سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
( عه‌مماری كوڕی یاسر ) پیاوێكی به‌هه‌شتی ...! (به‌شى سێ یه‌م)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ پاش كۆچكردنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) و موسڵمانان له شاری (مه‌دینه) جێگیر بوون و، كۆمه‌ڵگای ئیسلامی له‌وێ زۆر خێرا پێك ده‌هات و، خۆی ده‌گرت و
ته‌واو ده‌بوو..له نێوه‌ندی ئه‌و كۆمه‌ڵه موسڵمانه باوه‌ڕداره‌شدا، (عه‌ممار)یش جێگایه‌كی بڵندی گرت..!! پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) زۆری خۆشده‌ویست و، سه‌رنجی هاوه‌ڵانی بۆ لای ئیمان و ئاكاره‌كانی راده‌كێشا.. پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له‌باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت:
{(عه‌ممار) تا سه‌ر ئێسكه‌كانی لێوان لێوه له ئیمان}.
كاتێك لێك تێ نه‌گه‌یشتنێكی سه‌رزاری كه‌وته نێوان (خالیدی كوڕی وه‌لید) و (عه‌ممار)ه‌وه، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی:
{هه‌ركه‌س دژایه‌تی (عه‌ممار) بكات، خواش دژایه‌تی ئه‌و ده‌كات، هه‌ركه‌سیش دڵی (عه‌ممار) بڕه‌نجێنێت، خوای گه‌وره دڵی ده‌ڕه‌نجێنێت...}
هه‌ر بۆیه هیچ رێگایه‌كی دیكه له‌به‌رده‌م (خالیدی كوڕی وه‌لید)-پاڵه‌وانی ئیسلام-دا نه‌بوو، ئه‌وه نه‌بێت كه خێرا خۆی بگه‌یه‌نێته (عه‌ممار) و داوای لێبوردنی لێ‌بكات و، به‌و ئومێده‌ی به‌جوانی لێی ببورێت..!!
كاتێكیش پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) و هاوه‌ڵانی مزگه‌وتیان له‌شاری (مه‌دینه) دروست ده‌كرد، پاش مانه‌وه‌یان له‌وێ، ئیمامی (عه‌لی) هۆنراوه‌یه‌كی هۆنیبوه‌وه ودووباره‌ی ده‌كرده‌وه‌و، موسڵمانانیش له‌گه‌ڵیا ده‌یانووته‌وه‌و، ده‌یانووت:
لا یستوی من یعمر المساجدا یدأب فیها قائما، وقاعدا
ومن یری عن الغبار حائدا
واته: وه‌ك یه‌ك نیه، ئه‌وه‌ی مزگه‌وت ئاوه‌دان ده‌كات و، په‌رستشی تێدا ده‌كات به هه‌ستانه‌وه‌و دانیشتنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه له ته‌پ و تۆزاویبوون خۆی لاده‌دا.
(عه‌مار)یش له‌لایه‌كی مزگه‌وته‌كه‌دا كاری ده‌كرد و، سروده‌كه‌ی ده‌وته‌وه و ده‌نگی به‌رز ده‌كرده‌وه.. یه‌كێك له هاوه‌ڵانی وای گومان برد كه (عه‌ممار) خۆی به‌سه‌ردا ده‌نوێنێ، بۆیه به هه‌ندێك وشه دڵێ ره‌نجاند، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) تووڕه بوو، فه‌رمووی:
{هه‌قیان چییه به‌سه‌ر (عه‌ممار)ه‌وه..؟؟
بانگیان ده‌كات بۆ به‌هه‌شت، ئه‌وانیش بۆ ئاگر بانگی ده‌كه‌ن..
(عه‌ممار) نووری چاومه}..
جا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) موسڵمانێكی تا ئه‌و راده‌یه خۆش ویستبێت، ده‌بێت ئیمان و، تاقیكردنه‌وه و ، ده‌روون به‌رزی و، سه‌قامگیری ده‌روون و رێڕه‌وی.. گه‌یشتبێته ئه‌و په‌ڕی و، له ترۆپكی ته‌واومه‌ندیدا بێت..!!
خودای گه‌وره‌ش له نیعمه‌ته‌كانی خۆی پێ‌به‌خشیبوو به رێڕه‌وی راست رێنوێنی كردبوو، له پله‌ی باوه‌ڕ و دڵنیاییشدا گه‌یشتبووه ئه‌و ئاسته‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) پاكانه بۆ ئیمانی بكات و، له‌نێو هاوه‌ڵانیدا به‌رزی بكاته‌وه‌و وه‌ك پێشه‌نگ و نمونه نیشانی بدات و، له‌باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت:
{شوێن پێی ئه‌وانه‌ی دوای من هه‌ڵبگرن.. (ئه‌بوبه‌كر و عومه‌ر).. و به رێ و شوێنی (عه‌ممار)دا بڕۆن}..
سه‌ربرده‌گێڕه‌وان له‌باره‌یه‌وه وتویانه:
(باڵابه‌رز و، چاوشین و، چوارشانه بوو.. له هه‌موو كه‌س زیاتر بێده‌نگ ده‌بوو.. له هه‌موانیش كه‌متر قسه‌ی ده‌كرد)..
جا ده‌بێت ژیانی ئه‌م كه‌ڵه‌پیاوه، بێده‌نگه، چاوشینه، سنگ پانه، چۆن گوزه‌رابێت كه جه‌سته‌ی شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌ی جۆراوجۆری پێوه‌بوو، هه‌روه‌ها-له‌هه‌مان كاتدا-بڕوانامه‌ی خۆڕاگرییه سه‌رسوڕهێنه‌ر و مه‌زنیه له‌ڕاده‌به‌ده‌ركه‌ی پێ‌بوو..؟!
ژیانی ئه‌م دۆسته دڵسۆزه و، ئه‌م بڕواداره راستگۆیه و، ئه‌م خۆبه‌ختكاره به‌هره‌مه‌نده چۆن گوزه‌رابێت...؟؟
ئه‌و له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) و مامۆستاكه‌یدا هه‌موو دیمه‌نه‌كانی به‌دی كرد.. هه‌ر له (به‌در) و (ئوحود) و (خه‌نده‌ق) و (ته‌بوك)ه‌وه بیگره.. تا هه‌موو غه‌زاكانی دیكه..
كاتێكیش پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) وه‌فاتی كردوبه‌ره‌و لای په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست گه‌ڕایه‌وه، ئه‌م كه‌ڵه‌پیاوه به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر رۆیشتن..
له‌كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی موسڵمانه‌كان له‌گه‌ڵ فارس و، له‌گه‌ڵ رۆمه‌كاندا و، له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ سوپای به‌لێشاوی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كاندا، (عه‌ممار) هه‌میشه له ریزی پێشه‌وه‌دا بوو..سه‌ربازێكی ئازا و ده‌ست پاك بوو، شمشێره‌كه‌ی له ئاست هیچ لێدانێكدا نه‌وی نه‌ده‌كرد و، بڕوادارێكی پارێزكاری پایه‌بڵند بوو، هیچ ویستێك له خوا بێ‌ئاگای نه‌ده‌كرد..
كاتێك ئه‌میری باوه‌ڕداران (عومه‌ری كوڕی خطابب) به‌وپه‌ڕی وردبینی و خۆپارێزییه‌وه والی موسڵمانه‌كانی هه‌ڵده‌بژارد و كێ هه‌ڵبژێرێ، هه‌میشه چاوی به‌وپه‌ڕی متمانه‌وه ده‌كه‌وته سه‌ر (عه‌مماری كوڕی یاسر)..
به‌مجۆره خێرا كردیه والی (كوفه) و، (ئیبن مه‌سعود)یشی له‌لای كرده سه‌رپه‌رشتی (بیت المال)ه‌كه‌ی.. و نامه‌ی نووسی بۆ خه‌ڵكی ئه‌وێ و مژده‌ی هاتنی والی نوێیانی پێدان و وتی:
{من عه‌مماری كوڕی یاسرم ناردوه بۆ لاتان وه‌ك ئه‌میر و.. (ئیبن مه‌سعود)یش وه‌ك مامۆستا و وه‌زیر..
ئه‌م دوانه‌ش له خانه‌دانه‌كانی هاوه‌ڵانی (موحه‌ممه‌د)ن (صلى الله علیه وسلم)، له به‌شداربووانی (به‌در)ن}..
(عه‌ممار)یش به‌جۆرێ فه‌رمانڕه‌وای ده‌كردن زۆر گران بوو به‌لای ئه‌و كه‌سانه‌وه كه چاوچنۆك بوون له دونیادا و به‌رگه‌گرتنی سه‌خت بوو لایان تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی گه‌له‌كۆمه‌كی لێ‌بكه‌ن یا له‌وه‌دابوو ئه‌نجامی بده‌ن..
له راستیدا والێتیه‌كه‌ی خاكه‌رایی و، پارێزكاری و، دونیانه‌ویستی زیادكرد..
(ئیبن ئه‌بی هوزه‌یل)، كه له هاوسه‌رده‌مانی (كوفه)ی ئه‌وه، ده‌ڵێت:
{(عه‌مماری كوڕی یاسر)م بینی ئه‌و كاته‌ی والی (كوفه) بوو ترۆزی ده‌كڕی، پاشان به په‌تێك ده‌یبه‌سته‌وه‌و ئه‌یدا به كۆڵیا و، به‌ره‌و ماڵه‌وه ده‌ڕۆیشت}..!!!
له‌وكاته‌دا كه‌سێكی ره‌شۆكی به ئه‌میری (كوفه) ده‌ڵێت: (ئه‌ی گوێ بڕاو)، تانه‌و ته‌شه‌ری دا له‌گوێی كه له جه‌نگی (یه‌مامه)دا به شمشێری هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان قرتابوو.. ئه‌میریش كه ده‌سته‌ڵاتداره ته‌نها هێنده‌ی به‌و تانه لێده‌ره وت:
{جنێوت به چاكترین گوێم دا... كه له پێناوی خوادا وای لێهاتووه}..!!
به‌ڵێ.. له‌پێناوی خودا رۆژی (یه‌مامه) وای لێهات، ئه‌و رۆژه‌ش یه‌كێك بوو له رۆژه پڕ سه‌روه‌رییه‌كانی (عه‌ممار).. كه تێیدا ئه‌م كه‌ڵه‌پیاوه گه‌رده‌لول ئاسا سوپای (موسه‌یله‌مه)ی درۆزنی دروێنه ده‌كرد و، به‌ره‌و شكست و تیاچوونی ده‌بردن..
له‌نێو موسڵمانه‌كانیشدا ساردبونه‌وه‌ی هه‌ست پێ‌بكردایه به ده‌نگه هه‌ژێنه‌ره‌كه‌ی هاواری لێده‌كردن، ئه‌وانیش وه‌ك تیری هاوێژراو شاڵاویان ده‌برد.
(عبدالله ی كوڕی عومه‌ر) ده‌ڵێت:
{له‌رۆژی (یه‌مامه)دا (عه‌ماری كوڕی یاسر)م بینی له‌سه‌ر به‌ردێكی گه‌وره بوو، چووبووه سه‌ری و هاواری ده‌كرد: ئه‌ی كۆمه‌ڵی موسڵمانان.. ئایا له به‌هه‌شت راده‌كه‌ن..؟ من (عه‌مماری كوڕی یاسر)م، وه‌رن بۆ لام.. سه‌یرم كرد، بینیم گوێی قرتاوه‌و ده‌له‌رێته‌وه، له‌كاتێكدا كه زۆر به گه‌رمی ده‌جه‌نگا}..!!!
هه‌ركه‌س گومانی له مه‌زنی موحه‌ممه‌دی (صلى الله علیه وسلم) پێغه‌مبه‌ری راستگۆ و، مامۆستای ته‌واومه‌ند هه‌یه، با له ئاست ئه‌م نمونانه‌ی شوێنكه‌وته‌و هاوه‌ڵه‌كانیدا هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكات و، له‌خۆی بپرسێت: ئایا كه‌سی دیكه توانای وه‌به‌رهێنانی ده‌سته‌یه‌كی ئاوا مه‌زنی هه‌یه جگه له پێغه‌مبه‌رێكی به‌خشنده و، مامۆستایه‌كی مه‌زن..؟؟
كه له پێناوی خوادا ده‌جه‌نگان و به‌جۆرێ هه‌ڵمه‌تیان ده‌برد وه‌ك چوونه پێشی كه‌سێك كه به‌دوای مردن‌دا بێت، نه‌ك سه‌ركه‌وتن..!!
كاتێكیش جێ‌نشین و فه‌رمانڕه‌وان، خه‌لیفه ده‌چوو مه‌ڕی بێوه‌ژنه‌كانی ده‌دۆشی و، هه‌ویری نانی بۆ ماڵه‌هه‌تیوو ده‌شێلا.. هه‌روه‌ك (ئه‌بوبه‌كر) و، (عومه‌ر) ئه‌نجامیان دا..!!
ئه‌و ده‌مه‌ی والیش بوون، خواردنه‌كه‌ی خۆی به په‌ت ده‌به‌ست و ده‌یدا به كۆڵیدا.. وه‌كو (عه‌ممار) ئه‌نجامی دا.. یا ده‌ستیان له مووچه‌كه‌یان هه‌ڵده‌گرت و ده‌هاتن له په‌لكی دارخورما قاپ و زه‌میله‌یان دروست ده‌كرد.. وه‌ك (سه‌لمان)..!!
ده‌با سه‌ری رێز و نه‌وازش له‌ئاست ئه‌و ئاینه‌دا دانه‌وێنین كه ئه‌وانه‌ی وه‌به‌ر هێناو، بۆ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی (صلى الله علیه وسلم) كه په‌روه‌رده‌ی كردن، با له‌پێش ئاین و پێغه‌مبه‌ریشه‌وه (صلى الله علیه وسلم)، بۆ خودای باڵاده‌ستی دانه‌وێنین كه بۆ هه‌موو ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و... رێنوێنی كردن بۆی و... كردنیه سه‌رمه‌شق بۆ چاكترین ئوممه‌ت كه بۆ خه‌ڵكی نێردرابێت..!! ( کۆتایى به‌شى سێ یه‌م )

