سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕه‌وشتی قسه‌کردن
شه‌هلا عه‌بدوڵلآ ـ
١- هه‌وڵ بده به ده‌نگێکی بیستراو قسه بکه‌یت، تا له وته‌کانت تێبگه‌ن، به جۆرێک که ده‌نگیشت هێنده به‌رز نه‌بێت که ده‌وروبه‌رت بێزار بکه‌یت.
٢- سه‌یری ئه‌و که‌سه بکه که قسه‌ی بۆ ده‌که‌یت، نه‌ک سه‌ر دابخه‌یت، یان ئه‌گه‌ر قسه‌ت بۆ کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک ده‌کرد، پێویسته ڕوو له هه‌موویان بکه‌یت و به جۆرێک نه‌بێت که ڕووی ده‌مت ته‌نها له که‌سێک، یان چه‌ند که‌سێک بێت، به‌ڵکو پێویسته وته‌کانت بۆ هه‌موویان بێت.
٣- قسه به که‌س مه‌بڕه و که‌سیش به‌درۆ مه‌خه‌ره‌وه.
٤- له کاتی قسه‌کردندا ئاگاداری ده‌وروبه‌رت به، هه‌روه‌ها ئاگاداری ئه‌و بارودۆخه‌ش به که قسه‌ی تێدا ده‌که‌یت، بۆنمونه ئه‌گه‌ر قسه‌ت له‌گه‌ڵ که‌سێک ده‌کرد، که خه‌فه‌تباره، ئه‌وا قسه‌یه‌ک مه‌که که زیاتر بێتاقه‌ت و بێزاری بکه‌یت.
٥- تا ده‌توانیت که‌م قسه بکه و زۆر گوێ بگره.
٦- زۆر وه‌سفی خۆت مه‌که.
٧- بیر له وته‌کانت بکه‌ره‌وه پێش ئه‌وه‌ی ده‌ریببڕیت، وه‌ک وتراوه (ثيَش ئةوةي قسة بكةيت، تؤ خاوةني ئةو قسةيةي)، چونکه ئه‌و قسه‌یه‌ی تۆ به‌ته‌مای بیکه‌یت، ئه‌گه‌ر چاک بێت، یان خراپ، ئه‌وا له‌لای خۆته و خۆت ده‌توانیت کۆنترۆڵى بکه‌یت، به‌لآم دوای ئه‌وه‌ی که قسه‌که‌ت کرد، ئیتر نا‌توانیت بیشاریته‌وه و لێی په‌شیمان بیته‌وه.
٨- ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ت کرد به‌رامبه‌ر به یه‌کێک، هه‌وڵ بده هه‌ر له‌و کاته‌دا داوای لێبوردنی لێ بکه‌یت، چونکه وه‌ک وتراوه (شويَني فيشةك ضاك دةبيَتةوة، بةلآم شويَني قسة ضاك نابيَتةوة)، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر وته‌یه‌کی خراپ له زارت ده‌رچوو به‌رامبه‌ر که‌سێک، هه‌وڵ بده دان به هه‌ڵه‌ی خۆتدا بنێیت و زۆر به‌زوویی ئاشتی بکه‌ره‌وه، که ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیت له‌ناو خه‌ڵکیدا زیاد بکات.
٩- هه‌واڵێک بلآو مه‌که‌ره‌وه که لێی دڵنیا نه‌بیت، بۆئه‌وه‌ی به درۆزن ناوبانگ ده‌رنه‌که‌یت.
١٠- له کاتی قسه‌کردندا بنێشت جوین و سه‌یری ئه‌ملاو ئه‌ولا کردن جوان نییه و ده‌بێته هۆی دابه‌زینی که‌سێتیت له‌ناو خه‌ڵکیدا .
١١- هه‌وڵ بده له‌ناو ئه‌و کۆڕ کۆمه‌لآنه‌دا دانه‌نیشیت که قسه‌ی ناشیرین و بوختانکردنیان تێدایه و، خۆتی لێ دوور بخه‌ره‌وه.
ئه‌مانه هه‌ندێک خاڵی گرنگن، که ده‌توانین به ویستی خودا هه‌ریه‌که‌مان جێبه‌جێی بکه‌ین، بۆئه‌وه‌ی بتوانین قورسایی خۆمان له‌ناو خه‌ڵکیدا بپارێزین. دیاره زۆر شتی تریش هه‌ن که به هه‌مان شێوه پێویسته بۆ پارێزگاری له که‌سایه‌تی خۆمان جێبه‌جێی بکه‌ین، به‌لآم وه‌ک وتراوه (مشتيَك نمونةي خةرمانيَكة).
له‌باره‌ی قسه‌کردنه‌وه، پێغه‌مبه‌ر (دروودي خواي لةسةربيَت) ده‌فه‌رموێت :(مَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللهِ وَالْيَوْمِ الآخِڕ فَلْيَقُلْ خَيْرًا أَوْ لِيَصْمُتْ) واته (ئةي ئةوانةي كة باوةڕتان بة خوا و رؤذي دوايي هةية، ضاك بلَيَن، ياخود بيَدةنط بن).

