سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
وریابه دینى خوا سووک مه‌که
ئه‌ندازیار عوسمان........ئه‌گه‌ر هه‌موودنیاشت بده‌نێ هه‌رکه‌مه، نه‌که‌ى ئیمان و دینه‌که‌ت بفرۆشى، باش بزانه که خوا چاودێره به‌سه‌رته‌وه‌و ئه‌وه‌ى که دێ به‌دڵتا و که‌س ئاگاى لێنیه ئه‌و ئاگاى لێیه‌و مسقاڵه زه‌ڕه‌یه‌کى لێ وون نابێت [ يَا بُنَيَّ إِنَّهَا إِنْ تَكُ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِنْ خَرْدَلٍ فَتَكُنْ فِي صَخْرَةٍ أَوْ فِي السَّمَاوَاتِ أَوْ فِي الْأَرْضِ يَأْتِ بِهَا اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٌ ] (لقمان/16).
به‌ڵێ ده‌نکه خه‌رته‌له‌یه‌ک له‌ناو به‌ردا بێت یان له ئاسمانه‌کانا بێت، یان له‌زه‌ویدا بێت خوا ئاگاى لێیه‌تى، چونکه به‌ڕاستى خوا زانا‌و دانا‌و ئاگاداره (يعلم السر وأخفى)نه‌ک هه‌ر نهێنى که شتێکه له‌نێوان تۆ‌و که‌سێکدا، بگره له نهێنى نهێنى تریشى ئاگا لێیه، که ئه‌ویش ئه‌و نهێنییه‌یه که لاى که‌س نه‌ت درکاندووه. ئنجا باش بزانه واى له ژێر میکرۆسکۆبى خه‌ڵکیداو یه‌ک ڕه‌فتارى نابه‌جێ به‌سه کۆمه‌ڵێکى پێ سه‌رگه‌ردان بێت.
ڕه‌فتاروهه‌ڵسوکه‌وت زۆرگرنگه، که‌سێک با خۆى به‌بڕواداریش بزانێت، به‌درۆکردن و ده‌ستپاک نه‌بوون و بێ وه‌عدى ده‌بێته مونافیق !! هه‌روه‌ک حه‌زره‌ت فه‌رموویه‌تى و هه‌مووشمان ده‌یزانین؟؟!!
یان ئازاردانى خه‌ڵکى به‌تایبه‌ت دراوسێ، به حه‌زره‌تیان وت: ژنێک به‌ڕۆژ به ڕۆژووه‌و به شه‌ویش شه‌ونوێژ ده‌کات، به‌ڵام خراپه له‌گه‌ڵ دراوسێکه‌یدا، فه‌رمووى: ئه‌وه جێى دۆزه‌خه!! نه‌ک هه‌رئه‌وه‌نده بگره ئازاردانى گیانله‌به‌رانیش سزاى هه‌یه، مه‌گه‌ر ئه‌و پیرێژنه‌ى پشیله‌که‌ى له برسا کوشت، حه‌زره‌ت نافه‌رموێ جێى دۆزه‌خه؟؟
هه‌موو کردار‌و ڕه‌فتارێکى خراپ مایه‌ى دوورکه‌وتنه‌وه‌ى خه‌ڵکىیه له‌م دینه‌و، به‌وه‌ش ئه‌بێ تاڵاوى سزاکه‌ى بچێژین[ وَلا تَتَّخِذُوا أَيْمَانَكُمْ دَخَلا بَيْنَكُمْ فَتَزِلَّ قَدَمٌ بَعْدَ ثُبُوتِهَا وَتَذُوقُوا السُّوءَ بِمَا صَدَدْتُمْ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ وَلَكُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ](النحل/94) واته: نه‌که‌ن په‌یمان وسوێندتان بۆ پیلان وفێڵ به‌کابهێنن له ناو خوَتاندا، تاپێ هه‌ڵنه خلیسکێت دواى ئه‌وه‌ى که قایم وه‌ستابوو، وه هه‌تا تاڵاوى ناخوَش نه‌چێژن کاتێک به‌هوَى ئه‌و کاره‌تانه‌وه ئه‌بنه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م دینى خوادا، ئه‌گه‌ر وابکه‌ن ئه‌و کاته سزایه‌کى گه‌وره‌تان بۆ ئاماده‌یه. چه‌ند ساڵێک له مه‌وبه‌ر مامۆستاى مزگه‌وتێک له به‌ریتانیا، سوارى پاص ده‌بێت وپاره‌ى کرێکه ده‌دات، سایه‌قه‌که ( 20 ) به‌نسى زیاتر ئه‌داته‌وه له هه‌قى خۆى ! مامۆستاکه بیرى کرده‌وه که پاره زیاده‌که بگێڕێته‌وه چونکه هه‌قى ئه‌و نیه، ئنجا هات به خه‌یاڵیدا: خۆ بڕه پاره‌که ئه‌وه‌نده نیه بۆ بیگێڕمه‌وه، کێ گوێ ده‌داته ئه‌وه، دواى ئه‌وه‌ش کۆمپانیاى ئه‌و پاصانه پاره‌ى باشیان ده‌ست ده‌که‌وێت، خۆ په‌کیان له‌وه نه‌که‌وتووه، بۆ بیانده‌مه‌وه وائه‌زانم ڕزقێکه‌و خواناردوویه‌تى. پاصه‌که وه‌ستاو له‌و شوێنه‌دا که مامۆستا ده‌یویست دابه‌زێ، له ده‌م ده‌رگاکه‌دا نه‌فره‌تى له شه‌یتان کرد‌و پاره‌که‌ى دایه‌وه‌به‌سایه‌قه‌که‌و وتى: ئه‌وه‌ت به‌زیاد داومه‌ته‌وه. سایه‌قه‌که به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه وه‌رى گرت و وتى: تۆ مامۆستاى تازه‌ى ئه‌م ناوچه‌یه نیت ؟؟ وتى: به‌ڵێ، وتى: من ماوه‌یه‌که ده‌مه‌وێت بێم بۆ مزگه‌وته‌که‌تان تا له ئیسلام شاره‌زا ببم و، به ئه‌نقه‌ست زیادم دایته‌وه تا تاقیت بکه‌مه‌وه..ماموَستا که دابه‌زى قاچى هه‌ڵینه‌ده‌گرت، بۆیه ده‌ستى گرت به عه‌مودێکه‌وه‌و سه‌رى هه‌ڵبڕى بۆ ئاسمان و به‌گریانه‌وه وتى: خوایه گیان خه‌ریک بوو ئیسلام به ٢٠ به‌نس بفرۆشم ؟؟!!

