سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
پوش و پەڵاشی وشك...له قورئاندا
نووسينى /سهروهر حسن /نووسينگهى تهفسير///خوای گەورە دەفەرموێت:{وَالَّذِي أَخْرَجَ الْمَرْعَى (4) فَجَعَلَهُ غُثَاءً أَحْوَى (5)} [الأعلى] واتە: هەر ئەو زاتەیە كە گژوگیا دەردێنێت و دەیكاتە لەوەڕگا بۆ ئاژەڵ (بەڵام دوای ماوەیەك) دەیكاتە پوش و پەڵاشێكی زەرد و وشك و ڕەش
هەڵگەڕاو.
(الغشاو) وشكییە و (أحوی) لە (الحوە) هاتووە كە لە (لسان العرب)دا بەمانای ڕەشی سەوزباو یان سوورێكی مەیلەو ڕەش هاتووە. بۆیە ڕاڤەی واتە ئەوەی دوای سەوزیەتی كردوویەتی بە وشكێكی ڕەش. لێرەدا پرسیار ئەمەیە: ئایا ڕووەكێك هەیە كاتێك وشك دەبێت ڕەنگی ڕەش ببێت؟ بەدڵنیاییەوە ئەو ڕووەكانەی تا ئێستا ئێمە ناسیومانن، بەوجۆرە نین.
"جرترود هارتمان" دەڵێت: "ڕووەكەكان لە پێشترینی دیمەنەكانی ژیانن كە لەسەر ڕووی زەوی دەركەوتوون. شانشینی ڕووەكی بەر لە شانشینی ئاژەڵی لەسەر ڕووی زەوی دەركەوتوون، چونكە ئاژەڵ ناتوانێت بەبێ خواردنی ڕووەكەكان بژی. لەڕاستیدا ڕووەكە سەرەتاییەكان بەدەستی مرۆڤ نەڕوێنراون، چونكە لە پێش ڕووەكەوە مرۆڤ بەدی نەهێنراوە، بەڵكو ڕووەكەكان خۆیان هاتوون بێئەوەی مرۆڤ ڕواندبنی.
دیمەنی ژیانی ڕووەكی كە لەسەر زەوی بەدیهێنراون جۆراوجۆر و جیاوازن، بەشێوەی ناوچەی سەوز لەڕووەكە گوڵدارە چڕەكان و بەوەش گۆی زەوی بە پۆشاكێكی سەوزی زۆر جوان و بەرز لە ڕازاوەیدا داپۆشراوە كە ملیۆنان ساڵ، بەڵكو هەزاران ملیۆن ساڵ، بەسەریدا تێپەڕیوە و گۆی زەویش بە ژمارەیەكی زۆری گۆڕانكاری گەردوونی و ژینگەیی تونددا تێپەڕیوە.
زەوی توشی مەوسیمی بارانی بەلێشاو بووە، پاشان بەدوایدا چەند ماوەیەكی وشكی درێژ. چەندین جار توشی (با) و گەردەلوولی ترسناك بووە كە دارەكانی پەرشوبڵاو كردووەتەوە و ڕەگی ڕووەكەكانی لەبنەوە دەرهێناوە بەوەی جار دوای جار لە ئاوی لافاوی گەورەدا نقوم بوون. بۆیە شیبوونەوەیان بۆ ماددە ئەندامییە سەرەتاییەكان هۆكارێك بووە بۆ سازاندنی كەشی دووبارە ڕوانی ڕووەكی تری نوێ كە دووبارە ئەم ڕووەكە نوێیانەش ڕووبەڕووی گەردەلوول و ڕەشەبا و لادانە ژینگەییە ئیكۆلۆژییەكان بوونەتەوە. ئەم خولانەش لەماوەی ملیۆنان ساڵدا چەندین جار دووبارە و چەند بارە بوونەتەوە.
پاشماوەی ڕووەك و دارە ڕۆچووەكانی ناخی زەوی بە تێپەڕبوون و درێژی كات دەگۆڕێن بۆ خەڵوز كەڕەنگی ڕەشە.

