سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
بەسەرهاتی ئیمامی شافیعی لەگەڵ ناحەزانی (بهشى دووهم) چيرۆك
نووسينى/هارون نوح طه/كتێبخانهى محوى///* پرسیاری پێنجەم: ئیمامێكە نوێژ لە ناو مزگەوت دەكات چوار نەفەری لەگەڵ دایە. پیاوێك دێتە ژوورێ لە لای ڕاستەی ئیمام نوێژ دەكات، كە ئیمام سەلامی ڕاستەی دایەوە پیاوەكەی لای ڕاستی بینی كوشتن لە سەر ئیمام واجب دەبێو
داركاری كردنیش لەسەر چوار نەفەرەكە واجب دەبێ، هەروها واجب دەبێ ئەم مزگەوتەبڕوخێندرێت؟
وەڵامی پرسیاری پێنجەم: ئەم پیاوەی كە هاتە ژوورێ ژنێكی هەبوو پیاوەكە سەفەری كردووە ژنەكەی بەجێ هێشتووە لە ماڵی برایەكەی ئیمامەكە ئەم برایەی كوشتوە وە ووتویەتی ئەم ژنەش خێزانی كوژراوەكەیە یەكسەر ئیمامەكە لە خۆی مارە دەكات. ئەم چوار نوێژ خوێنانەش شاهیدیان بۆ داوە. ئەم مزگەوتەش ماڵی كوژراوەكەیە ئیمامەكە بۆخۆی كردۆتە مزگەوت دەبێ بڕوخێندرێ.
* پرسیاری شەشەم: چ دەڵێی سەبارەت بە خزمەتكارێك (كۆیلە) كە ڕابكات لە دەست گەورەكەی ئینجا گەورەكەی بڵێ ئەم خزمەتكارەم ئازاد بێ ئەگەر نان بخۆم هەتا نەیدۆزمەوە چۆن ئەم تێكەولێكە چارەسەر دەكەیت؟
وەڵامی پرسیاری شەشەم: خزمەتكارەكە بە دیاری دەداتە یەكێ لە منداڵەكانی خۆی ئینجا نان دەخوات پاشان لێی وەردەگرێتەوە.
* پرسیاری حەوتەم: دوو ژن گەیشتنە دوو منداڵ ژنەكان ووتیان سەلامتان لێ بێت ئەی كوڕەكانمان ئەی مێردەكانمان ئەی كوڕی مێردەكانمان؟
وەڵامی پرسیاری حەوتەم: ئەم دوو منداڵە كوڕی ئەم دوو ژنە بوون هەریەكێ لەم دوو ژنە خۆیان مارە بڕیوە لە كوڕی ئەوی تر كەواتە هەردوو منداڵەكە كوڕیاننو مێردیاننو كوڕی مێردیانە.
* پرسیاری هەشتەم: پیاوێك پیاڵەیەك ئاوی هێنا بۆ ئەوەی بیخواتەوە نیوەی خواردەوە حەلال بوو نیوەكەی تریش حەرام بوو؟
وەڵامی پرسیاری هەشتەم: ئەم پیاوە نیوەی بە پاكی خواردۆتەوە ئەوە حەلالە لە ناو نیوەكەی تریش خوێن لە لووتی هاتۆتە خوارێ كەوتۆتە ناو ئاوەكەی ماوە ئەوە لەسەری حەرام دەبێ.
* پرسیاری نۆیەم: پیاوێك كیسەیەكی پڕی دایە خێزانەكەی كە سەرەكەی بەسترابوو پێی ووت: دەبێ بەتاڵی بكەیت بەمەرجێ سەرەكەی نەكەیتەوە وە مۆرەكەی نەشكێنی وە كیسەكەش نەدڕێنی.... ئەگەر یەكێك لە وانە بكەیت تەڵاقت كەوتبێ؟
وەڵامی پرسیاری نۆیەم: ئەم كیسەیە پڕە لە شەكر یان لە خوێ ژنەكە تەنها ئەوەندە دەتوانی ئەم كیسەیە لە ناو ئاو دابنێ تاكو ئەوەی لە ناویەتی بتوێتەوە ئەو كاتە تەڵاقی ناكەوێ.
* پرسیاری دەیەم: ژنو پیاوێك دوو منداڵیان بینی لە ڕیگادا هەردووكیان ماچ كردن كە لێیان پرسین پیاوەكە ووتی: باوكم باپیری هەردووكیانە برام مامیانە خێزانم ژنی باوكیانە ژنەكەش ووتی: دایكم داپیریانە خوشكم پوریانە؟
وەڵامی پرسیاری دەیەم: ئەم پیاوە باوكی منداڵەكانە ئەم ژنەش دایكیانە.
* پرسیاری یانزەهەم: دوو پیاو لە سەربانی ماڵێك بوون یەكیان كەوتە خوارێ مرد. لە سەر ئەوەكەی تر حەرام بوو ژنی مردووەكە؟
وەڵامی پرسیاری یانزەهەم: ئەوەی كە كەوتە خوارێ مرد ئەوە كچی خۆی مارە كردبوو لە خزمەتكاری خۆی كە پیاوەكە مرد (باوكی كچەكە) ئەم كچە ئەبێتە موڵكی ئەم كۆیلە كە مێردی بوو ئینجا لە سەری حەرام دەبێ.
لێرەدا هارون الرشید نەی توانی ئەم ئازایەتیەی شافیعی لە وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە بشارێتەوە پێی ووت: ئەی كوڕی عبد مناف بە ڕاستی ڕوونت كردەوە زانیت ڕەوانبێژیت كرد مانات لێك دایەوە بە ڕەوانی زانیت.
ئەم ووشانە دەست خۆشی لێ كردنی هارون الرشیدی لێ دەڕوانرێ بۆیە ئیمامی شافیعی فەرموی: خوا تەمەنی أمیری ئیمانداران درێژ بكات، بەڵام ئەگەر ئێوە مۆڵەت بفەرموون منیش پرسیارێك ئاراستەی ئەم زانایانە دەكەم. ئەگەر زانیان سوپاس بۆ خوا، ئەگەر نەیانزانی داوا لە أمیری ئیمانداران دەكەم كە ڕزگارم بكات لە شەڕی ئەوانە. هارون ووتی: فەرموو بۆت هەیە پرسیار بكەیت ئەوەی حەز دەكەیت ئەی شافیعی.
ئیمامی شافیعی بەرامبەریان وەستا فەرمووی: پیاوێك مردووە (600) درهەمی لە دوای خۆی بەجێ هێشتووە. خوشكەكەی هیچی لەم میراتە بەبەر ناكەوێ تەنها درهەمێك نەبێ. شێوازی دابەش كردنی ئەم میراتە چۆنە؟
- زانەیەكان سەیری یەكتریان كرد نەیان توانی وەڵام بدەنەوە، هەریەكەو لەلای خۆی عەرەقی لێ دەباری لە شەرمان لە بەرامبەر خەلیفە ڕەشید، هەر ناوچاوانیان ووشك دەكردەوە. خەلیفە ووتی: بۆ بێ دەنگ بوون وەڵام بدەنەوە، پاشان ڕووی كردە شافیعی ووتی: ئەی شافیعی خۆت وەڵام بدەوەو پێیان بڵێ.
شافیعی فەرموی: ئەم پیاوە دوو كچی هەیە. لەگەڵا دایكێكو خێزانێك هەروەها دوازدە برای هەیە لەگەڵا یەك خوشك. دوو كچەكە دوو لەسەر سێ (2/3) دەبەن كە (400) درهەمە، دایك یەك لەسەر شەش دەبات كە سەد (100) درهەمە، خێزانەكە یەك لەسەر هەشت دەبات كە (75) درهەمە، دوانزە برایەكان (24) درهەم دەبەن، تەنها یەك درهەم دەمێنێ ئەویش بۆ خوشكەكەیە.
هارون الرشید پێكەنی ووتی: یاخوا نموونەی تۆ هەر زیاد بێ لە خانەوادەی من. بۆیە دوو سەد (200) درهەمی پێ بەخشی، شافیعی هەمووی دابەشی سەر خزمەتكارەكانی كۆشكی ڕەشید كردو لەگەڵا خزمە هەژارەكانی( ).
لە كۆتایی دا دەپاڕێمەوە لە خوای پەروەردگار كەوا لە گوناهو تاوانەكانمان خۆش بێت لە ڕۆژی دوایی حەشرمان بكات لەگەڵا پێغەمبەرانو پیاو چاكان. وە سوود بگەیەنێ بە موسڵمانان بە خوێندنەوەی ئەم كتێبە، ێمین وێخرُ دعوانا انِ الحمدُ للهِ رَبّ العالمین.

