سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
شێوەی زەوی گۆیی تەواو نییە...لهقورئاندا
نووسينى /سهروهر حسن /نوويسگهى تهفسير ///مرۆڤ تاكو سەدەكانی ناوەڕاستیش گومانی دەبرد كە زەوی وەك ڕووتەختێك وایە، بڕوای وابوو كاتێك كەسێك بەسەر زەویدا بڕوات تا كۆتایی ئەو ڕووتەختە ئەوا لە كەنارێكیەوە بۆ شوێنێكی نادیار دەكەوێتە خوارەوە.
ئەم بیرۆكەیە تاكو سەدەی بیستەم بەردەوام لە ئارادا بوو، تا ئەودەمەی لەڕێی لێكۆڵینەوە و بەراوردەكانەوە مرۆڤ گەیشتە ئەو بڕوایەی شێوەی زەوی گۆییە، ئەم بڕوایەش گۆڕانكاری بەسەردا هات.
لەپاش گەیشتنی مرۆڤ بە نێوەندی بۆشایی ئاسمان و وێنەگرتنی زەوی (هەموو زەوی لە دوورەوە) دەركەوت شێوەی ڕاستەقینەی زەوی شێلمییە. بینرا زەوی لەملا و ئەولایەوە (جەمسەری باكور و باشور) كەمی كردووە تا وەك شێلم یان لالەنگییەكی گەورەی لێهاتووە، چەمانەوەكەی وەك گۆ لەهەموو لایەكانیەوە وەك یەك نیین، بەڵكو لە هەردوو جەمسەری باكور و باشورییەوە كەمیكردووە. ئەوە بووەتە ڕاستییەكی سەلمێنراو كە تیرەی زەوی لە هێڵی كەمەرەییدا بچوكترە لە تیرەكەی لە جەمسەرەكانیدا.
قورئانی پیرۆز باسی ئەو كەمكردنەی دوو لای زەوی دەكات و دەفەرموێت:{بَلْ مَتَّعْنَا هَؤُلَاءِ وَآبَاءَهُمْ حَتَّى طَالَ عَلَيْهِمُ الْعُمُرُ أَفَلَا يَرَوْنَ أَنَّا نَأْتِي الْأَرْضَ نَنْقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا أَفَهُمُ الْغَالِبُونَ (44)} [الأنبياء] واتە: ئایا ئەوانە نابینن ویستی ئێمە لەسەر زەویدا دەوری هەیە؟ لابەلاكانی كەم دەكەینەوە و دەسەڵاتیان لێ زەوت دەكەین. ئایا مەگەر ئەو (بێباوەڕانە) سەركەوتوون؟
پاشان ئەگەر بە وردی بڕوانینە ئیعجازی قورئان دەبینین چۆن ڕەوانبێژی و ڕاستی زانستی كۆكردووەتەوە، كاتێك دەفەرموێت:{وَأَذِّنْ فِي النَّاسِ بِالْحَجِّ يَأْتُوكَ ڕجَالًا وَعَلَى كُلِّ ضَامِرٍ يَأْتِينَ مِنْ كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٍ (27)} [الحج] واتە: ئەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بانگی خەڵكی بكە با بێن بۆ حەج بە پیادە یا بە سواری (ئەو وشترانەی كە دووری ماوەكە) لاوازی كردوون، و لە هەموو ڕێگایەكی قووڵەوە (عمیق) با بێن.
لێرەدا پێویستە بپرسین: بۆچی قورئانی پیرۆز فەرمووی و نەیفەرموو (من كل فج بعید)؟
لەوكاتەدا وشەی (بعید) (واتە دوور) بەكاردەهێنێت ئەگەر شێوەی زەوی تەخت بێت، بەڵام لەبەرئەوەی شێوەی زەوی تەخت نییە، بۆیە دەستەواژەكە بە (عمیق) واتە قووڵ هاتووە.
ئێستا ئەگەر كۆمەڵە هێڵێكی ڕاست لەنێوان كەعبە و ئەو دەوڵەتانەی تردا بكێشین كە دەكەونە ڕووەكانی تری زەوی، دەبینین ئەو هێڵانە بە قوڵاییەكانی زەویدا تێپەڕدەبن نەك بەسەر زەویدا... بەڕاستی لە وردەكاریی ماناكانی قورئانە

