سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
له‌تووره‌بونه‌که‌ت تێبگه ، بۆئه‌وه‌ی زاڵبیت به‌سه‌ریدا
ن : عبدلله عسمان .....و : خالید محمد....ئاماده‌کردنى: کاروان سعاد - ئه‌وه‌ی زیاتر نه‌رمو نیان بێت زیاتر سه‌رکه‌وتووه -کاتێ چه‌ند هه‌ڵبژلردنێکی ساده‌مان له‌به‌رده‌ست دایه ، بێزار ده‌بین له‌خۆمان و ده‌وروبه‌ریشمان ، مرۆڤ ٣٠٠٠ هه‌زار جۆر هه‌ست و شعوری جیاوازی هه‌یه ،
به‌لام زۆرینه‌ی خه‌ڵکی له‌چه‌ند دانه‌یه‌کی که‌می ئه‌و هه‌ست وشعوره‌دا ده‌ژین .
خه‌لکی په‌نا بۆ ژماره‌یه‌کی که‌م له‌و کار‌و کردار وئاکارانه ده‌به‌ن که‌واده‌که‌ن هه‌ست وشعورێکی باشتریان بۆدروست بێت ، له‌نمونه‌ی ئه‌و شتانه‌ش که‌ئه‌مانه‌ن :
- سه‌یرکردنی ته‌له‌فزیۆن - جگه‌ره‌کێشان - لێخورینی ئۆتۆمبێل به‌خێرایی - هاوارو قیژه‌و شتی تر .
به‌ڵام ژیره‌کان ئه‌وانه‌ن که‌لیستێکی گه‌وره‌یان له‌هه‌ڵبژاردن و ڕێگه‌ی دروست کردنی هه‌ست وشعورێکی باشتر بۆخۆیان دروست کردووه ، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی چه‌ند کارێکی باشی وه‌ک :
ڕۆیشتن - وه‌رزش - پێکه‌نین و زه‌رده‌خه‌نه - گفتوگۆکردن له‌گه‌ل هاورێیه‌ک - ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی - به‌رۆژووبون - خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز - خوێندنه‌وه‌ی کتێب - شت کرین - مه‌له‌وانی - یادی خوا - ئه‌نجامدانی کارێک - یارمه‌تیدانی که‌سێک .
سه‌ردانی کردنی نه‌خۆش - به‌خشین - به‌خشینی خوێن - چه‌ندین شتی تر .
به‌خته‌وه‌ر ئه‌و که‌سه‌یه که‌بڕوانێته دونیا‌و چه‌ندین هه‌ڵبژاردن و ڕێگه‌ی تیادا ببینێت نه‌ک ته‌نها یه‌ک ڕێگه‌و یه‌ک هه‌ڵبژاردن .
( بؤخودي خؤت لةبؤسةدابة )
ده‌گێرنه‌وه کابرایه‌ک هه‌میشه‌خه‌ریکی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی بوو له‌کاتی سه‌رخۆشیه‌که‌ی ده‌ستی ده‌وه‌شاند و جنێوی ده‌داو شتی ده‌شکاند و ده‌گه‌یشته پله‌ی هه‌ره‌نزمه‌کان ، کوره‌که‌شی بیری کرده‌وه ڕێگه‌یه‌ک بدۆزێته‌وه تاوه‌کو بتوانێت هاوکاری باوکی بکات له‌م نه‌هامه‌تیه رزگاری بکات ، رێگه‌یه‌کی به‌بیرداهات وئه‌نجامیدا ، کامێرایه‌کی هێناو له‌و کاته‌دا که‌باوکی گه‌یشته ئه‌و حاڵه بێزراوه ناشایسته‌یه وێنه‌ی گرت وتۆماری کرد ، پاشان کاسێته‌که‌ی پێشکه‌شی باوکی کرد تاوه‌کو بیبینێت ، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باوکی دانیشت و کاسێته‌که‌ی بینی وئه‌وه‌ی بینی له‌و کاتانه‌دا که‌سه‌رخۆشه ده‌چێته چ حاڵێکه‌وه ، له‌خراپی و نه‌شیاوی و سوکی ، ته‌وبه‌ی کردوو په‌شیمان بویه‌وه‌و به‌یه‌کجاری وازی له مه‌ی هێنا .
کاتێک تووره‌ده‌بین هه‌ست به‌خۆمان ناکه‌ین ، جنێو ده‌ده‌ین ، ده‌نگمان به‌رزده‌که‌ینه‌وه ، ئه‌زیه‌تی ده‌ورووبه‌رمان ده‌ده‌ین .
بیرۆکه‌یه‌کی جوانم هه‌یه ، ئه‌ویش کاتێ تووره‌ده‌بین له‌کاغه‌زێکدابینوسه ، له‌فلان تووره‌بوم ، له‌به‌رئه‌وه‌ی سڵاوی لێ نه‌کردم ، له‌خێزانم تووره‌بووم چونکه له‌کاتی خۆیدا خواردنی ئاماده نه‌کرد ، له‌کوره‌که‌م توره‌بووم چونکه له‌تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌رنه‌چوو ، به‌م جۆره له‌هه‌رشتێک تووره‌بوی بینوسه و بۆماوه‌ی مانگێک له‌سه‌ر ئه‌مه به‌رده‌وامبه ، ده‌بینی ڕۆژانه توره‌بونه‌کانت که‌م ده‌بێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاگات لێیه‌تی ، یه‌که‌م زانستیش زانستی نه‌زانینه یه‌که‌م گۆرانکاریش له‌زانینی کێشه‌که‌وه‌یه .
خه‌لیل فه‌راهیدی ده‌ڵێت : خه‌ڵک چوار جۆرن :
- که‌سێک ده‌زانێ وده‌شزانێ که‌ده‌زانێ ، ئه‌وه زانایه‌و شوێنی بکه‌ون .
-که‌سێک ده‌زانێ ونازانێ که‌ده‌زانێ ، ئه‌وه خه‌وتووه به‌ئاگای بهێننه‌وه .
-که‌سێ نازانێ ده‌زانێ که‌نازانێ ، ئه‌وه شوێن که‌وته‌یه‌و رێگای پیشان بده‌ن .
-که‌سێک نازانێ و ناشزانێ که‌نازانێ ، ئه‌وه نه‌زانه‌و خۆتانی لێ به‌دوور بگرن .
سه‌رچاوه : گۆڤاری بریار

