سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چۆن منداڵه‌که‌ت ده‌پارێزیت له زۆر سه‌یرکردنى ته‌له‌فزیۆن؟
هاوژین عزه‌دین....له سه‌رده‌مى ئه‌مڕۆماندا ته‌له‌فزیۆن وه‌کو ئه‌ندامێک له ئه‌ندامانى خێزانى لێهاتوه و که‌سانێکى زۆر خویان به زۆر سه‌یرکردنیه‌وه گرتوه، له‌وانه‌ش منداڵان که زۆربه‌ى کاته‌کانیان له‌به‌رده‌م ته‌له‌فزیۆندا به‌سه‌رده‌به‌ن و زۆربه‌ى جاره‌کانیش دایک و باوکان،
یاخود گه‌وره و په‌روه‌رده‌که‌ره‌کانیان بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه که ئایا ڕێگه‌دان به منداڵ بۆ وه‌ها گیرۆده‌بوونێک به‌م ئامێره‌وه کارێکى باشه، یاخود نا؟ ئایا ئه‌م گیرۆده‌بوون و خوپێوه‌گرتنه له داهاتودا چ سه‌ره‌نجامێکى لێ ده‌که‌وێته‌وه؟ ئایا ده‌شێت رێگه‌دان به‌م زۆر سه‌یرکردنه، باش بێت، ئه‌گه‌ر له‌ژێر چاودێرى گه‌وره‌کاندا بێت؟ له کاتێکدا لاى زۆربه‌ى خێزانه‌کان ئه‌م ئامێره بۆ سه‌رقاڵکردنى منداڵان به‌کارده‌هێنرێت، یاخود بۆ ئه‌وه‌ى مندالآن نه‌چنه ده‌ره‌وه و کۆڵانه‌کان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌ندێک له خێزانه‌کان هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن که ئه‌م ڕه‌فتاره‌ى منداڵه‌کانیان که‌م بکه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه کارێکى گرانه و ماندوبونى ده‌وێت، چونکه منداڵان له زمانى گفتوگۆ و ئامۆژگارى تێناگه‌ن و ناتوانن باش و خراپ جیاوازى بکه‌ن، به‌ڵکو هه‌میشه هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجامدانى ئه‌و کاره‌ى که خۆیان ئاره‌زوى لێ ده‌که‌ن، یاخود ئه‌و کارانه‌ى که له گه‌وره‌کانى ده‌بینن، وه‌کو له کۆنه‌وه وتویانه ...گه‌وره ئاو ده‌ڕێژیِت و بچوک پێى لێ ده‌خشێنێت..، که‌واته ڕێگه‌یه‌کى زۆر ساده و سانا بۆ که‌مکردنه‌وه و نه‌هێشتنى ئه‌م خوگرتنه لاى منداڵان، ئه‌وه‌یه که خۆمان هه‌ڵسین به ئه‌نجامدانى ئه‌و کارانه‌ى که ده‌مانه‌وێت منداڵه‌کانمان ئه‌نجامى بده‌ن. کاتێک ده‌مانه‌وێت منداڵه‌کانمان دور بخه‌ینه‌وه له زۆر سه‌یرکردنى ته‌له‌فزیۆن، پێویست ده‌کات که خۆمان سه‌یرکردنى ته‌له‌فزیۆن که‌م بکه‌ینه‌وه له‌برى سه‌یرکردنى ته‌له‌فزیۆن، با هه‌ڵسین به ئه‌نجامدانى هه‌ندێ کارى گرنگى ناوماڵ، له‌وانه‌شدا داوا له منداڵه‌کانمان بکه‌ین یارمه‌تیمان بده‌ن، مه‌رج نییه منداڵه‌که بزانێت یارمه‌تیت بدات، به‌ڵام لێره‌دا ئه‌و منداڵه له‌برى سه‌یرکردنى تى ڤى فێرى یارمه‌تى ده‌بێت و له هه‌مان کاتدا سه‌رقاڵ ده‌بیت بێ ئه‌وه‌ى بیر له سه‌یرکردنى تیڤى بکاته‌وه، که ئه‌مه ئامانجى سه‌ره‌کییه، یاخود هه‌ڵسین به هه‌رکارێکى تر وه‌کو کتێب خوێندنه‌وه و سه‌ردانیکردنى خزمان و هاوڕێیان له مانه‌شدا ده‌بینین که به شێوه‌یه‌کى ئۆتۆماتیکى منداڵه‌کانمان لاساییمان ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت زۆر بچوکه و تواناى خوێندنه‌وه و کاری تر‌ى نییه، ئه‌وا هه‌ڵسه به کڕینى هه‌ندێک کتێبى سه‌ره‌تایى بۆ فێربوون، یاخود یارمه‌تى منداڵه‌که‌ت بده بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و به‌هره‌ى که تێیدایه له وێنه‌کێشان و سه‌ما و ده‌نگى خۆش و زۆرى تر.
لێکۆڵینه‌وه‌ى زانایان ئه‌وه‌ى ده‌رخستوه که زۆر سه‌یرکردنى تیڤى ده‌بێته هۆى دره‌نگ گه‌شه‌کردنى مێشک و لاوازبوونى وه‌رگرتن و له هه‌مان کاتدا ده‌بێته هۆى ته‌مبه‌ڵى، چونکه ڕاسته‌وخۆ سه‌یرى ئه‌و شتانه ده‌کات که ده‌یه‌وێت و زانیارى ئاماده‌کراو ده‌داته به‌رده‌ستى، له‌برى گه‌ڕان به‌دواى ئه‌و زانیاریانه‌ى که ده‌یه‌وێت ده‌ستى بخات، له کاتێکدا گه‌ڕان به‌دواى ئه‌و بابه‌ت و زانیاریانه‌ى که ده‌یه‌وێت، ده‌بێته هۆى فراوانبوون و به‌هێزبونى مێشک و دروستبوونى بیرۆکه‌ى تازه و نوێ لاى منداڵ. پێویست ده‌کات دایک و باوکان ڕێگه بگرن له منداڵه‌کانیان له سه‌یرکردنى تیڤى له کاتى نانخواردندا، چونکه ئه‌مه ده‌بێته هۆى بێئاگایى منداڵه‌که له‌وه‌ى که چۆن نانه‌که‌ى ده‌خوات و چه‌ندیش ده‌خوات، که ئه‌مه‌ش له داهاتوودا کێشه‌ى قه‌ڵه‌ویى لێ ده‌که‌وێته‌وه.
که‌مکردنه‌وه‌ى ئه‌م خوگرتنه، زیاتر ده‌که‌وێته ئه‌ستۆى دایکان، چونکه باوکان زۆربه‌ى کاته‌کان له ده‌ره‌وه‌ى ماڵ ده‌بن به مه‌به‌ستى په‌یداکردنى بژێوى خێزانه‌کانیان و له هه‌مان کاتیش‌دا وا باوه که منداڵان زیاتر خو به دایکیانه‌وه ده‌گرن و دایکان ساناتر له باوکان ده‌توانن دڵى منداڵه‌کانیان گیرۆده‌ى خۆیان بکه‌ن و گوێڕایه‌ڵییان بکه‌ن بۆ خۆیان.

