سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکه‌وه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
گه‌نج وکه‌سێتى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌شى دووه‌م
مامه‌ڵه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) له‌گه‌ڵ گه‌نجدا........مامه‌ڵه‌ى ئازیز (صلى الله عليه وسلم) و هه‌ڵسوکه‌وتى له‌گه‌ڵ گه‌نجانى ده‌وروبه‌ریدا، مامه‌ڵه‌ى باوکێکى دڵسۆز و مامۆستایه‌کى دانا و دووربین بوو، مامه‌ڵه‌ى که‌سێک بوو که به سروشت و دیوه په‌نهان و هه‌ستیاره‌کانى ئه‌و قۆناغه‌ى ته‌مه‌ن ئاشنا و شاره‌زا بوو، ده‌یزانى چۆن هه‌ست و هزرى گه‌نجه‌کان بدوێنێ و رایانگرێ به جیاوازى تایبه‌تمه‌ندى که‌سێتى و ژینگه و په‌روه‌رده‌یان، زۆر خێرا له خواست و خه‌مه‌کانیان تێده‌گه‌یشت و بیرى ناواخنى ئه‌وانى ده‌خوێندنه‌وه. ستایشى لایه‌نه ئیجابیه‌کانى ده‌کردن و به شێنه‌یى و دوور له بریندارکردن و شکاندنه‌وه و که‌مکردنه‌وه‌ى که‌سێتییان خاڵه نێگه‌تیڤه‌کانى بۆ راست ده‌کردنه‌وه و به ئه‌وپه‌ڕى میهره‌بانى ئاراسته‌ى ده‌کردن.
له خۆشییه‌کاندا به‌شدارى پێده‌کردن و له ناخۆشى و ته‌نگانه‌کانیشدا هاوخه‌مى و دڵنه‌وایى ده‌کردن، له ساته‌وه‌ختى کارکردن و بنیاتنانى یه‌که‌م ئه‌زموونى ده‌وڵه‌تى ئیسلامدا زه‌مینه‌ى ته‌واوى بۆ ره‌خساندن، که به‌رپرسیارێتى خۆیان له‌ئه‌ستۆ بگرن و متمانه‌ى لآدروست کردن، که ئه‌وان که‌ره‌سته‌ى سه‌ره‌کى ئه‌و گۆڕانه‌ن که هه‌میشه پێغه‌مبه‌رى ئازیز مژده‌ى نزیکبوونه‌وه‌ى ژماره‌یه‌کى زۆرى گه‌نج بووبێت له ده‌ورى پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وا و بهپیرهوههاتنى بانگه‌واز و په‌یامه‌که‌ى و پاڵپشتیکردنى له‌سه‌ر له‌به‌رى قۆناغه سه‌خت و دژواره‌کانى پێغه‌مبه‌رایه‌تى محه‌مه‌د ـ صلى الله علیه وسلم، ئه‌و گه‌نجانه‌ى که شه‌یداى راستى و شڵه‌قاندنى گۆمى مه‌نگى ره‌وشت و بیروباوه‌ڕه له‌ڕێ لاچوهکانى ئه‌و سه‌رده‌مه بوون، که لێوان‌لێو بوو له دواکه‌وتوویى و لهژێرپێنانى به‌هاکانى مرۆڤ و کۆیلایه‌تى و داوێنپیسى و ره‌گه‌زپه‌رستى و زینده‌به‌چاڵکردنى کچ و ده‌یان سیماى ره‌ش و تاریک له ژیانى کۆمه‌ڵگه‌کانى ئه‌وساى مرۆڤایه‌تیدا.
پێغه‌مبه‌رى ئازیز نه‌وه‌یه‌کى باوه‌ڕدارى په‌روه‌رده کرد که په‌یوه‌ست و پابه‌ند بوون به چه‌مک و به‌هاکانى ئیسلام، ئه‌م نه‌وه‌یه‌ش زۆرینه‌ى له گه‌نجه‌کان بوون، چونکه سروشتى گه‌نج وایه له‌گه‌ڵ هه‌موو شتێکى نوێ و تازه کارلێک ده‌کات، به‌ڵێ ئه‌وان له هه‌موو توێژه‌کانى دیکه‌ى کۆمه‌ڵگه زیاتر که‌وتنه ژێر کاریگه‌رى ئه‌م په‌یامه ئاسمانییه و له هه‌موویان زیاتر به‌پیریه‌وه چوون و له‌گه‌ڵیدا ئاوێزان بوون، به پێچه‌وانه‌ى پیر و به‌ته‌مه‌نه‌کان، که زۆربه‌ى کاته‌کان ده‌بنه ته‌گه‌ره و کۆسپ له‌به‌رده‌م هه‌ر گۆڕان و چاکسازییه‌کدا. پیر و به‌ته‌مه‌نه‌کان هه‌میشه ئاره‌زووى ده‌ستگرتن به (كؤن)ـه‌وه ده‌که‌ن و هه‌موو تازه و نوێگه‌رییه‌ک ره‌تده‌که‌نه‌وه.
گه‌نجێتى، سیماى زه‌ق و دیارى شوێنکه‌وتووانى پێغه‌مبه‌رى تازه بوو صلى الله علیه وسلم و فاکته‌رى سه‌ره‌کى و یه‌کلاکه‌ره‌وه بوون له پشتگیرى و سه‌رخستنى ئه‌و په‌یامه ئاسمانییه‌ى محه‌مه‌د هێنابووى و بانگه‌وازکردن و بهرگریلێکردنى تاوه‌کو کۆمه‌ڵگه سه‌ره‌کیه‌کانى سه‌رپێخستنى ئایینى تازه‌یان له‌سه‌ر زه‌وى خوا چه‌سپاند و رووناکى ئایینى ئیسلام به هه‌موو لایه‌کى دونیا ورده ورده بلآو بۆوه.
وه‌کو ئاماژه‌مان پێ‌کرد، پێغه‌مبه‌رى ئازیز گرنگییه‌کى تایبه‌تى داوه به چاودێریکردنى گه‌نجان و په‌روه‌رده‌کردن و ئاماده‌کردنیان بۆ له‌ئه‌ستۆگرتنى ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیه مه‌زنه‌کانیان.
ئه‌وه‌ى لێره‌ش زیاتر تیشکى ده‌خه‌ینه سهرـ ئه‌وه‌یه پێغه‌مبه‌رى خوا چۆن هه‌ڵسوکه‌وتى له‌گه‌ڵ گه‌نجان کردووه وـ ئه‌و یاسا و رێسایانه‌ش کامانه‌ن که پێغه‌مبه‌ر نه‌وه‌ى یه‌که‌مى له‌سه‌ر پێگه‌یاند..
ده‌کرێ وه‌لآمى ئه‌م پرسیارانه له‌م چه‌ند خاڵه‌ى خواره‌وه‌دا کورت بکه‌ینه‌وه:
١- په‌روه‌رده‌یه‌کى هاوسه‌نگ:
پێغه‌مبه‌رى ئازیز (صلى الله علية وسلم) گه‌نجه خوێنگهرمهکانى له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌کى هاوسه‌نگ په‌روه‌رده کرد، بنچینه‌ى ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ى پێغه‌مبه‌ر، بریتى بوو له هاوسهنگیکردن له‌نێوان عه‌قڵ و سۆزدا، هاوسه‌نگى له‌نێوان رۆح و جه‌سته‌دا، هاوسه‌نگى له‌نێوان زانست و کارکردن و گوفتار و کرداردا. ئه‌م هاوسه‌نگییه پڕ له ورده‌کارییه به نموونه‌ترین و باشترین رێگا داده‌نرێت له په‌روه‌رده‌دا، له‌به‌رئه‌وه‌ى زیادهڕۆییکردنى لایه‌نێکى که‌سایه‌تى له‌سه‌ر حسابى لایه‌نێکى دیکه، سه‌ر ده‌کێشێت بۆ تێکچوونى پارسه‌نگى بونیادى خود و دواجار لادان و دوورکه‌وتنه‌وه له رێگاى ئیسلام.

