ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

چیرۆكێـكی نـەزانراو‌و، بێ‌ سـەرچاوەی ڕوون كردنەوە..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

چیرۆكێـكی نـەزانراو‌و، بێ‌ سـەرچاوەی ڕوون كردنەوە..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى /نووسينگه‌ى ته‌فسير///بۆ زانینی چیرۆكی ئەم پیاوە ئیماندارە، ئەگەر ئێمە بەدوای سەرچاوە ڕاست‌و متمانەپێكراوەكاندا بگەڕێین، ئەوا دەبینین هەموو سەرچاوە ڕاستەكان هیچ شیكار‌و درێژەدانێكیان لەسەر چیرۆكەكەی نەخستۆتە ڕوو‌و،

ناوەكەشی بە یەكێك لە نەزانراو‌و شاراوەكانی قورئان (مبهمات القران) دادەنێن.

لە قورئاندا ناوی پیاوەكە‌و شیكاری ڕووداوەكانی‌و بەسەرهاتەكەشی دیاری نەكراوە، پێغەمبەریش صلى الله عليه‌ وسلم شتێكی ئەوتۆی لێ دیاری نەكردووە، هەروەها هاوەڵە بەڕێزەكانیشی (خودا لێیان ڕازی بێت) خۆیان لە قەرەی درێژەدانی ئەم بەسەرهاتە نەداوە‌و تەنها ئەوەندەیان لێ باسكردووە كە قورئان بۆی دیاری كردوون.
لەبەر ئەوە ئێمەش لەو سنوورەدا باسی چیرۆكی ئیماندارەكەی هۆزی فیرعەون دەكەین كە قورئان‌و سوننەت كێشاویانە بۆمان‌و، باوەڕیشمان وایە كە ئەو بڕەی قورئان باسی كردووە، بەسە‌و بەشمان دەكات وەك چۆن بەشی هاوەڵان‌و شوێنكەوتوان (تابعین)‌و زانایانی بابەتكار (موچوعی)ی كردووە.
بەڕاستی كابرا باوەڕدارەكەی نێو هۆزی فیرعەون لەو بابەتە نادیار‌و نەزانراوانەی قورئانە كە ڕوونكردنەوەی زۆری لەسەر نەهاتووە‌و دەبێت پەنا ببرێتە بەر دەقە ئەفسانەیییەكانی (ئیسرائیلیات) بۆ مەبەستی ڕوون كردنەوەی زیاتری بەسەرهاتەكە.
ئێمەش لەجیاتی ئەوەی بچینە نێو قووڵایی مەسەلەیەكەوە كە هیچ زانست‌و زانیاریەكیشمان لە بارەیەوە نییە، ئەوەمان لێ خوازراوە كە هەڵوێستە لە ئاست ئەو بڕەی بەسەرهاتەكەی دا بكەین كەوا لە قورئان دا هاتووە بۆ ئەوەی سەرنج‌و ئاوڕدانەوەی پێویست‌و وانە‌و پەند‌و ئامۆژگاری لە ئیمان‌و بانگەواز‌و بوێری‌و ئازایەتی‌و ڕوون كردنەوە‌و كارتێكردن‌و جیهاد دا لێوە دەستەبەر بكەین.
بێگومان پێشەوا (ابن كپیر)یش خۆی لە شیكار‌و درێژكردنەوەی مەسەلەی ئەم چیرۆكە لاداوە‌و، تەنها ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كاتێك فیرعەون (نەفرەتی خودای لێ بێت) بەتەمای كوشتنی موسا-سڵاوی لێ بێت- بووە‌و پاشان خۆی بۆ ئامادە كردووە‌و ڕاوێژی تیادا لەگەڵ دار‌و دەستەكەی كردووە، ئەم پیاوە ئیماندارەش ترس‌و نیگەرانی لەسەر (موسا) هەبووە‌و، بۆ بەرگری كردن لە (موسا) بە زمانێكی پڕ سۆز‌و تكاكاری، لەگەڵ فیرعەون دا دواوە‌و وتەیەكی وای بەكار هێناوە كە هەردوو شێوازی هەڵنان‌و وریاكردنەوە (ترغیب‌و ترهیب)ی لەخۆ گرتووە.
 
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز