سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سه‌رپێچیه‌کانى نوێژخوێنان له پۆشاکدا .. بابه‌تێکى گرنگ:
وه‌رگێڕانى : ناصح ئیبراهیم سازانى / پێشه‌وا شه‌وکانى له (نيل الأوطار)دا هێناویه‌تى له ژێر ناونیشانى: (بابه‌تى بوونى به‌کارهێنانى که‌مێک له‌وانه بۆ ئالآو په‌رچه‌م و پینه‌کردن) به به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رموده: له (عومه‌ر)ه‌وه رازى خواى لێ بێ هاتووه ده‌فه‌رموێت: (نَهَى عَنْ لَبُوسِ الْحَڕيڕ إِلاَّ هَكَذَا, وَرَفَعَ لَنَا رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم إِصْبَعَيْهِ الْوُسْطَى وَالسَّبَّابَةَ وَضَمَّهُمَا) . واته: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) له‌به‌رکردنى پۆشاکى ئاوریشمى لێ قه‌ده‌غه‌کردین ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت, په‌نجه‌ى ناوه‌ڕاست و شایه‌تمانى به‌رزکرده‌وه‌و نوساندنى پێکه‌وه.له وته‌یه‌کى تردا هاتووه. پێغه‌مبه‌رى (خوا صلى الله علیه وسلم) له‌به‌رکردنى پۆشاکى ئاوریشمى لێ قه‌ده‌غه‌کردین ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ى جێگه‌ى دوو په‌نجه یا سیان یان چوار په‌نجه نه‌بێت . ئیمام (ئه‌حمه‌د) و (ئه‌بو داود) ئه‌مه‌شیان بۆ زیاد کردووه: ئاماژه‌ى به ده‌ستى کرد.پێشه‌وا (شه‌وکانى) ده‌ڵێ: ئه‌م فه‌رموده به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌ندازه‌ى چوار په‌نجه پۆشاکى ئاوریشم حه‌لآڵه وه‌ک چنین به‌بێ جیاوازى له نێوان ئه‌وه‌ى تێکه‌ڵه له‌گه‌ڵ پۆشاکه‌که یان رێسراوه یا به‌درومان دوریبێتیانه‌وه پێیه‌وه, وه زیاتر له چوار په‌نجه پۆشاکى ئاوریشم حه‌رامه, هه‌روه‌ها ئاڵتون له‌پێش تره که حه‌رام بێت, ئه‌مه‌ش ره‌ئی مه‌زهه‌بی جمهوره . هه‌روه‌ها له‌کاتى نه‌خۆشی و حاڵه‌تى زه‌روریدا هاتووه که روخسه‌ت هه‌یه پۆشاکى ئاوریشم له‌به‌ر بکرێت.له (ئه‌نه‌س)ه‌وه ره‌زاى خواى لێ بێ هاتووه ده‌ڵێت: (أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ رَخَّصَ لِعَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ عَوْفٍ وَالزُّبَيْڕ فِي قَمِيصٍ مِنْ حَڕيرٍ مِنْ حِكَّةٍ كَانَتْ بِهِمَا) . واته: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) رێی دابوو به (عبدالرحمان کوڕی عه‌وف) و (زوبه‌یر) که پۆشاکى ئاوریشم له‌به‌ر بکه‌ن چونکه جه‌سته‌یان ده‌خورا.له ریوایه‌تى پێشه‌وا (مسلم)دا به‌م شێوه‌یه هاتووه: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) رێی دابوو به (کوڕی عه‌وف) و (زوبه‌یر) پۆشاکى ئاوریشم له‌به‌ر بکه‌ن چونکه شه‌کواى حاڵى خۆیان کرد که ئه‌سپێیان هه‌یه .

