ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

بۆچـی لە هۆزی فیرعەون بووە؟..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

بۆچـی لە هۆزی فیرعەون بووە؟..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى /نووسينگه‌ى ته‌فسير///لە قورئانەوە تێدەگەین كە ئەم پیاوە ئیماندارە لە هۆزی فیرعەون بووە، وەك لە ئایەتەكاندا هاتبوو:واتە: (پیاوێكی ئیماندار لە هۆزی فیرعەون كە ئیمانەكەی شاردبۆوە گوتی...).

كەواتە ئەو لە خانەوادەی دەسەڵاتداری فیرعەون بووە، نەك لە هۆزی نەوەی ئیسرائیل (بنو اسرائیل).
هەڵبژاردنی ئەم پیاوە نزیكەی فیرعەون كە لە ئیمان بە خودا‌و پێغەمبەرێتی موساشەوە نزیكە، چەند ڕاستییەكمان بۆ دەردەخات، وەك:
1- نەمانی پاڵپشتی‌و ئینتیما‌و پەیوەندی یە خێزانی‌و تیرەگەری‌و عەشایەری‌و نەتەوایەتییەكان لە كاتی پێچەوانە بوونیان لەگەڵ ئیمان دا، بێگومان ئیمان‌و باوەڕدارێتیش پەرتەوازەیی‌و لێك دابڕان لە نێوان كەسێك‌و كەسێكی دی‌و، لە نێوان خێزانێك‌و خێزانێكی دی‌و، گەلێك‌و گەلێكی دی دا ناخولقێنێت، بەڵكو خەڵكی خۆیان بەپێی چەمك‌و تێگەیشتنە باوەڕدارێتییەكەیان هەر یەكەیان دەبنە كەسێكی باوەڕدار یان بێ باوەڕ، بەمەش لێك دادەبڕێن.
2- بێگومان ئەم پیاوە باوەڕدارە دڵێكی زیندوو‌و ساغی هەبووە‌و خاوەنی فیگرەتێكی ڕاست‌و ڕێك بووە‌و ئەم فیگرەت‌و سرووشتە پاكەشی بەهۆی نزیكیی لە حاكمەوە نەشێواوە.
دیارە مرۆڤیش لە هەر شوێن‌و پلە‌و پایەیەك دابێت دەتوانێت خۆی لەسەر خێر‌و ئیماندارێتی‌و چاكە خوازی بهێڵێتەوە ئەگەر خۆی وای بوێت‌و ڕێگەی ڕاست بۆ بەدی هێنانی ئەو سیفەتە بەرزانە بگرێتەبەر.
3- ئەم پیاوە ئیماندارە بە ئیمانێكی گەورەوە بەهرەمەند بوو كە كاریگەری لە ژیانی دا هەبوو‌و پاڵنەری بوو لەسەر نەویستنی دنیا‌و خۆ بەرز گرتن لە ئاست شتە فریودەرەكانی دا‌و ڕەت كردنەوەی ڕواڵەتەكانی ژیان‌و پلە‌و پایەی ساختەو، بە باشتر دانانی پاداشتی خودا لە دنیا‌و ئەوەی تیای دایە‌و، ڕەت كردنەوەی هەیبەت‌و لاف‌و گەزاڤی ساختە.
هەر بۆیەش بە هیممەتی پیاوانە ئەركەكانی باوەڕی لەسەر شان هەڵگرتبوو‌و بە نەفس بەرزی‌و جورئەت‌و خۆ ڕاگرییەوە بەرەو ڕووی كارەساتەكان دەبووەوە.
4- بێگومان سنووری ماڵی فیرعەون لە ناوەوە بە ئیمان بەزێنرا بوو، ئەو نوێنەری بێ باوەڕی‌و ناهەقی بوو، كۆشكەكەشی قەڵای بێ باوەڕی‌و نا هەقی بوو، ئینجا ئیددعای خوایەتی‌و پەروەردگارێتی بۆ خۆی دەكرد‌و، خەڵكی دەكردە بەندەی خۆی لە جیاتی بەندەی خودا. بەڵام خودای مەزن هەندێك لە كەسە نزیكەكانی فیرعەونی (بە مەبەستی پووچەڵ كردنەوەی پیلان‌و مەكری فیرعەون‌و سەلماندنی لاوازیی كفر‌و بێ ئیمانییەكەی) بۆ ئیمان بە خودای تاك‌و تەنیا هان دابوو، بۆ نموونەش ئەوەتا ئەم پیاوە لە هۆزی فیرعەون ڕێبازی ئیماندارێتی هەڵدەبژێرێت، ژنەكەی فیرعەونیش لەسەر رێبازی ئیمان دەڕوات بەڕێوە.
5- موساش- دروودی خودای لێ بێت- لە بانگەوازی خۆیدا سەركەوتوو بوو، چونكە گەیاندبوویە مەوقعێكی پێشەوە‌و نزیك لە هێزەكانی دوژمنەكەی‌و هەر ئەم بانگەوازەش بوو كە پیاوێكی زۆر نزیك لە سەركردایەتی دوژمنانی بۆ تەرخان كرد بوو، لەوانەشە ئەم پیاوە ئیماندارە چەندین زانیاری گرنگی لەمەڕ جەنگی دوژمنانی بە (موسا) گەیاندبێت.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز