سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سه‌رپێچیه‌کانى نوێژخوێنان له پۆشاکدا .. ١١- نوێژکردن به‌سه‌رى رووته‌وه:
وه‌رگێڕانى : ناصح ئیبراهیم سازانى / نوێژکردن به‌سه‌رى رووته‌وه که‌راهه‌تى هه‌یه, چونکه پێچه‌وانه‌ى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوایه صلى الله علیه وسلم. شێخ ئه‌لبانى ته‌علیق له‌سه‌ر وته‌که‌ى ئیبن عه‌باس ده‌دات که ده‌ڵێ:
(ان النبي كان ربما نزع قلنسوته فجعلها سترة بين يديه). واته: پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم قلنسوه‌که‌ى داده‌ناو ده‌یکرده سوتره به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م نوێژه‌که‌یدا.
ده‌ڵێم: ئه‌م فه‌رموده ناکرێته به‌ڵگه‌ى سه‌ر رووت کردن له‌به‌ر دوو ڕوو:
یه‌که‌م- ئه‌مه فه‌رموده‌یه‌کى (ضعيف) لاوازه, وه به‌سه بۆ ده‌لاله‌ت کردنه سه‌ر ئه‌مه که ئیبن عه‌ساکیر به ته‌نها ده‌یگێڕێته‌وه, وه عیلله‌ته‌که‌یم ئاشکرا کردووه له (الضعیفه: ٢٥٣٨)دا.
دووهه‌م- ئه‌گه‌ر ئه‌مه صحیح بێت ناکرێته به‌ڵگه‌ى سه‌ر رووت کردن به (مطلق)ى, له‌به‌رئه‌وه زاهیرى ئه‌وه‌یه ئه‌و کاتێ ئه‌م کاره‌ى ده‌کرد که شتێکى ده‌ست نه‌که‌وتایه بیکات به (سوتره).. له‌به‌رئه‌وه‌ى دانانى سوتره گرنگتره, به پێی ئه‌و فه‌رمودانه‌ى له‌وباره‌وه هاتوون.
ئه‌وه‌ى من ده‌یبینم له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌وه‌یه نوێژى سه‌ر رووت مه‌کروهه, له‌به‌رئه‌وه‌ى شتێکى بڕاوه‌یه که موسته‌حه‌به موسڵمان به‌ته‌واوترین روخساری ئیسلامیه‌وه بچێته ناو نوێژه‌وه له‌به‌رئه‌و فه‌رموده‌یه‌ى که پێشتر له کتێبه‌که‌دا هاتووه ده‌فه‌رموێت: (.. فَإِنَّ اللَّهَ أَحَقُّ مَنْ تُزُيِّنَ لَهُ) . واته: به‌ڕاستى خواى گه‌وره شیاوتره که خۆی بۆ بڕازێنرێته‌وه. وه به‌رده‌وام سه‌ر رووتى و گه‌ڕان به‌سه‌ر رێگاکان و به‌م شێوازه چوونه ناو شوێنى خواپه‌رستن رواڵه‌تێکى جوان نیه‌و له داب و نه‌ریتى سه‌له‌ف نیه, به‌ڵکو له داب و نه‌ریتى بێگانه‌و بیانییه, کشاوه‌ته ناو زۆربه‌ى ولآته ئیسلامیه‌کانه‌وه, کاتێک کافره‌کان هاتنه ناوى, داب و نه‌ریتى خراپه‌کانى خۆیان هێنا بۆی, موسڵمانه‌کانیش چاویان لێ کردن, جا به‌مانه‌و وێنه‌ى ئه‌مانه نه‌ریت و عادات و ته‌قالیدى که‌سایه‌تى ئیسلامى خۆیان له‌ده‌ستدا, ئه‌م دیارده کتوپڕیه به‌که‌ڵکى ئه‌وه نایه‌ت بکرێته رێگا خۆشکه‌ر بۆ مخاله‌فه کردنى عورفی ئیسلامى پێشوویان بکرێت به به‌ڵگه بۆ دروستى چوونه ناو نوێژ به سه‌رى رووتیه‌وه .
به‌لآم لێره‌دا قاعیده ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سه‌ى به‌سه‌رى رووته‌وه نوێژ ده‌کات نوێژکه‌ى دروسته, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که که‌راهه‌تى هه‌یه, چونکه سه‌ر داپۆشین له‌ته‌واوى نوێژه که خواى گه‌وره فه‌رمانى پێکردووه ده‌فه‌رموێت: يَا بَنِي آدَمَ خُذُواْ زِينَتَكُمْ عِندَ كُلِّ مَسْجِدٍ وكُلُواْ وَاشْرَبُواْ وَلاَ تُسْڕفُواْ إِنَّهُ لاَ يُحِبُّ الْمُسْڕفِينَ لأعراف: ٣١. واته: ئه‌ى نه‌وه‌کانى ئاده‌م هه‌رکاتێک نوێژتان کرد خۆتان دابپۆشن به جوانترین شێَوه با عه‌وره‌تتان ده‌رنه‌که‌وێت, بخۆن و بخۆنه‌وه زێده‌ڕۆیی مه‌که‌ن, چونکه خواى گه‌وره ئه‌و که‌سانه‌ى خۆشناوێت زێده‌ڕۆیی ده‌که‌ن.

