سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکه‌وه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
خوا په‌یمانى خۆى ده‌باته‌سه‌ر
ئه ندازيار عوسمان
ئه‌مه ڕاستىیهکهو قورئان زۆر جه‌ختى ده‌کاته سه‌ر ، تابهتهواوى له‌دڵ و بیروهۆشىموسڵمانانداجێگیر ببێت و له‌واقیعى ژیانى ڕۆژانه‌شیاندا ڕه‌نگ بداته‌وه ، بۆ نموونه ده‌فه‌رموێت :
١)[ولا يزالُ الذين كفروا تُصيبُهُم بما صَنَعُوا قاڕعة أو تَحُلُّ قريباً من داڕهِمْ حتّى يأتيَ وَعْدُ الله ، إنّ الله لا يُخْلِفُ الميعاد](الرعد: 31 ).. واته : به‌رده‌وام ئه‌وانه‌ى که بێباوه‌ڕبوون بهلآى سه‌خت و ناخۆشیان تووش ده‌بێت به‌هۆى ئه‌و کار‌و پیشه‌یه‌وه که ئه‌نجامیان داوه ، یاخود ئهوبهلآ سه‌ختانه له نزیک ماڵهکانیانهوه داده‌به‌زێت و سه‌رهه‌ڵده‌دات هه‌تا به‌ڵێنى خوا دێته دى ، به‌ڕاستى خوا په‌یمانى ناشکێنێت و ده‌یهێنێته دى .
به‌ڵێ .. کافران چى ده‌که‌ن بابیکه‌ن ، وه‌عدو په‌یمانى خوایه ، سه‌ره‌نجام بۆ چاکهکارانهو تیاچوونیش بۆ خراپه‌کارانه ..به‌ڕاستى وه‌عدو په‌یمانى خوا دێته‌دى ئه‌مڕۆ بێت یان سبه‌ى ، له دنیادا بێت یان له ئاخیره‌ت .. خۆ ئه‌وه‌ته له دنیادا وازى لێ نه‌هێناون به‌رده‌وام به‌لآو موسیبه‌ت بۆ خۆیان و ده‌وروبه‌ریان ده‌نێرێت سابه‌ڵکو وریاببنهوهو بگه‌ڕێنه‌وه ..
٢)[ويستعجلونك بالعذاب ولن يُخلِفَ الله وَعْدَهُ ، وإنّ يوماً عند ربَّكَ كألف سنةٍ مما تَعُدُّون ، وكأين من قريةٍ أملَيْتُ لها وهي ظالِمة ثُمًَّ أَخَذْتُها وإلَّي المصير](الحج:48). واته : خوانه‌ناسان په‌له‌ت لێده‌که‌ن که ئه‌و سزایه زوو یه‌خه‌یان پێ بگرێت،بێگومان ههرگیزخوا له به‌ڵێنى خۆى لانادات
و له‌سه‌ر داخوازىنهفامان پێش و دواى ناخات ، به‌ڕاستى ڕۆژێک له‌لاى خواى په‌روه‌ردگارت وه‌کو هه‌زار ساڵ وایه له‌وه‌ى که ده‌یژمێرن .. واته : مرۆڤ به‌حسابى خۆى ئه‌گه‌ر په‌له‌بکات ، ئه‌وه له‌ته‌مه‌نى کورتى چه‌ند ساڵه‌ى خۆیه‌وه سه‌یر ده‌کات ، بۆیه ئارام ناگرێ و سه‌رى دنیاى لێ دێته‌وه یه‌ک ، به‌لآم خوا (حليم) هو بهئارامهو خاوه‌نى (أزل و أبد)ه وههربووهو هه‌رده‌بێ ، هه‌زار ساڵى مرۆڤ لاى خوا وه‌ک ڕۆژێک و بگره که‌متریشه ،خۆى ده‌زانێ چى ده‌کات ، هه‌رچیش بکات بهحسابهو حیکمه‌تى زۆرى تیایه .. جا بابزانن ، که‌چه‌نده‌ها شار‌و شارۆچکه هه‌بوون که من مۆڵه‌تم داون له‌کاتێکدا که دانیشتوانیشى سته‌مکاربوون ، دواى ماوه‌یه‌ک ، بهوئهجهلهى که بۆم دانابوون له‌ناوم بردن ، سه‌ره‌نجام و گه‌ڕانه‌وه‌ش ههربۆلاى منه ..
باشه کافرانى مه‌ککه ، پاش سیانزه ساڵى پێغه‌مبه‌رایه‌تى ،خوا له شه‌ڕى به‌دردا سزاى بۆ نه‌ناردن و حه‌فتا گه‌وره‌و دهسهلآتداریان که له هیچ سڵیان نه‌ده‌کرده‌وه نه‌بوون بهپهندى زه‌مانه‌و گیانى خراپه‌کاریان به‌دۆزه‌خ شادنهکرا ؟؟؟
کاتێ تانه‌و ته‌شه‌ریان له‌پێغه‌مبه‌ر (ص)ده‌دا که کوڕى نیه ودوا بڕاوه ، خوا نهیفهرمووئهوان دوابڕاون ؟[ إنا أعطيناك الكوثر ، فصل لربك وانحر ، إن شانئك هو الابتر ] … باشه کافران به‌چ ده‌ردێک چوون له دنیادا زۆربه‌ى ئه‌و کوڕانه‌ش که هه‌یانبوو شانازى یان پێوه ده‌کردن ، نه‌بوونه موسڵمان ، که‌ئه‌وه‌ش هه‌ر دوابڕاوى یه بۆ باوکه‌کانیان چونکه له‌ڕێبازى ئه‌وان وازیان هێناو بوونه شوێنکه‌وته‌و شاگردى محمد(ص)..که ئاشکراشه بهوموسڵمانبوونهیان هاوسه‌ره‌کانى حه‌زره‌ت(ص)بوونه دایکیان و حه‌زره‌تیش بۆخۆى بووه باوکى مه‌عنه‌ویان، نه‌ک ههرباوک به‌ڵکو لهباوکیش زوَر زیاتر ،هه‌روه‌ک ئایه‌ته‌که ده‌فه‌رموێت بووه پێشتر‌و خوَشهویستر له نه‌فسى خوَشیان( النبى أولى بالمؤمنين من انفسهم وأزواجه أمهاتهم ) .. ده‌ى کێ دوابڕاوه .. کێ ناوى زیاتر له‌هه‌زار و چوارسه‌د ساڵه ماوه‌و ئێستاش له‌ڕۆژئاواو ڕۆژهه‌لآت بهملیوَنهها که‌س ناوى (محمد)و (ئةحمةد ) له منالآنیان ده‌نێن و شانازیش به‌و ناوه‌وه ده‌که‌ن !
٣)[ ال‌م ، غُلِبَتِ الروم في أدنى الارض ، وهم مِنْ بَعْدِ غَكبِهِمْ سيغلِبون في بضع سنِن ، لله الآمر من قبل ومن بعد ،ويومئذ يَفْرَحُ المؤمنون بنصرالله ينصُرُ مَن يشا‌ء ، وهوالعزيزالرحيم ، وعدَ الله لا يُخلِفُ اللهُ وعْدَهُ ولكن أكثر الناس لا يعلمون ] الروم: ٤-٦
واته:ئه‌لیف لام میم ، ڕۆمه‌کان تێکشکێنران به‌ده‌ستى فارسه‌کان ، له‌نزیکترین و نزمترین ولآتیاندا ، به‌لآم له ئاینده‌دا نۆره‌یان دێته‌وه ، ڕۆمه‌کان دواى شکستیان سه‌رده‌که‌ونه‌وه ، له‌چه‌ند ساڵێکدا (3تا9)ساڵ ، هه‌موو کاروفرمانێک ته‌نها به ده‌ست خوایه ،له‌وه‌وپێش و له‌وه‌و دوایش له‌هه‌مووکات و شوێنێکدا ، جائه‌و ڕۆژه موسڵمانان دڵخۆش ده‌بن به سه‌رکه‌وتنى خوا [كة موسلَمانان سةركةوتن لةشةڕى بةدردا لةهةمان ئةو كاتةدا كة ڕؤمةكان سةركةوتن بةسةر فارسةكاندا ] ، هه‌رکه‌سێک یان هه‌ر ده‌سته‌یه‌ک ئه‌و زاته بیه‌وێت ، سه‌رى ده‌خات ، هه‌ر ئه‌و خوایه‌ش خاوه‌نى ده‌سه‌ڵاتى بێ سنووره‌و زۆریش میهره‌بانه ، بێگومان ئه‌وه به‌ڵێنى خوایه ، خوا له به‌ڵێنى خۆى لانادات ، هه‌رچه‌ند زۆربه‌ى خه‌ڵکى عه‌قڵى لهچاویایهتى و لههاتنهجێى وه‌عدى خوا تێناگات .. ئه‌وانه ته‌نها ڕوو که‌شێکى که‌م لهژیانىدنیادهزانن ولهئاخیرهت بێ خه‌به‌رو بێ ئاگان:[ يعلمون ظاهراً من الحياة الدنيا وهم عن الآخرة هم غافِلون]...
جابۆئه‌وه‌ى له‌و ڕاستى یه و لهئهجهلى خوا تێ بگه‌ن ئه‌وه بیربکه‌نه‌وه :
[ أولَمْ يتفكروا في أنفسهم ، ماخلق الله السماوات والآرض وما بينهما إلاّ بالحقِ وأجلٍ مُسمَّى ، وإنّ كثيراً من الناس بلقاء ربهم لكافِرون](الروم : 8)واته :ئه‌وه بیرێکیان له‌نه‌فسی خۆیان نه‌کردۆته‌وه ، که‌خوا ئاسمانه‌کان و زه‌وى و چى له‌نێوانیاندایه دروستى نه‌کردووه به‌هه‌ق نه‌بێت و، هه‌رهه‌مووشیان ئه‌جه‌لى بۆ دیارى کردوون ، به‌ڕاستى زۆر له‌خه‌ڵکى بێباوهڕن به‌قیامه‌ت و گه‌یشتنه‌وه به‌په‌روه‌ردگار .
٤) [أفمن حقَّ عليه كلمةُ العذاب أفأنت تُنقذُ مَنْ في النّار ، لكِن الذين اتَّقَوْا رَبَّهُمْ لَهُمْ غُرَف مِن فوقِها غُرَف مَبْنيِة تجري من تَحْتِها الانْهارُ وَعْدَ الله لايُخلِفُ الله الميعاد](الزمر:20)واته: ئایا ئه‌وکه‌سه‌ى که به‌هۆى خراپى وخوانهناسیهوه بڕیارى سزادانى درابێت ، ئایا تۆ ده‌توانیت له‌ناو دۆزه‌خ ڕزگاری بکه‌ى ؟! به‌لآم ئه‌وانه‌ى که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسان و دیندار بوون کۆشک و ته‌لارى چه‌ند نهۆم که ژووره‌کانى له‌سه‌ریه‌کن بۆیان ئاماده‌یه ، چه‌نده‌ها ڕووبار بهژێرو به به‌رده‌م ئه‌و کۆشکانهداجاریه،ئه‌وه‌ش بهڵێنىخوایه ، بێگومان خواش بهڵێنىخۆىدهباتهسهر .
٥) [ربَّنا إنّك جامِعُ الناسِ لَيْومِ لا ريبَ فيه ، إنّ اللهَ لاَ يُخِلِفُ الميعاد ](أل عمران9) واته :په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستى تۆ کۆکه‌ره‌وه‌ى هه‌موو خه‌ڵکیت له ڕۆژێکدا که‌هیچ گومانى تیانیه ، بێگومان خوا به‌ڵێنى خۆى ده‌باته سه‌ر .

