سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕێگه به‌ره‌و شاره‌زا بوون
نوسینى : اکرم ره‌زا.....و ه‌رگێرانی: چیا عه‌بدوڵا..........خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ [قَالَ لَهُ مُوسَى هَلْ أَتَّبِعُكَ عَلَى أَنْ تُعَلِّمَنِ مِمَّا عُلِّمْتَ رُشْداً قَالَ إِنَّكَ لَنْ تَسْتَطِيعَ مَعِيَ صَبْراً وَكَيْفَ تَصْبِرُ عَلَى مَا لَمْ تُحِطْ بِهِ خُبْراً قَالَ سَتَجِدُنِي إِنْ شَاءَ اللَّهُ صَابِراً وَلا أَعْصِي لَكَ أَمْراً قَالَ فَإِنِ اتَّبَعْتَنِي فَلا تَسْأَلْنِي عَنْ شَيْءٍ حَتَّى أُحْدِثَ لَكَ مِنْهُ ذِكْراً فَانْطَلَقَا حَتَّى إِذَا رَكِبَا فِي السَّفِينَةِ خَرَقَهَا قَالَ أَخَرَقْتَهَا لِتُغْڕقَ أَهْلَهَا لَقَدْ جِئْتَ شَيْئاً إِمْراً] (الكهف66-71) واته (موسى پێى ووت: ئایا مۆڵه‌تم ده‌ده‌ى که‌شوێنت بکه‌وم تا له‌و زانستى و زانیاریه‌ى پێت به‌خشراوه منیش به‌هره‌داربکه‌یت ، زاناکه وتى: تۆ هه‌رگیز نا‌توانیت له‌گه‌ڵ مندا خۆڕاگربیت و بێده‌نگ بیت به‌رامبه‌ر کردارم ، جا چۆن خۆ ده‌گرى له‌به‌رامبه‌ر شتێکه‌وه که هه‌واڵت لێى نىیه ، موسى وتى: ده‌مبینى ئه‌گه‌ر خوا ویستى له‌سه‌ربێت خۆڕاگر ده‌بم و له‌هیچ فه‌رمانێکت ده‌رناچم ، زاناکه وتى: ئه‌گه‌ر شوێنم که‌وتى پرسیارم له‌هیچ شتێک لێمه‌که هه‌تا خۆم له‌نهێنىیه‌که‌ى ئاگادارت ده‌که‌م ، ئه‌وسا پێکه‌وه ده‌رچوون و سوارى که‌شتىیه‌که بوون ، زاناکه ده‌ستى کرد به‌کونکردن و عه‌یبدارکردنى ، موسى خۆى پێ نه‌گیراو ووتى: باشه ئاخر ئه‌وه تۆ ئه‌م که‌شتىیه کون ده‌که‌ى ، ده‌ته‌وێ هه‌رچى سه‌رنشینه‌کانى هه‌یه نوقمى بکه‌ى به‌ڕاستى کارێکى ناشایسته ده‌که‌یت ... ) ئه‌مه پێغه‌مبه‌رێکه له‌لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه فێر ده‌کرێت که هه‌ر کاتێک بیستى که زانیاریه‌ک هه‌یه له‌شوێنێک خێرا به‌ره‌و پیرى بچێت ، به‌ڵێ ده‌یه‌وێت لێزان بێت له‌وه‌ى که ده‌یزانیت ، هیچ ڕێگه‌یه‌ک نىیه بۆ ده‌رچوون له‌هیوایه‌ته‌وه به‌ره‌و لێزانى ته‌نها فێربون نه‌بێت.
روجر بیکون:
ده‌زانیت دوو که‌س ناوه‌کانیان چونیه‌کن و هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى یه‌ک قوتابخانه‌شن ئه‌وانیش: (روجر بيكون) و (فرنسيس بيكون) دووه‌م ناویان به‌ناوبانگتر بووه له یه‌که‌م ، به‌لآم (روجر بيكون) که له‌ساڵى (1219)ى زاینى له‌دایک بووه جیهانى گۆڕى له‌بازنه‌ى بیرکردنه‌وه‌و قسه‌کردنه‌وه بۆ بازنه‌ى تاقیکردنه‌وه‌و ئه‌زموون ، ئه‌وروپا له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌سه‌ده‌کانى ناوه‌ڕاست ئه‌و سه‌ده‌یه‌ى ناو ده‌برد که‌پشتى به‌ستبوو به فه‌لسه‌فه‌ى ڕۆمان و ئیغریقىیه‌کان که به‌زانستى سروشتى ناسرابوو ، وه ئه‌م زانسته به‌ند بوو به‌بیرکردنه‌وه‌و ووردبوونه‌وه ، کاره‌ساته‌که له‌وه‌دابوو که که‌نیسه هه‌ر بینشێکى قبوڵ کردایه ده‌بووه ڕاست و موناقه‌شه‌ى نه‌ده‌کرا ، ئه‌م (قسيس)ه له‌ناو کڵێسه‌دا هات ده‌ستى کرد به‌دانانى چه‌ند بناغه‌و مه‌بده‌ئێک که له‌دوایىدا به (ثڕؤطرام)ى ئه‌زموونى و پڕۆگرامى زانستى ناسرا ، که‌نیسه له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند په‌ڕتوکێکى دیارى کراوى ده‌دا به‌که‌سه‌کانى بیخوێننه‌وه ، وه لیستێکى تر‌ى دانابوو بۆ ئه‌و کتێبانه‌ى که حه‌رامى کردبوو ناوى نابوو (ليستى ڕةش) ته‌نهاش له‌به‌رئه‌وه ئه‌م کتێبانه حه‌رام کرابوون ، چونکه له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه‌کانى که‌نیسه‌دا نه‌ده‌گونجا ، ئێسته ده‌پرسم ئایا ئه‌گه‌ر (روجر بيكون) هه‌روه‌ک خه‌ڵکانى تر به‌رده‌وام بوایه له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى ئه‌و فه‌رمانانه‌ى که له‌که‌نیسه‌وه به‌سه‌رىدا ده‌درا ، ئایا ڕۆژئاوا به‌ئاگا ده‌هاته‌وه له‌سه‌ده تاریکه‌کانىدا ؟.
(روجر بيكون) ده‌رچوو بۆئه‌وه‌ى به‌بیرى سه‌رده‌مه‌که‌ى ئاشنابێت ، بینى له‌ته‌ک ئه‌م ژیاره‌ى خۆیه‌وه ژیارێکى جوان و ڕۆشن هه‌یه که ئه‌ویش ژیارى ئیسلامىیه ، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ده‌ى حه‌وته‌مى کۆچىیه‌وه ده‌ستى کرد به‌لێکۆڵینه‌وه ، له‌په‌ڕتوکه‌کانىدا ئاسه‌وارى زانست وه‌رگرتنى به‌ده‌ر ده‌که‌وێت ، که‌چۆن له (أبن هيثم و كندى و حنين بن اسحاق و بطروحي و فلكي و .. هتد) زانیارى گواستۆته‌وه ، خۆى باسى ده‌کات و ده‌ڵێت: زیاتر له‌هه‌زار جونه‌یهم به‌خه‌رج داوه له‌په‌ڕتوک و خشته‌و ئامێرى تاقىکارى ، وه له‌ته‌مه‌نىدا کاتێکى زۆرى به‌خه‌رج داوه بۆ فێربوونى زمان و بیرکارى و هتد ، ئایا (بيكؤن) و به‌ڵکو به‌ده‌یه‌هاى وه‌کو ئه‌و چیان ده‌وێت بیڵێن؟! ، شافعى و جان جاک ڕۆسۆو مۆشیکۆ خاوه‌نى په‌ڕتوکى (روح القوانين) و ئیبن قیم و ئیبن کپیر ده‌یانه‌وێت چیمان پێبڵێن؟ ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بڵێن: بۆئه‌وه‌ى به سه‌رکه‌وتوویى بگه‌یته ئامانجه‌که‌ت ، بۆئه‌وه‌ى پسپۆڕبیت و له‌پسپۆڕیه‌که‌تدا سه‌رکه‌وتووبیت پێویستیت به لێزانى هه‌یه له‌و بواره‌دا که دیاریت کردوه ، تاکه ڕێگه‌ش بۆ لێزانى فێربوونه.
قورئانى پیرۆزیش شوێنى شیاوى بۆ فێربوون دیارى کردووه ، چونکه ڕێگه‌ى ناسینى خواى گه‌وره‌یه [شَهِدَ اللَّهُ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلَّا هُوَ وَالْمَلائِكَةُ وَأُولُو الْعِلْمِ قَائِماً بِالْقِسْطِ] (آل عمران: من الآية18) واته: خواى گه‌وره له‌ڕێگه‌ى دروستکراوه‌کانىیه‌وه که هه‌موو نیشانه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌نوێنن خۆى شایه‌تى ده‌دات و ده‌رى خستووه که‌جگه له‌و خوایه‌کى تر نىیه ، هه‌روه‌ها فریشته‌کان ، هه‌روه‌ها ئه‌و زانستخوازانه‌ى که هه‌ریه‌که‌یان به‌ڕێگه‌یه‌کى ڕاست و دروست ده‌یسه‌لمێنن ... هه‌ر بۆیه‌شه ده‌فه‌رموێت [يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ]ُ (المجادلة: من الآية11) وورد به‌ره‌وه بزانه ئایا ده‌ستمایه‌ى به‌وه‌فا بۆت کامه‌یه ، ئایا زانسته یان پاره‌و سامان؟ (على كوڕى ئةبوتالَيب) ده‌فه‌رموێت: (زانست باشتره له‌پاره ، زانست ده‌تپارێزێت ، به‌لآم ده‌بێ تۆ ببیته پارێزه‌رى ماڵ و پاره) ، قورئانى پیرۆز ژیریمان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه و ده‌فه‌رموێ [قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لا يَعْلَمُونَ] (الزمر: من الآية9) به تاقیکردنه‌وه‌ش ده‌رکه‌وتووه که‌که‌سى سه‌رکه‌وتوو زیاتر زانیارى له‌لایه له‌بواره‌که‌ى خۆىدا ، به‌لآم ئه‌وانه‌ى که به‌هیوایه‌تێک دڵ ئارام بوون ، یان به‌بڕَوانامه‌یه‌کى زانکۆ ، یان وا گومان ده‌به‌ن که خوێندن کاتێکى دیارى کراوى هه‌یه‌و کۆتایى پێدێت و پاشان ده‌بێت ده‌ست بکات به‌پاره کۆکردنه‌وه! (ابن مبارك) ده‌فه‌رموێ: (سه‌رم سوڕده‌مێنێ له‌که‌سێک به‌شوێن زانسته‌وه نىیه ، دڵى به‌چى تر خۆشه و شانازى به‌چىیه‌وه ده‌کات؟! ، ئةبودةردائيش دةفةرموىَ: (مامۆستابه ، یان فێرخوازبه ، یان گوێگربه ، نه‌که‌ى چواره‌م بیت چونکه تیاده‌چیت ..) ، پێغه‌مبه‌ر (ص) هانى قوتابیان ده‌دات که بۆئه‌وه‌ى بگه‌نه به‌هه‌شت ڕێگه‌ى فێربوون و زانست و زانیارى بگرنه‌به‌ر ((من سلك طريقا يلتمس فيه علما ، سهل الله له به طريقا الى الجنة)) رواه مسلم عن ابی هریره ، که‌واته: هه‌نگاوى حه‌وته‌م له‌یاد مه‌که ، که‌یه‌کێکه له هه‌نگاوه‌کانى به‌ڕێوه‌بردنى خود ، ئه‌ویش ( فيَربوون )ه.
ن : اکرم ره‌زا
و : چیا عه‌بدوڵا

