سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
مسوڵمان بوونى به‌ڕێوه‌به‌رى دریم پارکى ئه‌مریکى
ئه‌ندازیار عوسمان.....ئه‌وه‌ى که‌سه‌رنجى ڕاکێشام بۆلاى ئیسلام ووته‌ى شۆفێره‌که‌م بوو که‌ناوى ( ئةيمةن )بوو پێى ووتم تۆدڵت باشه هه‌روه‌ک دڵى مسوڵمانان .... لێره‌وه که‌وتمه لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له‌باره‌ى واتاى ئیسلام و له‌سه‌ریم خوێنده‌وه تا مسوڵمان بوونى خۆم ڕاگه‌یاند، وه‌هیچ به‌ربه‌ستێکم بۆ درووست نه‌بوو، پاشان ب که‌سایه‌تى گه‌وره‌مان یوسف سه‌رسام بووم و بۆیه‌ناوى خۆم نا یوسف له‌وه‌ش که له‌پێشتردا کردوومه په‌شیمان نیم، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و کات به‌م گیانه‌وه نه‌ژیاوم که‌ئێستا ئه‌ژیم ئیسلام شتێکى نوێى پێبه‌خشیم تیایدا باوه‌ڕم به‌قه‌زاو قه‌ده‌ر هێنا و ڕه‌مه‌زان به‌ڕۆژوو بووم و هه‌روه‌ها به‌جه‌ژنه نوێکان دڵخۆش بووم و وه‌نیه‌تمه سه‌ردانى ماڵى خوابکه‌م و هه‌روه‌ها که‌سانى تریش بۆ ئیسلام بانگه‌واز بکه‌م .
به‌م شێوه‌یه مسته‌ر ولیم یان ( يوسف ) چیرۆکى مسوڵمان بوونى خۆى ئه‌گێڕێته‌وه بۆ زیاتر ئاشنا بوون پێى ئه‌م دیداره‌مان له‌گه‌ڵدا ساز کرد .
سه‌ره‌تا ئه‌مانه‌وێت بتناسین ؟
ناوم ولیه‌م فرنسیس یوسف کیلى و به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌مریکیم له ولایه‌تى نیوجرسى له ساڵى ١٩٤٦ دا له‌دایک بووم و تیایدا گه‌وره‌بووم و زانکۆى ( ليلاتؤفا ) له ولایه‌تى په‌نسلڤانیا ئابووریم ته‌واو کردوه و به‌ڕێوه‌به‌رى کۆمپانیاى دڵنیایى له‌سه‌ر ژیان بووم بۆ ماوه‌ى ١٠ ساڵ له‌ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا پاشان چوومه ناو بوارى پیشه‌سازى بۆماوه‌ى بیست ساڵ و ئێستاش به‌ڕێوه‌به‌رى شارى دریم پارک م که‌یه‌کێکه له پرۆژه‌کانى دریم لاند ه له‌پێشتردا خێزانم پێکه‌وه ناوه به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ى منداڵمان ببێت له یه‌کترى جیابووینه‌وه وه‌له‌سڵى ١٩٩٩ دا سه‌ردانى میصرم کردووه .
خاڵى گۆڕان له‌ژیانتانداچى یه ؟
کاتێک هاتم بۆ میصر من له‌ڕۆژئاوا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕانه‌هاتبووم که کاتێک خه‌ڵکیم ئه‌دى گوێیان له‌بانگه له‌یه‌ک شوێندا کۆده‌بوونه‌وه و نوێژیان ئه‌کرد ئه‌مه به‌لامه‌وه زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو له‌سه‌ره‌تادا، پاشان چه‌ند ئه‌ندازیارێک و هاوڕێیانم له‌میصر که‌وتنه قسه بۆکردنم له‌باره ئیسلامه‌وه‌و هه‌ستم به‌وه‌کرد که‌ئه‌مانه له‌ناو دڵیان‌دا جۆر ئارامیه‌کى جۆرى هه‌یه که‌له‌پێشتردا هه‌ستم پێنه‌کردبوو که‌هه‌رئه‌مه‌شه هۆکارى ده‌ستگرتنیان به‌م ئاینه‌وه، ئه‌مه‌ش واى لێکردم که بیربکه‌مه‌وه له ئیسلام و هه‌روه‌ها له‌باره‌یه‌وه بخوێنمه‌وه و به‌راوردى بکه‌م به مه‌سیحیه‌ت، وه‌له‌ڕێگاى خوێندنه‌وه‌م و وه‌ئه‌و ئه‌زموونه‌ش که له ڕێگاى هاوڕێ مسوڵمانه کانمه‌وه هه‌ستم پێى ئه‌کرد بوم به‌مسوڵمان، وه له‌گرنگترین ئه‌و کتێبانه‌ى له‌باره‌ى ئیسلامه‌وه خوێندمه‌وه بریتى بوون له کتێبه‌کانى [ تفسيرالمعاني القرا‌ن ]به‌زمانى ئینگلیزى و کتێبى دین الحق و الزواج فی القانون الاسلام و وه‌چه‌ندین کتێبى تر که شه‌رحى ئیسلامى ئه‌کرد، وه‌هه‌روه‌ک من هه‌موو کاتێک قورئانێکم پێیه و وه‌هه‌ڵ ئه‌ده‌م زمانى عه‌ره‌بى فێرببم تا بتوانم قورئانى پیرۆز بخوێنمه‌وه .
چۆن مسوڵمان بوونى خۆتت ڕاگه‌یاند ؟
له‌پێش مسوڵمان بوونمه‌وه له‌باره‌ى ئیسلامه‌وه بیستبووم به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کى ته‌واونا، وه‌پاشان که‌وتمه خوێندنه‌وه‌ى جدى له‌سه‌رى و هاوڕێ مسوڵمانه‌کانشیم پێیان ڕاگه‌یاندم گرنگ ترین شت له‌باره‌ى ئیسلامه‌وه له‌سه‌ره‌تادا بریتىیه له ماناى سانا‌و ساکار وه‌مه‌رج نیه بنه‌ماو ڕێساکانى به‌قوڵى بزانیت له‌سه‌ره‌تادا، وه‌پێیان ووتم ئه‌گه‌ر چه‌ند شتێکى قورس و گران هه‌بێت له‌لات ئه‌وه له‌دواییدا به‌ره‌به‌ره ڕادێیت و تێى ئه‌گه‌یت و ئه‌یزانیت، مسوڵمان بوونى خۆمم له پێش ڕه‌مه‌زانى ساڵى ڕابردوو ڕاگه‌یاند وه‌چووم بۆ ئه‌زهه‌ر و بۆئه‌وه‌ى منیش وه‌ک مسوڵمانانم لێبێت له هه‌موو شتێکدا و ناوه‌که‌ى خۆشمم نه‌گۆڕى به‌ڵام پاشگرى یوسف م بۆزیاد کرد له‌به‌رئه‌وه‌ى من سه‌رسام بووم به که‌سایه‌تى گه‌وره‌مان یوسف و له‌پێش و له‌پاش مسڵمان بوونمه‌وه له‌باره‌یه‌وه خوێندمه‌وه و ڕێزم لێى گرت و ناوه‌که‌یم خۆش ویست به‌ڵام ناوى خۆمم نه‌گۆڕى له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وه ناسناوى باوکم بوو به‌هه‌رحاڵ من ئێستا شانازى به‌هه‌ردوو ناوه‌که‌وه ئه‌که‌م .
هه‌ڵوێستى خیزانه‌که‌ت چۆن بوو له‌باره‌ى گۆڕ‌انى ئاینه‌که‌ته‌وه ؟
باوکم و دایکم بۆ خۆیان مه‌سیحین و هه‌روه‌ها منیشیان زۆر خۆش ئه‌وێت کاتێک که مسوڵمان بوونى خۆمم پێڕاگه‌یاندن به‌هۆى ئه‌وه‌ى که‌هیچیان له‌باره‌ى ئیسلامه‌وه نه‌ئه‌زانى چووبوون بۆ که‌نیسه‌و چه‌ند پرسیارێکیان له‌قه‌شه‌کردبوو له‌باره‌ى ئه‌م ئاینه‌وه و سه‌ره‌نجام پێیان ووتم تائه‌و کاته‌ى تۆدڵت سپى بێت و نه‌فسێکى باشت هه‌بێت و ئه‌م ئاینه نوێیه‌ش هیچ ئه‌مانه‌ت پێنه‌گۆڕێت ئێمه لاریمان نیه لێى، هه‌رچى هاوڕێیه‌کانیشمه ئه‌وان دڵنیابوون له‌وه‌ى که‌ئه‌م ئاینه‌م بۆیه هه‌ڵبژاردووه تا زیاتر دڵ و ده‌روون چاک نه‌کات و هه‌روه‌ها باوه‌ڕم زیادنه‌کات بۆیه هه‌ڵوێسته‌که‌یان وه‌رگرت به‌ڵام به‌باشى تێنه‌گه‌یشتن .
ئایا هیچ به‌ربه‌ستێکت هاته‌ڕێگا به‌مسوڵمان بوونت ؟
کاتێک بووم به‌مسوڵمان هیچ ڕێگه گریه‌کم تووش نه‌بوو وه له‌لایه‌ن که‌سانى ده‌وروبه‌ریشمه‌وه قبڵکرا به‌ڵام باش لێ تێنه‌گه‌یشتن ئێمه له ڕۆژئاوادا سه‌یرم ناکه‌ن کاتێک که‌نویچژئه‌که‌ین بۆنمونه به‌ڵکو ئه‌وان ته‌نها سه‌یرى لایه‌نى توندوتیژى ئه‌که‌ن لاى مسوڵمانان وه هۆکاره‌کانى ڕاگه‌یاندن شتاێکى زۆر ناڕاستیان بۆ ئه‌گوازنه‌وه و وێناى ڕاسته‌قینه‌ى ئیسلام باس ناکه‌ن، که‌ڕه‌گه‌زپه‌رستى ه تونجوتیژى هیچى په‌یوه‌ندى به‌ئیسلامه‌وه نیه به‌ڵام به‌داخه‌وه ڕۆژئاوا ئه‌وه نازانێت و جگه‌له‌مه‌ش چیچى تر نابینن، من له‌ئه‌مریکادا هیچ توشى گرفت نه‌بووم به‌هۆى مسوڵمان بوونمه‌وه به‌ڵام هه‌ندێ جار ڕووبه‌ڕووى خه‌ڵکانێک ده‌بمه‌وه که له‌هه‌ڵوێستى من تێناگه‌ن .
چۆن فێربووى بنه‌ماکانى ئاینى ئیسلام جێبه‌جێبکه‌یت ؟
به‌داخه‌وه نه‌متوانى فێرى زمانى عه‌ره‌بى ببم به‌ڵام پێیان ووتم ماده‌م تۆ له‌به‌رده‌م خواى گه‌وره‌دا ده‌وه‌ستیت له‌کاتى نوێژه‌کاندا و دڵى خۆتى بۆده‌که‌یته‌وه ئه‌وه نوێژه‌که‌ت درووسته، من کاتێک ئه‌ڵێم الله اکبر وا هه‌ست ئه‌که‌م که‌من له خواى گه‌وره‌وه زۆر نزیکم و نوێژه‌که‌شم وه‌رگیراوه هه‌روه‌ک زانایانى ئه‌زهه‌ر پێیان ووتم که‌بابه‌ته‌که بۆ خۆى هه‌نگاو به‌هه‌نگاو دێت، وه‌هاوڕێیانى مسوڵمانم زۆر نوێژم پێئه‌که‌ن، به‌ڵام من کاتم زۆر نیه بۆ فێربوونى زمانى عه‌ره‌بى چوونکه ن ڕۆژانه ١٢ بۆ ١٦ کاتژمێر کار ئه‌که‌من به‌نیسبه‌ت ڕۆژووگرتنیشه‌وه کارێکى ئه‌وتۆو گران نیه به‌لامه‌وه چوونکه من له‌ڕێگاى کاره‌که‌مه‌وه ڕاهاتووم له‌سه‌ر خواردن نه‌خواردن هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تاشدا چه‌ند کێشه‌یه‌کمبۆ درووست بوو بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له‌خواردن له‌ماوه‌ى به‌ڕۆژووبوونمدا به‌ڵام الحمدلله راهاتم وه‌نیه‌تمه سه‌ردانى ماڵى خوابکه‌م به‌هاوڕێیه‌تى خێزانه‌که‌م [ منى ] که پاش مسوڵمان بوونم بووین به‌هاوسه‌ر و ئێستا من زۆر دڵخۆشم به‌م ژیانى خێزاندارى یه‌ى ئێستام .
چ نوێییه‌ک هه‌یه له ژیانتاندا له‌پاش مسوڵمان بوونته‌وه ؟
ئیسلام شتێکى نوێ و وه‌هێزى پێبه‌خشیم وه واى لێکردم که‌له‌هیچ که‌سێک نه‌ترسم له خوانه‌بێت، وه‌گرنگیش به‌هیچ کێشه‌یه‌کى دنیایى نه‌ده‌م هه‌رچىیه‌ک بێت هه‌تائه‌وکاته‌ى که‌ئه‌و کێشه‌یه‌کى دنیایى بێت و په‌یوه‌ندى به‌دواڕۆژه‌وه نه‌بێت و کارنه‌کاته سه‌ر ژیانمان له‌پاش مردن، ئه‌مه‌شه که تێبینیم کردووه له ڕێگاى هه‌ڵس و که‌وتمه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له هاوپیشه‌کانمدا، بۆنمونه له‌پاش ئیسلام بوونمه‌وه خووشکه پچووکه‌که‌م مرد ئه‌مه‌م به‌سانایى په‌سه‌ند کرد چوونکه زانیم ئه‌مه له‌خواوه‌یه،وه‌پێویسته له‌سه‌رم که‌باوه‌ڕ به قه‌زاو قه‌ده‌ر بکه‌م، وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌مه له‌پێش مسوڵمان بوونمدا بووایه ئه‌که‌وتمه پرسیار کردن له‌سه‌رى و به‌ره‌نگار بوونه‌وه و که‌ئه‌مه چۆن ڕوویداوه و چۆن واده‌بێت .
ئایاهیچ جیاوازیه‌ک ده‌بینى له‌نێوان ئیسلام و مه‌سیحیه‌ت دا ؟
ئیسلام هێمى و ئارامى و ئاشتى پێبه‌خشیم ئیسلام ئه‌و ئاینه‌یه که‌گۆڕاناکرى به‌سه‌ردا نایه‌ت و ئاڵ‌و گۆڕناکرێت، به‌ڵام ئاینى مه‌سیحى گۆڕانکارى تیادا کراوه و هه‌روه‌ها ده‌ستکارى ده‌قه‌کانیشى کراوه له‌لایه‌ن قه‌شه‌و کاهینه‌کانه‌وه، تیایاندایه که‌عیسابه‌خوا ئه‌زانێت که‌ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌کى گه‌وره‌یه چونکه عیسا به‌نده و پێغه‌مبه‌رى خوایه ، ئێمه وه‌ک مسوڵمانان باوه‌ڕ به‌سه‌رجه‌م ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ده‌که‌ین و پێشمان وایه که عیسا یه‌کێکه له‌پێغه‌مبه‌رانى خواىگه‌وره، وه‌باوه‌ڕبه‌و ئاینه ئه‌که‌ین که‌ئه‌و هێناویه‌تى به‌ڵام مه‌سیحیه‌کان ته‌نها باوه‌ڕبه‌مه‌سیح ئه‌که‌ن و باوه‌ڕیان به‌هیچى تر نیه، به‌ڵام ئێمه باوه‌ڕمان به محمد [ د.خ ]و ئاینه‌که‌شى هه‌یه و ئه‌مه‌ش جیاوازیه‌که‌یه .

