.
ئەو باوەڕدارەی خۆی لەسەر ترس لە خوای پەروەردگار ڕادەهێنێت، لەهیچ شتێكی تر ناترسێت... ئەگەر دەتەوێت هەر ترسێك لەناو ببەیت چەند گەورەش بێت، مەزنی پەروەردگار بێنە بیرت و بیر لە هێز و گەورەیی بكەرەوە و بەراوردی بكە بە هێزی ئەو كەسەی لێی دەترسیت، تاكو بۆت ڕوون بێتەوە كە هەموو دونیا لەبەردەم توانا و دەسەڵاتی خوای پەروەردگاردا یەكسانە بە هیچ. ئەم بڕوایە وەها لە مرۆڤ دەكات بەتواناتر بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و دوورخستنەوەی ترسەكان.
زانایانی (پرۆگرامسازی زمانیانەی دەماری) دەڵێن: ڕێگایەكی گرنگ هەیە بۆ دەستخستنی كەسێتیەكی بەهێز لەمیانەی تێڕامان و بیركردنەوە و حەوانەوەوە. دەتوانیت دانیشیت و هێوربیتەوە و سەرەنجامەكانی ئەو ترسە بێنیتە یاد كە گرفتاریتی، لەهەمبەر ئەوەشدا سوودەكانی هێزی كەسێتی و نەترسان بێنەیاد، ئەمەیە وەها لە ئەقڵی پەنهان دەكات زیاتر ئارەزووی نەترسان بكات، پاشان هەست بە بەهێزی دەكەیت بەبێ ئەوەی دواتر هیچ كۆششێك بكەیت.
هەر ئەوەیە ئایەتە پیرۆزەكە كردوویەتی، دەربارەی پێویستی نەترسان دواوە، ڕێگای ئەو كارەی پێداوین لەمیانەی پارێزكاریەوە، لەدوای ئەوە ئاكامەكانیی بۆ وێنا كردوین: واتە كۆمەڵێك چارەسەری زانستی هەیە بۆ لەناوبردنی ترس كە قورئانی پیرۆز پێشكەشیان دەكات. تۆ كاتێك دەبیتە كەسێكی پارێزكار، ئەمە واتە پەیوەندیت بە پەروەردگارەوە باش و نایابە، لەبەرئەوە هێزەكە بەدەستدێنیت و لە هێزی پەروەردگارەوە وەریدەگریت.

