سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ره‌نگی مانگاكه
ئاماده‌كردنى /سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن
مافى له‌چاپدانه‌وه‌ى پارێزراوه بۆ: نوسينگه‌ي ته‌فسير
له سوره‌تى (البقره)دا چیرۆكى ئه‌و مانگایه ده‌خوێنینه‌وه كه خواى مه‌زن فه‌رمانى به نه‌ته‌وه‌ى مو‌سا (سه‌لامى خواى لێبێت) ده‌دا سه‌رى ببڕن... له چیرۆكه‌كه‌دا و له‌میانه‌ى گفتوگۆى نێوان مو‌سا و نه‌ته‌وه‌كه‌یدا باس له ڕه‌نگه‌كه‌شى ده‌كرێت.خواى مه‌زن له‌سه‌ر زمانى مو‌سا پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامى خواى لێبێت) ده‌فه‌رموێت:{قَالُوا ادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّنْ لَنَا مَا لَوْنُهَا قَالَ إِنَّهُ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌ صَفْرَاءُ فَاقِعٌ لَوْنُهَا تَسُرُّ النَّاظِڕينَ (69)} [البقرة] واته: وتیان: داوا له په‌روه‌ردگارت بكه بزانین ڕه‌نگى چۆنه؟ مو‌سا وتى: بێگومان خوا ده‌فه‌رموێت:
ئه‌و مانگایه مانگایه‌كى ڕه‌نگ زه‌ردى (تۆخه!!)، ته‌ماشاكارانى دڵخۆش ده‌كات. هه‌ر له‌سه‌ر زمانى (مو‌سا) وه به نه‌ته‌وه‌كه‌ى ده‌فه‌رموێت:{قَالَ إِنَّهُ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌ لَا ذَلُولٌ تُثِيرُ الْأَرْضَ وَلَا تَسْقِي الْحَرْثَ مُسَلَّمَةٌ لَا شِيَةَ فِيهَا قَالُوا الْآنَ جِئْتَ بِالْحَقِّ فَذَبَحُوهَا وَمَا كَادُوا يَفْعَلُونَ (71)} [البقرة]واته: مو‌سا وتى: به‌ڕاستى خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه مانگایه‌كه هێشتا ڕانه‌هێنراوه زه‌وى بكێڵێت و جووت بكات، ئاودێرى كشتوكاڵیش ناكات، هیچ نه‌نگى نییه و یه‌ك ڕه‌نگه و هیچ په‌ڵه‌یه‌كى تێدا نییه. ئه‌وسا وتیان: ئا ئێستا ئیتر هه‌واڵى ڕاسته‌قینه‌ت پێداین، ئیتر دواى هه‌وڵ و كۆششێكى زۆر به‌ده‌ستیان هێنا و سه‌ریان بڕى، هه‌رچه‌نده خه‌ریك بوو ئه‌و كاره‌ش نه‌كه‌ن.یه‌كێك له ڕایه په‌سه‌نده‌كان له پزیشكى ڤێتێرنه‌ریدا ئه‌وه‌یه: "باشترین و چاكترین مانگا ئه‌وه‌یه كه ڕه‌نگه‌كه‌ى زۆر زه‌رد و بێگه‌رد بێت، ڕه‌نگه‌كه‌ى بێگه‌رد بێت و سه‌لامه‌تى ددانه‌كانیش ته‌ندروستى مانگاكه‌ن".هه‌روه‌ها له نیشانه‌كانى جۆرچاكى و باشییه‌كه‌ى تۆز هه‌ستاندنیه‌تى له جىَ پێیه‌كانیه‌وه له‌كاتى ڕێكردنیدا، ئه‌وه‌ش به كاریگه‌ریى هێز و توندییه‌وه. كار و ماندوویه‌تیشى نه‌بینیبێت له كێلاَنى زه‌وى و كاره كشتوكاڵییه‌كاندا.زانستى نوىَ ئاشكرایكرد: "ڕه‌نگى زه‌رد له ئایه‌ته‌كه‌دا ده‌لاله‌تى تایبه‌تى هه‌یه، ڕوون بووه‌ته‌وه كه بۆ بینینى ڕه‌نگى زه‌رد پێویست به هێزى هاوێنه ناكات، واته: به‌بىَ ماندووبوونى چاو، هه‌ر خۆى ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر تۆڕه‌ى چاو كۆده‌بێته‌وه. له‌كاتێكدا كه مه‌سه‌له‌كه جیاواز ده‌بێت (بۆنموونه بۆ ڕه‌نگى سوور) هاوێنه‌ى چاو پێویستى به هێز و توانایى هه‌یه بۆ بینینى ڕه‌نگى سوور.ئه‌مه وه‌هامان لێده‌كات له‌و ئایه‌ته‌ى قورئانى پیرۆز تێبگه‌ین كه ئاماژه به ڕه‌نگى زه‌رد ده‌دات (به‌دیاریكراوى ڕه‌نگى زه‌رد).
سه‌رچاوه کتيبي:
زنجيره‌ى قورئان و زانست (5)
قورئان و گه‌ردوونناسى له نوسينگه‌ي ته‌فسير

